خاوەن ئیمتیازى ڕۆژنامەى خەبات ئاگاى لە ڕۆژنامە خەبات نیە
Tuesday, 01/11/2011, 12:00
|زانیارى|
عەلى عەبدوڵا خاوەن ئیمتیازى ڕۆژنامەى خەباتى زمانحاڵى پارتى دیموكراتى كوردستان هەرچەندە ناوى لەسەر ڕۆژنامەكەی ، بەڵام ئاگاى لەهیچ شتێكى ئەو ڕۆژنامەیە نیە.
زانیارییەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى // بەپێى یاسا خاوەن ئیمتیازى هەر ڕۆژنامەو گۆڤارێك پێویستە ئاگاى تەواوى لەكاروبارى ڕۆژنامەكەى هەبێت و كێشە یاساییەكانى دەزگاكەى بگرێتە ئەستۆ، بەڵام عەلى عەبدوڵاى خاوەن ئیمتیازى ڕۆژنامەى خەباتى پارتى بەهیچ شێوەك ئاگاى لەكاروبارەكانى ئەو ڕۆژنامەیە نەماوە//.
بەپێى ئەو زانیارییانە// عەلى عەبدوڵا ئێستا وەكو دەستبەسەر وایە و ئاگاى لە دوونیاى سیاسەت و كارى ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندن نەماوە، عەلى عەبدوللا هیچ بەرپرسیاریەتیكى حزبى وحكومى نیە وە رەخنە وتیبینى زۆرهەیە لەكاروبارى پارتى بەلام تا ئیستا سەركدایەتى پارتى ناوى عەلى عبدوللاى هەر لەسەر رۆژنامەكە ماوە ئەمەش دووئەگەرى هەیە یان ئەوەیە سەركردایەتى پارتى وورد نەبوەتەوە لەم مەسەلەیە كە ئەو ناوە ئیستا پیشیل كردنى یاسایە وپیچەوانەى یاسایە یان ئاماژەیە بۆ ئەو چەق بەستن وموحافزكارییەى رەوتى پارتى لەسەر دەروات وبەهیچ شیوەیەك حەز وویستى گۆران وگۆرانكارى نیە ونایەویت.//.
شرۆڤەكارانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى پێى وابوو// پارتى دیموكرات بەم جۆرە هەلویستانە یارى بەعەقلى خەلكى و ئەندامانى دەكات لەكاتیكدا باس لە چاكسازى وگۆرانكارى دەكات بەلام هەمیشە كار لەسەر ئەوەدەكات ماكیاژى دیموكراسیەت و نەتەوەیى پارتى لەبەرچاووى خەڵكى بكات، بەڵام لەبنەماشدا پارتى مەیلێكى زۆرى بەڵاى سیستمى مەركەزیەت هەیە//
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست