کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارودۆخە نوێكان داخوازیان چیە لێمان

Thursday, 08/11/2012, 12:00






دواى ئەوەى كە ناوچەكە ڕووبەڕووى شەپۆلێكى گۆڕانكارى بۆتەوە بەتایبەتیش هەریەكە لەسوریاو توركیا كە لەم چەند ڕۆژەى داهاتوودا كوردانى باكور لەتوركیا دەستیان دایە مانگرتن بۆئەوەى دەنگى ناڕازى خۆیان بگەیەننە كاربەدەستانى توركیا كەوەك پێویست مامەڵەیان لەگەڵدا بكات.
 ڕاستە كەس ناتوانێت نكوڵى لەوەبكات كە كوردانى توركیا لەسەردەمى حكومەتى دادو گەشەپێداندا قۆناغى باشیان بڕیوە وە ئەو حكومەتە هەندێك هەنگاوى باشى ناوە لەوانە ئاخاوتن بە زمانى كوردى و وەهەروەها دانانى دەزگاى ڕاگەیاندن كە بەزمانى كوردى لەو ووڵاتەدابتوانن باسى كوردبونى خۆیان بكەن وەهەروەها خوێندنى كوردى كە ئەمانەهەمووى هەنگاوى باش بوو بەڵام ئەمەماناى ئەوەنیە كە ئەمە سەقفى داخوازیە كانى گەلێكى گەورەى وەك گەلى كوردن لەكوردستانى باكور لەكاتێكدا زەمانەگۆڕاوە سەردەم سەردەمى گەیشتنى گەلانە بەمافەڕەواكانى خۆیان چونكە كوردان هەرچیەك بن مرۆڤن وەمافى خۆشیانە بەمافە مرۆڤایەتیەكاتى خۆیان شادبن چونكە كوردان گەلێن خاوەن مێژووكەلتورو زمان وفەرهەنك و خاك ونیشتمان و نەتەوەن ئایا بۆ ئە بێت لەزۆر لە مافەكا نیان بێ بەش بن بۆیە جێگاى خۆیەتى هەموومان وەك كوردێك پشتیوان و هاوهەڵوێست بین بۆئەوەى براكانمان لەو بە شەى كوردستان بگەنەمافەكانى خۆیان چونكە كوردبون و كوردستانى بوومافێكە كە خوى گەورە پێى بەخشیوین وەبۆهیچ كەسێك نیە كەلەژێر هەرناوێكدا بیەوەێت ئەم مافە خواكردەمان لێ زەوت بكات بۆیە ئەبێت ئەوەلەناو ناخى هەمووتا كێكى ئەم گەلەدا بڕوێت كە نەك ئەوەمان ئەوێ كە گوزارشت لە كورد بونى خۆمانبكەین بەڵكو ئەبێت دروست كردنى دەوڵە تێكى كوردى بكەینە ئامانج و ستراتیژ بۆئەوەى ئێمەش وەك تەواوى گەلانى دنیا ببینە خاوەنى ووڵاتى سەربەخۆى خۆ مان نەك هەربەپارچەپارچەكراوى لەژێر دەسەڵاتى ووڵاتانێك دابمێنینەوە كە زمان و نەتەووەمان جیایە ئا یە بۆئەم مافەسەرەتایەلەئێمەزەوت كرا ڕاستەلەوانەیە هەلومەجێكى نێودەوڵەتى لەقۆناغێكى دیارى كراودا لەبەربەرژەوەندى زلهێزان و داگیركەران ئەو كارەسات وبارەنەخوازراوەیان بەسەر ئێمەدا هێنابێ بەڵام خۆنابێ و ناش گونجێت هەر لەو دۆخەنائاسایەدا ژیان بەسەربەرین بۆیە پێویستە هەموومان گەشبین بین بەوەى كە دورنیە ئەم سەدەیە وەیان ئەم سات و كات و زەمانە كاتى بەدەست هێنانى مافەكانكان بێت لەسەر هەمووتاكێكى كورد پێویستە بەدەنگ و ڕەنگە جیاوازەكانەوە لەبیرى ئەوەدابین كە بەشێوازى سیاسى و مەدەنیانە هەوڵى بەدەست هێنانى مافەكانمان بدەین تا خۆرى ئاسۆى گەلى كوردیش هەڵ بێت وەك گەلانى دنیا بگەین بەداخوازیە ڕەواكانى خۆمان ئەمەوەك تاك هەموومان بەرپرسیارین ئەگەر چى بیرو بۆچون و ئایدیاكانمان جیاوازبن بەڵام ئایندەو داهاتومان لەم ووڵاتەدا هاوبەشە بەڵام ئەمەوەك تاك وە وەك لایەەكان و دەسەڵاتداران و كاربەدەستان ئەبێت لەبیرى داڕشتنمى ستراتیجیەكى نوێ دابن بۆ بەئاوات گەیاندنى گەلى كورد لەكوردستان وەهەموو هەوڵە كانیان چڕ بكەنەوە بۆئەوەى كە ئەم قۆناغەبكەینەقۆناغى بەدیهاتنى ئاوات و ئامانجەكانمان چو نكە ئەوانەى لەدنیا دا خاوەنى دەوڵەت و كیانى سەربەخۆى خۆیانن هیچیان لە ئێمە زیاتر نیە بۆیە ئەبێت سەركردەكان و كاربەدەستەكانمان خەمیان خەمى گەورەى میلەت بێت وەلەبیرى بەرژەوەدیەباڵاكانى گەلى كوردابن لەكوردستانى گەورە نەك لەبیرى پاراستنى بەرژەوەندیە تەسكە حیزبیەكاندابن چونكە ڕاستە ڕۆژگارەكان ئەڕۆن وە ئەم ڕۆژانەش ئەبن بەمێژوو وەمێژووش ڕوحم بەكەس ناكات ئەوەئێمەشین ئەمڕۆمان ئەكەین بە مێژویەكى جوان و خاوەن هەڵوێست و شانازى وە ئەتوانین بیشى كەین بە ساتانێكى كەمتەرخەمى و لەئاستا نەبوو لەدەست دانى فرسەتەكان چوونكە هەموومان باش ئەوڕاستیە ئەزانین كە ئەم قۆناغەى كە ئێستا هاتۆتە ئاراوە قۆناغێكى هەستیارەو وەناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاریەكى گەورەدایە ئەوەى كەپەیوەندى بەتاكەتاكەو لایەنەكان و كاربەدەستانەوەهەیە ئێمە كەم تەرخەم نەین ئەوەئەگەر بارودۆخەكانیش لە بەرژەوەندى ئێمەدانەبن زۆر ناخۆش نیە بەڵام كارەسات لەوەدایە ئێمە خۆمان ببینە مایەى لەدەست دانى دەست كەوتەكان و پاراستنیان و بەدەست هێنانیان ئەو كاتە ئەبێت لەبیرى ئەوەدابین ئایا ئەم قۆناغە چیمان لێ ئەخوازێت وەپێویستى بەنەخشەر ِێگایەكى هاوبەش هەیە بۆبەدەست هێنان و پاراستنى ئامانجە باڵاكانى گەلى كورد لەكوردستانى گەورەدا بەو هیوایەى بتوانین سود لەبارو دۆخە نوێكان ببینین بۆبەرژەوەندى گەلى كورد لەكوردستانى گەورە بۆبەدیهاتنى ئاواتەكان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە