لە هەولێر و بەشێک لە سلێمانی، دیسان کوردستانپۆست فلتەر کراوە
Tuesday, 19/08/2014, 12:00
ماوەیەکە دیسان بە فەرمانی دەزگای پاراستن لە هەولێر، هەروەها لە سلێمانی لەسەر داوای بازرگانەکانی خوێن و دەسەڵات، بەتایبەتی گۆران نێت، بەهۆی چەند نووسینێک لەسەر فاروقی مەلا مستەفا، کوردستانپۆست فلتەر کراوە، ئەو کۆمپانیایەی تریش کە لە سلێمانی سێبەری دەسەڵات و پارتین، فلتەریان خستۆتە سەر کوردستانپۆست، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کوردستانپۆست زۆر بە توندی لەسەر راکردنی چەکدار و پیاوە ئەستێرە لەشان و بەرپرسەکانی پارتی رەخنەی توندی گرت، ناوی بەرپرسەکانی بڵاوکردەوە، هەروەها باسی لە دەستتێکەڵکردنی بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ داعشدا کرد، کە بە پلان ئەو ناوچانەیان چۆڵ کردووە، ئەم هەواڵ و ئاشکراکردنە رێگاپێنەدراوە لای پارتی، کە نابێت مێدیای ئەهلی و ئۆپۆزیسیۆن و راگەیاندن و کەناڵی تەلەفیزیۆنەکان بڵاوی بکەنەوە.
جگە لەوەیش ئەو زانیارییەمان بەدەست کەوت، کە پارتی تا ئیستا بەردەوام ریکلام بۆ پەیجی تیرۆریستانی داعش و سایتی ئیسلامیە توندڕەو و بەعسییەکان دەکات، هەواڵ و راگەیاندنەکانیان بە خەکی دەگەیەنێت، ئەو وێنە ترسناکانە بە خەڵکی کوردستان دەگەیەنن، کە داعش بۆ پرۆپاگەندە و تۆقاندن بڵاوی دەکەنەوە.
بۆیە لێرەوە ئێمە هەوڵ دەدەین جگە لە لینکی بابەتەکان زۆربەی نووسینەکانی کوردستانپۆست لە پەیجەکەماندا دابنێین، هەروەها داوکارین لە نووسەر و خوێنەر و دۆستەکانمان لە فەیس بوک، ئەوانیش بابەت و نووسینەکانی کوردستانپۆست بخەنە پەیجەکانی خۆیانەوە و روونکردنەوە و سەرنجی خۆشیان بنووسن.
1) هەر کەسێک لە کوردستان، ئەگەر ئەو پرۆگرامە دوانلۆد بکات و لە کۆمپیوتەرەکەی خۆیدا دایبمەزرێنێت (Install) ئیتر دەتوانێ فلتەرەکە بشکێنێت
کلیکی ئەو لینکە بکە
https://www.torproject.org/download/download-easy.html.en2) یان کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە، لەوێدا بنووسە، دەتوانیت دیسان سەردانی کوردستانپۆست بکەیت:
http://www.rxproxy.com3) جگە لەوە ئەو لینکەی خوارەوە بکە، لەوێشدا ناوی کۆمەڵێک سایتی دیکەی تێدایە لەوێشەوە دەتوانیت فلتەرەکە بشکێنیت
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a59c8b7bپەیجی کوردستانپۆست لە فەیس بوک
https://www.facebook.com/pages
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست