کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لێدوانی ڕۆژنامەوانی : چه‌کداره‌کانی ده‌سه‌لات له‌ سه‌رای ئازادی سووکایه‌تیان به‌ وێنه‌ی شه‌هیدان کرد.

Monday, 18/04/2011, 12:00


پاش ئەو هەموو پەلامارو تەقەو گاز تەقاندن و لێدانەی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزێكی زۆری چەكدار كەلە پاركی دایكەوە بەشەقامی پیرەمێردا هاتنە سەر مەیدانی ئازادی بەڵام نەیانتوانی ئەو مەیدانە بەخۆپیشاندەران چۆڵ بكەن، هەرچەندە لەو توندوتیژیانەدا نزیكەی 81 كەس بەگولەو لێدان و گاز بریندار بوون.
بەڵام كاتژمێر 6:30 پاش تەواو بوونی بەرنامەكانی مەیدانی ئازادی بەداخەوە هێزێكی زۆری چەكدار لەشەقامی كاوەوە بەرەو سەرا بەڕێكەوتن و پاش چۆڵكردنی مەیدانەكە چونە سەرای ئازادی و پاش ئەوەی سوكایەتیان بەوێنەی شەهیدەكان و ئاڵای كوردستان كرد، مینەسەی مەیدانی ئازادی و پەرژینی شوێنی ئافرەتان و شوێنی كامێرەمانەكان سوتێنراو سوكایەتی زۆریش بەخەڵكی كراو دەستیان كرد بەڕەشبگیریی.
لەدوای 61 ڕۆژ لەخۆپیشاندانەكانی سەرای ئازادی دەسەڵات بەم كردەوەی سەلماندی كە لەگەڵ زمانی هەڕەشەو توندوتیژیدایەو بەرپرسیارێتی ئاڵۆزبونی بارودۆخەكەش هەر لەئەستۆی ئەواندایە، چونكە ئێمە بەردەوامین لەخۆپیشاندان و گرتنەبەری ڕێگای مەدەنیانەی دور لەتوندوتیژی تاكو تەواوی داخوازیەكانمان دێتەدی.
18/4/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە