کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سته‌ تێکده‌ره‌کانی‌ ناو گۆڕان له‌ به‌ریتانیا ئاشکرا بوو!

Tuesday, 12/01/2010, 12:00


ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا گروپێکی ته‌که‌تولچی به‌ عه‌قڵی کۆنی حیزبایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، ئه‌نجومه‌نێکی گشتییان له‌ژێر ناوی گۆڕان له‌ به‌ریتانیا دامه‌زراند. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ به‌ناوی ته‌واوی ئه‌وانه‌وه‌ دامه‌زرابوو که‌سه‌ر به‌گۆڕان یان لایه‌نگری گۆڕانخوازان‌ بوون، به‌ڵام ئه‌م گروپه‌‌ هه‌ر زوو به‌هۆی کار و په‌یوه‌ندییه‌ گوماناوییه‌کانیان ئاشکرابوو که‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی دایان مه‌زراندوه‌ ئه‌نجومه‌نێکی کارتۆنییه‌ و خۆیان تاقمێکی سه‌ربه‌خۆن بۆ مه‌رامه‌ تایبه‌تییه‌کانیان ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌یان پێکیان هێناوه‌.
ئه‌م تاقمه‌ تاقمێکی‌ گه‌ڕۆکی ده‌وروبه‌ری حیزبه‌کانن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیاندا هه‌رده‌مه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك و یاخود ته‌که‌تولێکی ناو حیزبێکدا گرێبه‌ستیان ده‌کرد . ده‌رکراو بوون، به‌ڵام وه‌ک ڕیفۆرمخواز خۆیان پیشان ئه‌دا ، له‌گه‌ڵ دروستبوونی گۆڕاندا خۆیا خسته‌ نێو ڕیزه‌کانی گۆڕانخوازانه‌وه‌ ، وایان بیرده‌کرده‌وه‌ که‌ ده‌توانن شیرازه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌لای خۆیاندا، یان به‌و لایه‌دا به‌رن که‌ پلانیان بۆ داڕێژرابوو، بۆیه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون، ئه‌وانه‌ی که‌ خۆیان نه‌یانه‌وێت بێته‌ ڕیزی گۆڕانخوازانه‌وه‌ تێك و پێكیان بشکێنن و ته‌نها خۆیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ریدا و پاشان له‌ مفاوه‌زاتێکی هه‌لپه‌رستیدا بیانکه‌نه‌وه‌ به‌ناو باخه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ڵام هه‌ر زوو کۆمه‌ڵێك بیرمه‌ند و چالاکوانی به‌توانای خاوه‌ن ئه‌زموونی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی ده‌رکیان به‌م پلانه‌ کرد و به‌ریان پێگرتن.
ئه‌م گرووپه‌ عه‌قڵ کۆنی حیزبایه‌تییه‌ له‌یه‌که‌م هه‌ڵمه‌تیاندا بۆ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی بچوکردن و سوککردنی گۆڕان ده‌ستیان کرد به‌ ناوناتۆره‌نانه‌وه‌ دژ به‌‌ هه‌ڵسوڕاوانی ناو بزوتنه‌وه‌که‌ و خه‌ڵکی دڵسۆز و شاره‌زا و ماندوی ناو گۆڕانخوازانیان به‌ پیاوی ناو ده‌زگاکانی پاراستنی پارتی و زانیاری یه‌کێتی ئه‌دایه‌ قه‌ڵه‌م، ده‌ستیان کرد به‌ په‌یوه‌ندیکردن به‌ کۆمه‌ڵێك (له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆیان) له‌ به‌رپرسه‌ کۆنه‌کانی ناو حیزبه‌که‌یانه‌وه‌، که‌ پێشتر هاوکاربون به‌فرت و فێڵه‌کانیان له‌خشته‌یان بردبوون و له‌وێشه‌وه‌ ده‌ستیان دایه‌ ڕاپۆرت نووسین له‌سه‌ریان، په‌لاماری پریڤاتیان ده‌دا ئه‌و سنوره‌شیان بڕی.
ئه‌م گروپه‌ ده‌ستییان کرد به‌ درووستکردنی ده‌سته‌گه‌ریی و له‌ته‌واویی شار و شارۆچکه‌کاندا ئاژاوه‌یان نایه‌وه‌ و تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی نه‌ختێکی زۆر که‌می مابوو گۆڕان له‌ ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵته‌کێنن، تاکو به‌هاوکاری بیرمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی به‌ریتانیا و خێرخوایان له‌ گرده‌که‌وه‌ فریایان که‌وتن و به‌تایبه‌تی به‌ڕێز کاک حه‌مه‌تۆفیق ڕه‌حیم که‌ ڕۆڵێکی باشی بینی به‌ریان پێگرتن.
ئه‌م گروپه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ به‌رپرسیاری بکه‌ن له‌ژێر ناوی هاوکاری بۆ لیستی گۆڕان چه‌ندین هه‌زار پاوه‌ندیان له‌ به‌ریتانیا کۆکرده‌وه‌ و که‌سیش تاکو ئێستا نازانێت چییان له‌و پاره‌یه‌ کردووه،‌ زانیاری له‌سه‌ر بڕێکی دیاره‌ ئه‌ویش له‌ڕێی سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ . وه‌کو خه‌ڵك ئاگاداریشن زۆرێك له‌پاره‌کانیان له‌به‌رژه‌وه‌نی تایبه‌تی خۆیان . له‌ کڕینی به‌نزینی سه‌یاره‌کانیان و داوه‌ته‌کانیاندا به‌فیڕۆ داوه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ڕێ لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه‌ به‌دواچوون بکرێت.
ئه‌م گروپه‌ به‌نهێنی چه‌ندین دانیشتنیان له‌گه‌ڵ سه‌فاره‌تی عێراقی و نوێنه‌ری پارتیدا له ‌له‌نده‌ن و مانچسته‌ر ئه‌نجامداوه‌، ‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ خه‌ڵکی کورد و گۆڕان و گۆڕانخوازان له‌ به‌ریتانیا و کوردستان بکه‌ن. ته‌نانه‌ت به‌بێ پرسی رابه‌رایه‌تی گۆڕان شوڵیان لێ هه‌ڵماڵی بوو ده‌شیانوت ئێمه‌ نوێنه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا و گرده‌که‌ین به‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ خه‌ڵکیان ده‌م کوت ده‌کرد .
ئه‌مانه‌ له‌لای حیزب و ڕێکخراوه‌ کوردییه‌کان خۆیان به‌ نوێنه‌ری نه‌وشیروان و گرده‌که‌ دایه‌ قه‌ڵه‌م و ئیدیعای ئه‌وه‌یان لای نوێنه‌ری حیزبێك کردبوو که‌ براده‌رانی هه‌ڵسوڕا و گۆڕانخواز ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌ ته‌که‌تولی ئه‌وان نین گۆڕان نین و ده‌رکراون. له‌کاتێکدا ئه‌و نوێنه‌ره‌یان ئیحراج کرد و ده‌یانه‌ویست براده‌ر‌انی گۆڕان و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ تێك به‌ربده‌ن و بیانده‌ن به‌شه‌ڕ. به‌ڵام نوێنه‌ره‌که‌ زوو له‌مه‌ گه‌یشت و ئه‌و نێوانه‌ی به‌ سه‌ردانێك بۆلای هه‌ڤاڵێکی گۆڕانخواز چاك کرده‌وه‌.
ئه‌م تاقمه‌ به‌رده‌وام کۆبونه‌وه‌ی نهێنیان ئه‌نجام ده‌دا له‌ شێوه‌ی حزبدا کاریان ده‌کرد بۆیه‌ گومانێکی ته‌واو له‌و کۆبونانه‌وه‌یان ده‌کرێت ، خه‌ڵکی ده‌پرسێت بۆچی کۆبونه‌وه‌ی نهێنی هه‌فتانه‌یان ده‌کرد؟ له‌ ژێره‌وه‌ له‌گه‌ڵ کێدا داده‌نیشتن‌؟ پلانیان چیی بوو؟ بۆچی په‌یوه‌ندییان به‌ سه‌فاره‌تی عیراقییه‌وه‌ ده‌کرد؟ بۆچی جگه‌ له‌و که‌سانه‌ی سه‌ر به‌خۆیان نه‌یانده‌هێشت که‌سی تر لێیان نزیک بێته‌وه‌؟ ئه‌مه‌ و زۆر پرسیاری دیکه‌ش له‌لای گۆڕانخوازانی به‌ریتانیا کۆبووبوونه‌وه‌، بۆیه‌ تا ده‌هات ڕۆژ به‌ رۆأ خه‌ڵکییان لێ ده‌تره‌کایه‌وه‌ و هێنده‌ی نه‌مابوو، گۆڕانخوازان له‌ به‌ریتانیا هه‌ڵته‌کێنرێ.
گۆڕان هیچ شتێکی شاراوه‌ی نییه‌ و نه‌ حزبه‌ و نه‌ ڕێکخراو . ئه‌مانه‌ دواجار هه‌ندێک په‌یوه‌ندی دبلۆماسی نهێنیان ئه‌نجام داوه که‌ هیچ شاره‌زاییه‌کی دبلۆماسیان نییه‌ ،‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌گرده‌که‌ نه‌ هیچ که‌سێکی تر ئاگاداری ناوره‌ۆکی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دبلۆماسیه‌ نهێنیانه‌ بێت، چونکه‌ هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی نهێنی دبلۆماسی ، ده‌شێت مه‌ترسی له‌سه‌ر گۆڕان دروست بکات و دواجاریش گۆڕان که‌م و بچوک ده‌کات . گۆڕان ئیراده‌یه‌کی گه‌وره‌ی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌ پێویسته‌ لایه‌نی دبلۆماسی و سیاسی له‌هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌ک بێت ئه‌وان هه‌وڵبده‌ن په‌یوه‌ندی لێک تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ڕابه‌ره‌کانی گۆڕاندا بکه‌ن، نه‌ک به ‌بێ به‌رنامه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ که‌سانی ناو گۆڕانه‌وه‌ . گۆڕان لێشاوێکه‌ گه‌وره‌یه‌ ناکرێت له‌ڕێ ی ده‌سته‌و تاقم گه‌رێتیه‌وه‌ بچوک بکرێته‌وه‌ .
ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له‌ ئێستا ئه‌م تاقمه‌ به‌زێره‌کی هه‌وڵیان داوه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی نهێنیدا کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌یانی سامی عه‌بدول ڕه‌حمان ئه‌نجام بده‌ن که‌ نوێنه‌ری پارتی دیموکراته‌ له‌ به‌ریتانیا نه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و خانمه‌ ڕه‌فزی کردوون. ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی کراوه‌دا‌ کاک حه‌مه‌ تۆفیق ڕه‌حیم پێی ڕاگه‌یاندون که‌ ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان هیچ شه‌رعیه‌تێکی نییه‌ ، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی گۆڕانخوازدا که‌ پێکهاته‌یه‌ک بوون له‌ دادوه‌ر و دکتۆر و چالاکوان و ڕۆشنبیرو نووسه‌ران ئه‌م په‌یامه‌ی پێگه‌یاندن . دواجار له‌هه‌مان شه‌ودا له‌ ڕێی میدیای ده‌نگی ئازادی ژووری ئۆپۆزسیون ی پاڵتۆک ئه‌م په‌یامه‌ی ڕاگه‌یاندۆته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌م تاقمه‌ به بێ ڕه‌چاوکردن هه‌ر ڕۆژی دوایی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تریان به‌هه‌مان شێوه‌ی جاران له‌ مانشسته‌ر دووباره‌کردۆته‌وه‌ .
گۆڕان به‌هیچ که‌س و گروپ و ده‌سته ‌و تاقمێکی عه‌قڵ کۆنی دروشمی حزبی بچوک و که‌م ناکرێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی به‌و ده‌سته‌ پلانگێڕیه‌ خۆی له‌ گۆڕاندا ببینێته‌وه‌ ده‌ره‌نجامه‌که‌ی په‌شیمانییه‌کی تاڵ ده‌بێت . گۆڕان ته‌رسانه‌یه‌ک عه‌قڵی نوێی تیایه‌ هه‌رگیز هیچ لایه‌ن و حزبێک ناتوانێ له‌ ئاست ڕه‌وته‌که‌یدا ڕێگر بێت ، له‌سه‌ربنه‌مای مافی مرۆڤ و عه‌داله‌تی ئیجتماعی و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گشتگیری کوردی ده‌بزوێت . گۆڕان هێند گه‌وره‌یه‌ ده‌توانێت هه‌مو توێژ و چینه‌ جیا جیاکانی کۆمه‌ڵ ، حزبه‌کان له‌ ژێر سێبه‌ری چه‌تری خۆی کۆبکاته‌وه‌ به‌مه‌رجێک بتوانن که‌سایه‌تیه‌کانیان له‌ عه‌قڵی حزبایه‌تی و خێڵه‌کی جیا بکه‌نه‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌ بۆ به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ ی سه‌رجه‌می .

له‌کۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم به‌ ئاشکرا که‌(ڕه‌گ) ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی پێویسته‌ له‌ به‌ریتانیا ته‌که‌توله‌که‌یان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ و واز له‌ ده‌سته‌گری و نانه‌وه‌ی کێشه‌ بهێنن، هه‌ر چۆن دوو هه‌ڤاڵیان پێش وه‌خت ڕاستگۆیانه‌ ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه‌ و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌و عه‌قڵییه‌ته‌. ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ ئه‌و ته‌که‌توله‌ فراوان ده‌که‌ن خۆیان خستۆته‌ ژێر به‌رپرسیارییه‌تیه‌کی گه‌وره‌وه‌ و له‌ئاینده‌دا زۆر به‌توندی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت گه‌ر بێت و له‌م کاره‌ دزێوه‌یان که‌ به‌رده‌وام سوکایه‌تی به‌خه‌ڵك ده‌که‌ن و کێشه‌ له‌نێوان گۆڕانخوازاندا ده‌نێنه‌وه‌ ده‌ست هه‌ڵنه‌گرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە