تاڵەبانی بڕیاریداوە نەگەڕێتەوە تاکوو ماوە
Sunday, 16/02/2014, 12:00
1614 بینراوە
بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی ئەوەمان بۆ دووپاتدەکاتەوە کە تاڵەبانی لە نەخۆشخانەکەی ئەڵمانیا نەماوە، دختۆرەکەشی د.نەجمەدین کەریم دەڵێت لەم ڕٶژانە بەناو بەرلیندا سووڕاوەتەوە، بۆیە مەکتەب سیاسی لە خۆشیا بووراوەتەوە، بەڵام هێشتا بەتەواوی دیار نییە بە پێ یان بە ئەوتۆ یان لە ناو سەندووق بووە.
ئەی کەواتە باش بۆتەوە، ئەی بۆ ناگەڕێتەوە؟ یەکێتی ونە کەس وکارەکەشی کە جاران باسیان لە هاتنەوەیان دەکرد ئێستا قەت باسی هاتنەوەی ناکەن وبەلاشیەوە ناڕۆن. کەواتە تاڵەبانی خۆی نایەوێت بگەڕێتەوە.
تاڵەبانی زۆر لە مەکتەب سیاسی وسەرکردایەتی یەکێتی تووڕە بووە، ئێستا بۆی ئاشکرا بووە کە ئەمانەی پشتی پێدەبەست یەکێکیشیان شایانی ئەوە نییە متمانەی پێببەخشیت وباوەڕی پێبکەیت، یان ئەو مامۆستای باش نەبووە یان قوتابیەکان گێل و دەبەنگ دەرچوون وهیچ فێرنەبوون، هەموو بوونەتە بەندە وملکەچی پارە وپوول.
تالەبانی خۆی بەو زیرەکییەوە لە قسەکردن ولەبازداندا، جارێک لە چینەوە بۆ لای ئەمریکا بازی داوە بەڵام سەرکردەکانی ئێستا وەکوو گێژ وکاس بەدەوری خۆیاندا دەسووڕێنەوە وبێجگە لە باڵ دروستکردن ویەکتر خوڵماندنەوە وپاشقولگرتن هیچیتریان پێناکرێت.
وەکوو دیارە تاڵەبانی کە ئیدعای سۆسیال دیموکراتی دەکرد ئێستا زۆر پەشیمان بۆتەوە لەو هەڵمەتە دڕندە ونامرۆڤانەیەی ئاسایش ولایەنگرانی یەکێتی لە پەلاماردانی ئەو ناڕەزایی وچالاکیانەی شەقامی کوردی وشۆڕشگیرانی حەفدەی شوبات دەستیان دابوویێ.
سەرکردەکانی یەکێتی تاڵەبانیان زۆر ئیحراج کردووە، ئەو لە بەغدا واژۆی لە سەر سێدارەدانی سەدام ودەیان موجرمی گەورە بە حەقی ئەم میللەتە ئەوانەی دەستیان بەخوێنی ئەم میللەتە سوورکردبوو نەدەکرد سەرکردەکانی ئێستا حیزبەکەیان وەکوو تاڵەبانی ئەفغانستان لێکردووە شەلم کوێرم دەستی داوەتە کوشتن وتیرۆر وهەڕەشە وترساندن.
بەڵێ تاڵەبانی زۆر توورەیە وپەشیمانە ئێستا بۆی بە دیارکەوت ئەو تۆوەی ئەو چاندبووی تەنها دڕک وڕک وقینی لێ ڕواوە نەک بەهاری سەوز وخۆشی. بۆیە نایەوێت چاوی بە کەس بکەوێت تەنانەت هێرۆش، هەر بۆیەش بڕیاری داوە نەگەڕێتەوە بۆ کوردستان تاماوە.