کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هيمداد لوقمان بارزانی سه‌رانه‌ له‌ ٤ ده‌ڵه‌مه‌ند ده‌سێنيت

Wednesday, 07/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٢ هه‌ولێر
ماوه‌يه‌كه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سه‌ريانكردۆته‌ سه‌رانه‌ سه‌ندن له‌ هاوڵاتيان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ زاری (جه‌لال په‌ريشان)ی ڕۆژنامەنووس و وەرزشەوان و بێژەری وەرزشی پارتیی له‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ له‌ دوای توره‌بوونی و ديداره‌كه‌ی له‌ گۆڤاری چرپه‌ كه‌ پاراستن ده‌ريده‌كات، ‌ له‌ دوای نيهاد بارزانی و ڕه‌وه‌ند بارزانی و بارزانی لوقمان بارزانی، هيمدادلوقمان بارزانی سه‌رانه‌ی له‌ ٤ هاولاتی هه‌ولێر به‌بڕی ١٥٠ ده‌فته‌ر دۆلار سه‌ندووه‌ به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ هۆی چه‌ند پرۆژه‌يه‌كه‌وه‌ بوونه‌ته‌ خاوه‌نی ده‌يان ملیۆن دۆلار!
هه‌روه‌ها جه‌لال په‌ريشان باسی دزيی و گه‌نده‌ڵی و به‌دره‌وشتيه‌كانی هيمداد بارزانی كردووه‌، كه‌ به‌ناوی وه‌رزشه‌وه‌ و له‌ بواره‌دا زياتر له‌ ١٢٠ ده‌فته‌ر دۆلاری له‌ حكومه‌ت وه‌رگرتووه‌و له‌ پرۆژه‌كانی تايبه‌تی خۆی سه‌رفی كردووه‌ بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بويری كردبيت پێی وتبێت به‌ری چاوت كلی پێوه‌يه‌.
هه‌روه‌ها هيمداد بارزانی له‌ ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئاشكرابووه‌ كه‌ ٦ جار ديارده‌ی له‌شفرۆشی ئه‌نجام داوه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی ئيدريسی لای سه‌رباز هه‌ورامی يه‌وه‌ چه‌ندين جار ئافره‌تی له‌شفرۆشی له‌ موسڵه‌وه‌ بۆ هێناوه‌!
ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ كه‌ هيمداد بارزانی گه‌وره‌ترين هۆتيلی له‌ به‌يروتی پايته‌ختی لوبنان كريوه‌ كه‌ ٢٥ نهۆم به‌رزه‌ به‌ ٢٠ مڵۆن دۆلار.
وێرايی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ناوی پرۆژه‌ چاكسازيه‌كه‌ی مه‌سعودبارزانی يه‌وه‌ ئه‌ويش وه‌ك كوره‌كان و براكانی مه‌سعود ده‌يانپرۆژه‌ی له‌ ليستی ڕه‌ش به‌ پاره‌ ده‌كردووه‌ كه‌ به‌ مه‌زنه‌ده‌ی جه‌لال په‌رێشان ٣٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاری ده‌ست كه‌وتووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە