لێپرسراوى بەشەكان لە پەروەردەى هەڵەبجە دەوامى خۆیان بەجێدەهێڵن
Tuesday, 29/09/2009, 12:00
بەمەبەستى بەشدارى بوون لە خولێكى تایبەت بە سەرژمێرى چەندین لێپرسراوى بەش لە بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید دەواى ئاساى خۆیان بەجێدەهێڵن ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى كە بۆشایى ئیدارى لەو بەڕێوبەرایەتیەدا دورست ببێت.
لێپرسراوى بەشەكانى "خۆیەتى بنەرەتى ,هونەرى ,ئەزموونەكان ,چالاكیە وەرزشیەكان و چەندین بەشى ترى نێو بە بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید دەوامى ئاساى خۆیان بە جێهێشتووە .
سەرچاوەیەك لە بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید پێى ڕاگەیاندین كە زۆربەى ئەو بەرپرس و بەڕێوبەرو معاون و مامۆستایانەى بۆ پرۆسەى سەرژمێرى گشتى عێراق لە سنورى هەڵەبجەى شەهید دانراو سەر بە یەكیتین و لەلایەن كۆمیتەو مەڵبەندى یەكیتیەوە دەستنیشان كراون ,هەر ئەو سەرچاوەیە پێى ڕاگەیاندین چەندین لێپرسراوى بەش لە پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید دەوامەكەى خۆیانیان بەجێهێشتووە و هاتوونەتە نێو خولەكەوە كە ئەمەش لە هیچ شوێنێكى دونیادا نەبووە كە لێپرسراوى بەشى پەروەردە دەواى خۆى بەجێبهێڵێت لە كاتێكدا زۆر مامۆستاى تر هەیە كە دەتوانن بەو كارە هەستن .
بە پێى قسەى سەرپەرشتیارى ئەو پرۆسەیە لە هەڵەبجەى شەهید دەستنشیان كردنى ئەو مامۆستایانە لەسەر هیچ بنەمایەكى زانستى و پیشەیى تایبەت بەو كارە نەبووە ئەمەش بووتە جێگەى گلەى و گازندەى زۆربەى مامۆستایانى ئەو سنورە.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست