کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ كورد سەرۆكەكانی خۆی بەكەسایەتیە جیھانیەكان دەچۆێنێ ، ئایا لەخۆ بەكەم زانینی كوردە ؟

Tuesday, 07/02/2012, 12:00




 


ئێمە لە بەر نەبوونی تەواوكەری بكەر، لە كەسایەتیە كوردیەكاندا (سەركردەكان) ناتوانین سیفەی تەواویان پێبدەین ، ھەربۆیەش ھەردەم گۆێ بیستی پێچواندن واتە (شوبھاندن) دەبین، لەنیوان كەسایەتیە كوردیەكان و كەسە بەناو بانگەكانی جیھان ، بەتایبەت ئەوانەی لە پێناو گەلەكەیان و مرۆڤایەتی بەگشتی ژیانی خۆیان كردۆتە خەڵات، بۆنمونە ھەندێك جار دەڵێن فڵان كەس گیفارای كوردە! یان ماندیلای كوردە ! ئەگەر پیداچوونەوەیك بە ژیانی ئەم كەسایەتیە بەرزانەدا بكەین كە بوونەوتە سیمبوڵێك لە جیھاندا، دەبینین كەوا ناس نامەی نەتەوەی خۆیان بزركردوەو ناسنامەی جیھانیان ھەڵگرتوە!، نەك ھەربوونەتە مایەی شانازی نەتەوەی دایك ، بگرە زۆربەی نەتەوەكانی جیھان شانازیان پێوەدەكەن و بەچاوی ڕێز و شكۆوە تێان دەڕوانن.! ئەوانیش وەنەبێ لە شەو وڕۆژێكدا ئەم ناسنامەیان پێ بەخشرابێ.
یەكەم كاریان بۆ وەرگرتنی ناسنامەی خۆشەویستی و بە سیمبوڵ بوون ، لە چوار چێوەی نەتەوەكەی خۆیاندا بووە ، بەواتەیەكەی تر توانیویانە كۆت و زنجیری چینایەتی و جیاوازیەكان لە ناو كۆمەڵگەی خۆیاندا بپسێنن، بەچاوی باوكایەتی سەیری ھەر تاكێكی گەلەكەیان بكەن، بێ گۆێدانە جیاوازی لە بۆ چووندا ، ھەردەم ناسرەون تا ئەو كاتەی یان ژیانی ئازادی و كامەرانی و یەكسانی، بۆ گەلەكەیان فەراھیم دێنن یان دەبنە قۆچی قوربانی بیرو بۆچوونەكانیان، كە لە كۆتایدا بە زیندوی یان مردوی و پێداگرتنیان لەسەر ئامانجەكانیان كاریگەری دەخاتە سەر چواردەورەكەی و لە ئەنجامدا سنورەكان دەبەزێنێ و ئەبێ بە جیھانی .
كەواتە زۆر ئاساییە ھەرنەتەوەیك خۆی بەخاوەنی ئەم كەڵە پیاوانە بزانێ و بەشانازیەوە دوای وتەكانینان كەون ، وێنەكانیان لەسەر جلو بەرگەكانیان چاپ بكەن ، كە زۆر باوە وێنەی گیفارا لەسەر پەرداخی قاوەخواردنەوەی لاوەكان لە جێی كارەكانیاندا نەخشێنراوە، لە وێنەی پەیامبەرێك بۆ رزگاری مرۆڤایەتی لە زھنی خۆیاندا وێنایان بكەن. ھەروەك وتمان كەسایەتیە تێكۆشەرە كوردەكان سەرەڕای كۆڵێك خەبات و تێكۆشان و قوربانیدان، نەیان توانیوە بەم شەرەفە جیھانیە بگەن! ئەویش دەتوانرێ بگەڕێندرێتەوە بۆ بیری تەسكی كوردایەتی ، كە كوردایەتیەكەش تەسك دەبێتەوە بۆ حیزبایەتی ، ئەمجا خێڵ و لەدوایشدا خێزان ، كە لەئەنجامدا نەیان ویستوە خۆیان لە چوارچێوەیەك ڕزگار بكەن و بێنە ناو گشتی گەلەوە، ئەوان لە چاوی میللەتدا سەرۆكی تاقمێكن و كۆمەڵێكی تر وەك سەركردە پەسندیان ناكەن ، میللەتیش لە چاوی سەركردەی كورد بریتیە لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتەكەی ، ئەوانی تر بە دووژمن و نەیار دەزانرێ و زۆربەی كاتیش فتوای كوشتنی نەیارەكانیان لە ڕۆڵەی گەلەكەیان دەركردوە، بێ گوومان دووژمنانی كوردیش فاكتەری لاوەكین نەك سەرەكی، چوونكە كەسە بەناوبانگەكان و سیمبوڵەكانی ئازادی و ئاشتی و یەكسانی لەجیھاندا بە ھەمان بارستەی سەركردە كوردەكان دووژمنایەتیان كراوە ، ئەگەر زیاتریش نەبێ.
تا ئەو كاتەی سەركردەیەكی كورد پەیدا دەبێ و دەبێتە محمدی مھدی، كورد لە توانایدا نیە ھیچ سەركردەیەكی زیندوی ئێستاكێ بسیمبوڵێنێ ، جا چ جای ئەەوەی پێشكەشی جیھانی بكات. ھەربۆیەش تاكی كورد بەتایبەت لاینگری ئەو پارت و فڵان پارت، لێرەو لەوێ ناوی سەركردەكانیان بە كەسایتیە سیمبوڵەكانی جیھان دەچووێنن، بە ھیوای ئەوەی لە ھزری خۆێاندا كەسێكی شایستە بخولقێنن كە لەوئاستە دابێ دوا كەوتووی بن وەك سەرۆكێك لە ناخدا قبووڵی بكەن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە