کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سلێمانى و كوتلەى هێرۆ و سێكوچكەكەى (ڕێكەوت , میران , هاوژین)

Thursday, 01/11/2012, 12:00






كێشەى سەرەكى دەسەڵاتەكان لە سلێمانیدا ئەوە نیە كە ململانێ هەبێت بۆ باشترین و شیاوترین كەس بۆ پۆستە ئیداریەكان بەڵكو ململانێى نێوان كوتلەكانى یەكێتیە لە سنورى سلێمانیدا بۆ فراوانكردنى پێگەى خۆیان , ئێستا گۆڕانكارى لە پۆستە ئیداریەكانى سنورى دەسەڵاتى یەكێتى لە ناو وەزارەتى تەندروستى و فەرمانگە تەندروستیەكان و نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیەكان دەستى پێ كردوە بە ناوى گۆڕانكارى و چاكسازیەوە , بەڵام لە پشتى ئەم بەرنامانەوە كوتلەى هێرۆ دەیەوێت هەموو پۆستە ئیداریەكان بۆ خۆیان كۆنتڕۆل بكەن و هەموو ئەو كەسانەى سەر بە كوتلەكانى ترى ناو یەكێتیە پەرواێز بكرێن و دور بخرێنەوە , ئەم بەرنامەیە بە هێمنى و بە نهێنى بە پاڵپشتى دەزگاى زانیارى و دژە تیرۆر بە شێوەیەكى ناڕاستەوخۆ ئەنجام دەدرێ و هێرۆ خۆى سەرپەرشتى دەكات لە ڕێگەى نمایندەكانى هێرۆوە لە پارێزگاى سلێمانى تا ئێستا چەند كۆبونەوەیەكى نهێنى ڕێكخراوە وە ئەم بەرنامەیە سنورەكانى فراوانتر دەبێت بۆ ناو وەزارەتى تەندروستى و وەزارەتەكانى تریش بە پلە بەندى .
پاش ئەوەى لەسەرەتاى ئەمساڵدا هەر بە زۆر و بە تۆپزى ڕێكەوتى سەپاند بەسەر مەكتەبى سیاسى یەكێتیداو كردیە وەزیرى تەندروستى دواتر هەر بە زۆر و زۆردارى میرانى كردە بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى و پاشان بە عەنتەرى هاوژینى كردە بەرپرسى كارمەندانى تەندروستى سلێمانى كە گەورەترین ڕێكخراوى تەندروستیە , ئێستاش ئەم كوتلەیە خەركى پاكسازین لە ڕێگەى ئەم خەتەوە كە بە سێكوچكەى هێرۆ ناسراوە واتا (ڕێكەوت , میران ,هاوژین) لە بەرامبەر لایەنگرانى كوتلەكانى ترى ناو یەكێتیدا بە نمونە وەك دانانى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى گەرمیان و دانانى جێگرى بەڕێوەبەرە گشتیەكان و دانانى هەندێك لە بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرى كارگێڕى لە نەخۆشخانەو مەڵبەندە تەندروستیەكاندا پاش ئەوەى لە نەخۆشخانەى منداڵان 120ئیمزا كۆكرایەوە دژى كاندیدى كوتلەكەى هێرَو بەڵام بێ گوێدانە ڕاى فەرمانبەران و ڕێكخستنەكانى یەكێتى بە زۆر دانرا ئەمەش نامەیەكە بۆ تەواو داگیر كدنى سەرجەم پۆستەكان لە لایەن ئەم كوتلەیەوە لە ناو شارو شارۆچكەكانى سلێمانیدا . .
یەكێكى تر لە بەرنامەكانى ئەم كوتلە سێكوچكەیە كار كردنە بە ئاراستەى فراونكردنى دەسەڵاتیان لەسەر ئاستى هەموو قەزاكان و دانانى كەسانى نزیك لە خۆیان كە ئەمەش وا دەكات دەسەڵاتى هێرۆ و سێ كوڕەكەى بە تەواوى كۆنتڕۆڵى لایەنگرانى یەكێتى بكەن لە هەموو سنورەكانى سلێمانیدا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە