كۆڵوانە پرتەقاڵییەکان
Sunday, 04/03/2012, 12:00
جاران جاشەكان كۆلوانەى سوریان لەبەر دەكرد بۆ ئەوەى فرۆكەى بەعس لە پیشمەرگە جیایان بكاتەوە , لەم ماوەیەشدا كۆمەلیك رۆژنامەنوس بەكۆلوانى پرتەقالیەوە خۆیان كرد بە مەكتەبى سیاسى ینكا ئەمە كاریكى چاك بوو بۆئەوەى بە ئاسانى ئەمانە لەو رۆژنامە نوسانە جیابكرینەوە كە پییان وایە دادگا شەرعیەتى هەیە نەك مەكتەبى سیاسى , ئیتر لەمەولا كۆلوانە پرتەقالى لەچاوى خەلكەوە ئەو كەسانە دەبن كە ملكەچى ئەمرى واقع بون و واژویان بۆ حوكمى حزبى كرد , زانایەك دەلیت خۆت لەكەل واقع مەسازینە بەلكو واقع لەگەل خۆتا بسازینە,
براى بەریز كاك قادر نادر راپۆرتیكى شیكارى تێر و تەسەلى لەسەر كۆلوا نە پرتەقالیەكان بلاوكردەوە كەمایەى دەستخۆشیە , منیش بەراگوزارى چەند راستیەكى ترى ئەخەمە سەر .. كۆلوانە پرتەقالیەكان هەر ئەوانە نین كە بَیشەرمانە دواى سالیادى 17ى شوبات خۆیان تەسلیمى بكوژانى ریژوان و سوركیو وگەرمیان و..هتد كرد بەلكو هەندیكیان بە پەلە خۆیان گەیاندە پەرلەمانى سوید لەویش شوان محەمەد و ئەحمەد میرە و كى وكى بى ئەوەى لە 17ى شوباتى 2011 بەشدار بوبیتن سەفەریكى ئەوروپیان سازدا , بێ ئەوەى شەرمى ئەوە بیانگرێ كەهیچ پەیوەندیەكیان بەو خۆپشاندانەوە نیە بۆچى دەرفەت بەو كەسانە نەدەن كەقارەمانى راستەقینەى 17ى شوباتن وەك باوكى سوركیو بەنمونە كەبە گۆچانەكەیەوە دەردەكەوێت دەسەلات ناوكى دەكەۆیت , یەكى لەسیفەتەكانى ترى كۆلوانە پرتەقایەكان لەتەك ئەوانەى قادر نادر ئاماژەى پێداوە ئەوەیە كە ئەمانە ئارەزویەكى چلێسانەیان بۆ قۆرخ كردن هەیە هەر ئێستا پەرلەمانى سوید داوەتیان بكات بۆ مەسەلەى شێتى مانگا بەپەلە دەگەنە فرۆكە خانە , بەر لە 17ى شوبات 2011 نەبەز گۆران لەتەلەفزیۆنەكەى خۆیانەوە بەدەسەلاتى وت رۆژى 17ى مانگ خۆتان ئەبیننەوە , كەچى ئەو رۆژە نەئەو و نەهیچ كام لەكۆلوانە پرتەقالیەكان لەوێ نەبون , بەلام دواى شەهیدكردنى رێژران نەبەز و میرە بون بەوەحشى شاشە , ئەمانە كاتێ قارەمانن كەكامیرا لەئارادا بێت , هەر ئەوەندەى دەسەلات بەمیرە بلێت خووو خیرا ئەمە دەبێت بەهەوال و وەك ئاگر و پوش بلاودەبێتەوەو جۆرەها كامیرا ئامادەدەبێت و پاشان كەس نازانى ئەو هەموو كەیسە ى دادگا چیان لێدیت , ئەمانە عەشقیكى زۆریان بۆ خۆ دەرخستن هەیە و زوو زوو بلقى زل و پوچ دەرئەپەرێنن كەچى دوور لەسیناریۆكان گەرمیان شەهید دەبێت , سیفەتیكى ترى ئەمانە كە قادر نادر باسى نەكردوە ئەوەیە كە مامەلە و ئاتم و ساتم دەكەن , ئەحمەد میرە نەیهیشت كەمال رەئوف هەوالیكى خراپ لەسەر عەزیز سەرسپى دەزگاى زانیارى بلاوبكریتەوە , شوان محەمەدیش هەرەشەى لە فاروق رەفیق كرد كە ئەگەر داواى لێبوردن لە ئاوینە نەكات ئەوا نامەكانى بۆ دكتۆر بەرهەم بلاودەكاتەوە , كە ئەمانە هەموى سەفقەى ناشەریفانەیە گەر خەلكى تر بیكات تەپلى بۆ لێدەدەن , لەم بارەیەشەوە كاتێك دواى 17ى شوبات وەفدێكى میللەت فرۆشان بە سەرۆكایەتى فایەق گوولپى دواى كوشتاریش چونە بەردەم عەرشى بارزانى ئەمانە ئەم كارەیان بە نائەخلاقى وەسفكرد كەچى سەردانى خۆیان بە پرتەقالى ئارایش دەكەن , كەدكتور بەرهەم حزبیەكانى بە پلەى وەزیر خانەنشین كرد دیسان ئەمانە هەلوێستى شەریفانەیان هەبوو , بەلام بۆچى كە كەمال رەئوف و ئاسۆس و ریبین بەپلەى سەربازى خانەنشین دەكرین هەلوێستى شەریفانە بزر دەبێت , بۆچى ئاسۆس داوا لە ریبین ناكات داواى لیبوردن لە خۆپشاندەران بكات كەلەپشت ئەوەوە بوو گۆران بەگێرە شیوێن ناوى بردن, كەچى داوا دەكەن دەسەلات فێرى داواى لێبوردنكردن بێت,سیفەتیكى تریان ئەوەیە تەنیا خۆیان بە ئەهلى دەزانن , بەلام هەموو كەس دەزانى لڤین یەكگرتوو دایمەزراند ,
كاتى هاتووە رابەرە كۆلوانە پرتەقالیەكان زیاتریان لەسەر بوترێت تاچیتر فەرهودى بارى ئەخلاقى و مەعنەویمان نەكەن , پاڵەانى درۆ نەبێتە دەمراست و بەز بەپشیلە نەسپێردریت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست