له‌دژی له‌شکرکێشی و تۆپبارانی جمهوری ئیسلامی و بێده‌نگی و هاوکاری ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵبڕن و وه�
Friday, 22/07/2011, 12:00
به‌دوای چه‌ند ڕۆژ له تۆپباران و ئاوا‌ره بوونی دانیشتوانی ناوچه سنوریه‌کان، کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌شکرکێشێیه‌کی فراوانی به‌بیانووی چه‌کداره‌کانی پژاک و به‌هاوکاری وڕه‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، بۆسه‌ر ئه‌م ناوچانه به‌ڕێخستوه و سه‌ره‌نجام فه‌زایی عه‌سکه‌رتاریه‌ت و جه‌نگێکی کونه‌په‌رستانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا داسه‌پاندووه، که‌تائێستا خه‌ساره‌تێکی زۆری ماڵی و گیانی به‌دواوه بووه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م په‌لاماردان و له‌شکرکێشیه و ئه‌م فه‌زا جه‌نگیه، وا دێته به‌رچاو که له‌به‌رامبه‌ر پژاکدایه، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆکدا گۆشه‌یه‌کی ڕۆشن و به‌رچاو له‌هه‌وڵ و سیاسه‌تێکی هاوبه‌شی کۆنه‌په‌رستانه‌ی، هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌رجه‌سته‌ده‌کاته‌وه، که ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌رکوتکردنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ریه گیراوه‌ته به‌ر که یه‌خه‌ی هه‌ردوک لای گرتووه. له‌سه‌رێکی ئه‌م سیاسه‌ته هاوبه‌شه‌دا، ئامانجی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م تۆپباران و له‌شکرکێشیه‌یدا، هه‌وڵدانه بۆ فراوانکردنه‌وه‌ی نفوزی سیاسی و سه‌ربازی خۆی له ناوچه‌که و له هاوکێشه سیاسیه‌کانی عێراقدا، تا له‌م ڕێگایه‌وه فه‌زا‌یه‌کی جه‌نگی و میلیتاریستی به‌دژی ڕه‌وتی شۆرشگیڕانه‌ی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی ناوچه‌که، به‌تایبه‌تی له عێراق و ئیران، هه‌ڵخا و بۆ سه‌رکوتکردنی ئه‌و بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌رییه‌ی که بۆ خواستی پێکهینانی ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی و ڕزگاربوون له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌په‌رسته قه‌ومی و ئیسلامیه‌کان له ناوچه‌کادا هاتۆته مه‌یدانه‌وه ئاڕاسته‌ی بکات. به واتایه‌کی تر کۆماری ئیسلامی ئێران به‌م له‌شکرکێشیه‌ی ده‌یه‌وێت له‌مپه‌رێکی کۆنه‌په‌رستانه و سه‌ربازی به‌ڕووی په‌رینه‌وه‌ی پڕیشکه‌کانی گه‌رده‌لولی شۆڕشه‌کانی ڕۆژهه‌لات، که ڕاسته‌وخۆ له‌دژی ئیستبداد و سته‌م و نابه‌رابه‌ریی هاتۆته ئاراوه، سازبدا و به‌دیاریکراویش، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی وه‌گیان هاتووی شاره‌کانی کوردستانی ئێران له ڕێگای جه‌نگ و میلیتاریزه‌وه سه‌رکوت بکا و بۆ دواوه‌ی به‌رێت.
له‌سه‌رێکی تریشدا، ئامانجی ئه‌م هاوکاری و ده‌ستگرتنه‌ی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان، له‌م له‌شکرکێشیه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، هه‌وڵدانه بۆ به‌لاڕێدا بردنی فه‌زای ناڕه‌زایه‌تیه‌کان و ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان و دورخسنه‌ته‌وه‌یانه له ڕه‌وتی خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ری که له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، یه‌خه‌ی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی بۆرژواناسیونالیستی کوردی گرتووه و له ئێستاشدا وه‌ک تارمایی و مه‌ترسیه‌ک به‌سه‌ر سه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه ماوه‌ته‌وه. ئه‌یانه‌وێ ئه‌م کاره‌شیان له‌ڕێی پێکهێنانی فه‌زای جه‌نگیه‌وه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. که دیاره خوڵقاندنی ئه‌م جۆره فه‌زایانه له هه‌مان کاتدا خۆبه‌خۆ ئه‌بێته مایه‌ی هه‌ڵخڕاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ئاڕاسته‌کردنی سۆزی خه‌ڵک به‌ره‌و ئه‌وه‌ی که ئه‌مه هێرشی کۆماری ئیسلامییه به‌رامبه‌ر به "کورد" و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر خاک و سنوری وڵات، ئه‌مه‌ش ئه‌و ژه‌هره‌یه که ئه‌م له‌شکرکێشه له‌بری ئه‌م هاوکاریکردنه‌دا پێشکه‌ش به ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانی کردووه، تا بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیعتباری دۆڕاوی حکومه‌ت و گشت پێکهات و ئایدیۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاتدارێتی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا، به‌ده‌ستیه‌وه بگرێ. به‌ڵام ئاشکرابوونی به‌ڵگه‌کانی ئه‌م سیاسه‌تی هاوکاریکردنه بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌و بێده‌نگی و بێده‌ربه‌سته‌یه‌ش که ده‌سه‌ڵاتداران به‌رامبه‌ر به‌گیان و ماڵی هاوڵاتیانی کوردستان له‌م تۆپباران و له‌شکرکێشیه‌ی ئێران‌دا گرتویانه‌ته به‌ر، به‌سه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی حوکمڕانییان، له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه.
ئه‌م تۆپباران و شه‌ڕ و تاوانکاریه و ئه‌م له‌شکرکێشیه، ده‌بێ ده‌ستبه‌جی ڕابوه‌ستێ. ده‌بێ به‌هاتنه‌مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و خه‌باتی یه‌کگرتوانه‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان، له شاره‌کانی کوردستانی ئێران و عێراق و له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، محکومیه‌تی ئه‌م له‌شکرکێشی و تۆپبارانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئیران ڕابگه‌یه‌نرێ و به‌کشانه‌وه‌ی ده‌سبه‌جێی هێزه‌کان و ڕاگرتنی توپبارانه‌کان ناچاربکرێت. ده‌بێ ئه‌م سیاسه‌تی هاوکاریکردنه‌ی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان له‌م له‌شکرکێشیه‌دا، به‌ڕیسوایی و ته‌ریککه‌وتنه‌وه‌یه‌کی زیاتر بگۆڕدرێ و خواستی ڕاگرتنی تۆپباران و ده‌سترێژیه سه‌ربازیه‌کان، بکرێته خواستێکی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتداراندا و له‌پاڵ خواسته‌کانی نان و ئازادی و خزمه‌تگوزاریه‌کاندا بکرێنه داوایه‌ک بۆ وه‌به‌ر‌هێنانه‌وه‌ی گڕوتێنێکی تازه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێستای بۆرژوازی کورد‌و حزبه‌کانیدا. .. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، به‌ته‌واوی توانایه‌وه له‌م ڕاستایه‌دا تێده‌کۆشێت.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
22/7/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست