گڵۆپی سەوز داگیرساوە..ئەنجوومەنی کاتی سووری ئەکا
Saturday, 02/04/2011, 12:00
یەکێتی ئەمرۆ لەدووڕیانێکی ترسناکدایە وڕووبەڕووی هەموو کێشەکان کراوەتەوە وەکو بڵێی بەتەنها یەکێتیە سەرچاوەی کێشەکان کەلەڕاستیدا یەکەم ودوالایەنی بەرپرس لەم دۆخەی ئێستای هەرێم بنەماڵەی مسعودە کە باڵادەستی یەکەمن لەهەرێمی کوردستان وسەرچاوەی نەهامەتیەکانن،تاوانبارکردنی بنەماڵەی مسعود بەسەرجاوەی کێشەکان مانای ئەوەناگەیەنێ کەیەکێتی فریشتەیە وبەشی بەرناکەوێ بەپێچەوانەوە ئەویش بەشێکی دروست بوونی ئەو باروودۆخەی ئێستای لەئەستۆدایە بەتایبەتیش تاڵەبانی کەبەهێنانە ئارای ڕێککەوتننامەیەکی دووقۆڵی بنەماڵەیی وای کرد بنەماڵەی مسعود بڕیاردەری یەکەمی چارەنوسی هەرێمەکەمان بن ،پارتی وبنەماڵەی مسعود ئەمڕۆ بمانەوێ ونەمانەوێ هێزی یەکەمی گۆڕەپانەکەیە لەهەمووڕوویەکەوە بەتایبەتیش لەڕووی دارایی وسەربازیەوە کەمەحاڵە هیچ هێزێکی ئەمڕۆی سەر ساحەکە بەیەکێتیشەوە بتوانێت خۆی بدا لەقەرەی،جگە لەتەنها هێزێك نەبێ کەهیچ لەشکرێك خۆی بۆ ناگرێ هێزی میللەتە ،ئەو هێزەی ئەمڕۆ هەمووهیواکانی لەسەر بنیاد نراوە
یەکێتی ڕاسترباڵە ناڕازیەکەی بە هەیمەنەی پارتی وبەتایبەتیش بنەماڵەیەکی سەرتاپا خیانەت هەمووهەوڵەکانیان بەهاوکاری چەند لایەنێك خستۆتە گەڕ بۆ کۆتایی هێنان یەکەم جار بەتاڵەبانی وبنەماڵەکەیی ودواتریش لەناوبردن یاخود بچوککردنەوەی بنەماڵەی مسعود تائەو ئەندازەیەی دەسەڵاتیان بەتەنها بەسەر بنەماڵەکەیاندا هەبێ. ئەمڕۆش گەیشونەتە ئاستێك خەریکە کۆنترۆڵ لەدەست دەدەن وپەلە کردنیان پێوە دیارەبۆ بەئەنجام گەیاندنی نەخشەکەیان ئەویش بەهۆی ئەو هەمووبێباکیەی پارتی وبنەماڵەی مسعود لەئاست ڕووداوەکان و گاڵتە کردن بەئیرادەی جەماوەر تەنانەت بێباکیان گەیشتۆتە ئاستێك کە بهناو سەرۆك لەبری ئەرکی ڕاستەقینەی خۆی خەریکی پەیوەندیە گوماناویەکانیەتی لەگەڵ دوژمنان وتاك لایەنە برەو بەو پەیوەندیانە دەدات و لەپێشوازیاندا هەر ئەوەندەی ماوە بهناو سەرۆك هەستێتە سەرپێ وسەرچۆپی بگرێ ولەم لاشەوە لەهەوڵی زیاتر لاوازکردنی یەکێتی وبەگژداکردنی جەماوەرە بەڕوویاندا
تاڵەبانی وشوێنکەوتوانی لەسەرکردایەتیەکەی لەو بڕوایەدان کەبەبێ پارتی ئەمان ناتوانن هیچ داواکاریەکی خەڵکی جێبەجێبکەن بەڵکو پارتی ڕێگریش ئەکات وتا بۆی بکرێت درێژە بەو باروودۆخە ئەدات لەسنووری یەکێتی تائەو ڕادەیەی هەست بەمەترسی پەڕینەوەی ناڕەزاییەکان بکات بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بۆیە بەناچاری ملیان بۆ ئەوڕاستیە داوە،بەڵام ئەوانی ترو ناڕازیەکان چیتر ناتوانن بەرامبەر ئەودۆخە هەروا دەست بەستراوبن وبۆئەو مەبەستەش لەم دووڕۆژەدا بینیمان ڕووداوەکانیان بەوئاقارەدابرد کەخۆیان مەبەستیانە چونکە گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کەتێپەڕینی کات لەبەرژەوەندیاندا نیە بۆیە لەبری ئەنجوومەنی کاتی ئەو ڕێو شوێنانەی تریان گرتە بەر بۆ سەرەتای دەستپێکردنی داڕمانی دەسەڵاتی هەردووبنەماڵە وگڵۆپی سەوزیشیان بۆ ئەنجوومەنی کاتی داگیرسان تا ئەوانیش هەمان ئەو ڕێگەیە بگرنەبەر بۆ ئەوەی بیانهێننە سەر ئەو باوەڕەی کە خڕ بوونەوەی جەماوەر لەبازنەیەکی داخراوی وەک سەرا هیچ کاریگەریەکی بۆ سەردەسەڵات نابێ ونابێتە هۆی مڵ کەچ کردنی دەسەڵات بۆ داواکاریەکانیان کەئەمە باشترین ڕێگە چارەیە بۆ کۆتایی مێژووی دووبنەماڵەی کەبۆ خیانەت دروست بوون وهەر بۆ خیانەتیش بەردەوامیان پێ ئەدرێت لەلایەن دوژمنانەوە ،بەڵام ئەوەی جێگەی داخە لەماوەی ئەم دووڕۆژەدائەنجوومەنی کاتی بەهەمان ڕیتمی ڕۆژەکانی پێشوو ئەو قاوانەسواوەی بۆ لێداینەوە کەئەوان شۆڕشی سپی ئەکەن بەڵام تائێستا بۆیان ڕوون نەکردوینەتەوە کە پاش تێپەڕینی نزیکەی ٥٠ ڕۆژ ئەم شۆڕشە سپیە جیا لە شەهیدبوون وبرینداربوونی زیاتر لە٢٥٨هاووڵاتی ئەم هەرێمە چیان بەدەست هێناوە چ داواکاریەکیەکیان جێبەجێکراوە بەپێچەوانەوە دەبینین دەسەڵات بەردەوامە لەسەر سووکایەتی پێکردن وگرتنی خەڵکی ،بۆیە ئەنجومەنی کاتی لەبری ئەوەی لەبێئاگاییەوە هەموو تەرحێك لەدەرەوەی چوارچێوەی خۆیان مەحروم نەکەن ولەخۆیانەوەوبێ بەڵگە کەس تۆمەتبار نەکەن هەڵسەنگاندنێکی ووردی باروودۆخەکە بکەن وبەئاراستەی بەرژەوەندیەکانی میللەت هەنگاوەکان هاوتەریب بکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست