وه‌کو هاووڵاتیه‌کی ئه‌وروپا چۆن ڕوبه‌ڕوی نوسینگه کوردیه‌کانی گه‌شته ئاسمانیه‌کان ببینه‌وه؟
Thursday, 04/11/2010, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردو نوسینه‌که‌ی کاك (عومه‌ر عه‌لی) م به ناوی (سهفەری کوردستان و قۆڵبڕینی کورد) خوێنده‌وه، دڵه ڕاوکه‌کانی خۆمم له سه‌فه‌ری 2006 دا بۆ کوردستان به یاد هاته‌وه که ئیترله دوای ئه‌و گهشتهمهوه بڕیارم دا هه‌رگیز له ڕێگای کۆمپانیا و هێڵه ئاسمانیه کوردیه‌کانه‌وه نه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ کوردستان و به داخه‌وه به ناچاری ڕێگای تورکیا هه‌ڵببژێرم.
ساڵی 2006 پاش مانه‌وه‌ی مانگێك له هه‌ولێر به بێ هیچ هۆیه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ به‌لجیکا له ڕێگای فرۆکه‌خانه‌ی (کیۆلن) ی ئه‌ڵمانیاوه بۆ 2 هه‌فته دواخرا، گه‌رچی خۆشبه‌ختانه کاری ئازاد ده‌که‌م و کاریگه‌ری له‌سه‌ر کاره‌که‌م نه‌بو به‌ڵام له چه‌ند ده‌رسێکی زانکۆ‌دا ئیکمال بوم و له دڵه ڕاوکێی ئه‌وه‌دا بوم که نه‌توانم بۆ ده‌وری دوهه‌م به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌کان بکه‌م. پاش ده‌نگه‌ده‌نگ و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێکی زۆر و توند پێیان ڕاگه‌یاندم که ڕۆژانه به خۆم و جانتاکه‌مه‌وه بچم سه‌ریان لێبده‌م به‌ڵکو خوا بکات جێگایه‌کی به‌تاڵ هه‌بێت. سه‌رباری دو هه‌فته‌که‌ش چوار ڕۆژ به جانتاوه چوم بۆ نوسینگه‌که و خوا کردی ته‌نها سێ ڕۆژ پێش تاقیکردنه‌وه‌کان گه‌یشتمه‌وه به‌لجیکا.
له‌وه‌ش سه‌یر تر ئه‌وه بو که له کاتی هاتنمان فڕۆکه‌که‌مان ده‌بوایه له هه‌ولێر بنیشێته‌وه، له نیوه‌ی ڕێدا به ئاسمانه‌وه ئاگاداریان کردین که تانکی فرۆکه‌که ته‌نها تا فرۆکه‌خانه‌ی سلیمانی یان وڵاتێکی دراوسێ به‌نزینی تێدایه. بۆیه له‌وێوه پێویسته به ئۆتۆمۆبێڵ بچین بۆ هه‌ولێر. من و چه‌ند که‌سێکی که‌م خه‌ڵکی سلیمانی بوین، (ناڕه‌واییه تاڵه‌کانی شه‌ڕی براکوژی چۆن هه‌ولێریه‌کی زۆری ناردۆته سلێمانی ئاواش زۆربه‌ی که‌سه نزیکه‌کانی من بۆ هه‌ولێر و دهۆك ده‌رکراون و ته‌نانه‌ت باوکم پاش کۆچکردنیشی مۆڵه‌تی نه‌درا له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی بهێنرێته‌وه بۆ سلیمانی و له گردی سه‌یوان به خاك بسپێردرێت . له وڵاته دیموکرات و ئازاده‌که‌مان دا مرۆڤ نه‌ك هه‌ر مافی دیاری کردنی شوێنی ژیانی نه‌بو، به‌ڵکو شوێنی دوا حه‌وانه‌وه و ناشتنیشی له لایه‌ن حیزب و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه دیاری ده‌کرا.) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو گهڕانهوهیهکم دا سه‌رله سلیمانی ده‌ده‌م به‌لامه‌وه گرنگ نه‌بو فڕۆکه‌که له‌هه‌ر شارێکیان دا بنیشێته‌وه، به‌ڵام به ئه‌رکی سه‌رشانم ده‌زانی هاوده‌نگی برا هه‌ولێریه‌کان بکه‌م، به تایبه‌تی که زۆربه‌یان به خێزان و منداڵه‌وه بون. به‌ڵام ترسی گه‌وره‌م ئه‌وه بو فرۆکه‌که تا سلیمانیش به‌نزینی پێ نه‌مێنێت و له فرۆکه‌خانه‌یه‌کی ئێران یان سوریادا دامانبهزێنێت ، بۆ به‌دبه‌ختی ئه‌و هاوینه له‌ده‌رسی زمانی عیبری دا له کۆلێژی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئیکمال بوم و کتێب و مهلزهمهکانم که به عیبری بون له‌گه‌ڵ خۆم دا هێنابو تا به پێی توانا خۆم بۆ تاقیکردنه‌وه ئاما ده بکه‌م, ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌کی تر و دڵه ڕاوکه‌یه‌کی تری تیا دروست کردبوم و بیرم له شوێنێك ده‌کرده‌وه تیایدا بیانشارمه‌وه و له خۆمیان دور بخه‌مه‌وه، نه‌وه‌کو له پڕ پۆلیسی ئێرانی یان سوری له‌به‌ر ده‌مماندا قوت ببنه‌وه و شه‌ڕی ئه‌و به‌به‌ته عیبریانهم پێ بفرۆشن و به جاسوسی ئیسرائیلی تاوانبارم بکه‌ن. پاش که‌مێك مشت و مڕ به گشتی و هاوده‌نگی هه‌موان نیمچه خۆپیشانێکمان له ناو فرۆکه‌که‌دا به‌رپاکرد و پێمان ڕاگه‌یاندن ئه‌گه‌ر بچێته سلیمانی یان هه‌رشوێنێکی تر که‌سمان پیاده نابین و ده‌بێت ته‌نها به‌نزین تێبکرێت و هه‌مان فرۆکه بمانگه‌یه‌نێته هه‌ولێر . له ئه‌نجام دا ئاگادار کراینه‌وه که به هه‌ڵه‌دا چون و فرۆکه‌که بایی هه‌ولێری به‌نزین تیا ماوه !!.
ئیتر نازانم ئه‌مه چ جۆره فێڵ و ساخته‌یه‌کی له پشته‌وه بو، به‌ڵام به هاوده‌نگی و فشاری گه‌شتکه‌ران ناچارکران له ساخته و درۆکانیان پاشگه‌زبنه‌وه و ئه‌وه‌ش وانه‌یه‌کی پڕ مانای هاوده‌نگی و هاوکاری پێشانی هه‌موان دا.
ئه‌و وڵاته‌ی هیچ یه‌کێك له ئێمه له خۆشی و به‌خته‌وه‌ری دا به‌جێمان نه‌هێشتووه، له کاتی سهردانهکانیشمان دا به‌رده‌وام توشی دیارده‌ی پڕ ئازاری نا شارستانیانه و گه‌نده‌ڵی ده‌بینه‌وه . ئه‌و گێره‌و کێشمانهش گه‌ر توشی زه‌ره‌ور زیانی مادی و هه‌مه لایه‌نه‌شمان نه‌که‌ن کۆمه‌ڵی گیروگرفتی ده‌رونی و هه‌ست به که‌م و بێ‌نرخ تێڕوانینمان له خاکی خۆمان دا تیا دروست ده‌که‌ن. بۆیه پێویسته به هه‌مو شێوازێك ڕوبه‌ڕوی ببینه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م نوسینه‌دا به پله‌ی یه‌که‌م ده‌مه‌وێ په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشم شێوازێکی تری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه ئاسمانیانه‌ی کۆمپانیا کوردستانیه‌کانن . له که‌س شاراوه نیه که ئه‌و هێڵه ئاسمانیانه به شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌کو زۆربه‌ی هێڵه ئاسمانیه جیهانیهکان په‌یوه‌ست نین به کات و شوێنی فڕین و نیشتنه‌وه و به‌ڵێنه‌کانیانه‌وه به‌رامبه‌ر گه‌شتکه‌ران. زۆربه‌ی گه‌شتکه‌ران و چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌دان که ئه‌و هێڵانه له ڕێگای نایاسایی و نا شه‌رعیه‌وه ده‌یانه‌وێ ده‌سکه‌وته‌کانیان زیاتر بکه‌ن و بلیت و جێگای فرۆشراو به نرخی به‌رز به بازرگان و به‌رپرسانێکی نابه‌رپرسی حکومی و حیزبی هه‌رێم و که‌س و کار و دۆسته‌کانیان ده‌فرۆشنه‌وه . له‌سه‌ر حسابی که‌سانی ده‌ست و قسه نهڕۆیشتو و بێ پله و پایه .
له هه‌مان کات دا ئه‌و دیارده‌یه زه‌ره‌ردانه له ده‌سکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی و له ماوه‌ی دوردا زۆربه‌ی گه‌شتکه‌ران باوه‌ریان به‌و هێڵه ئاسمانیانه نامێنێت و به‌دوای ئه‌ڵته‌رناتیڤ دا ده‌گه‌ڕێن و زیاتر له ڕێگای وڵاتانی دراوسێوه هاتوچۆ ئاسمانیه‌کانیان ده‌که‌ن و پاره ده‌خه‌نه گیرفانی دوژمنانه‌وه .
به داخه‌وه ئه‌و کوردانه‌ی که ناسنامه‌ی یه‌کێك له وڵاته ئه‌وروپیه‌کانیان نییه ناچارن بۆ گه‌شته‌کانیان بۆ کوردستان ته‌نها ڕێگای ئه‌و کۆمپانیا گه‌نده‌ڵ و ناشارستانیانه بگرنه‌به‌ر و ته‌واوی گێره‌و کێشمهکان و دواکه‌وتن له گه‌ڕانه‌وه و گۆڕان له کات و شوێنی هه‌ستان و دابه‌زینی فرۆکه‌کان په‌سه‌ند بکه‌ن و له‌سه‌ر خه‌رجی خۆیان شکات ببه‌نه لای ده‌زگا یاساییه‌کانی هه‌رێم یان نێونه‌ته‌وه‌ییه کانی فرۆکه‌وانی و داوای قه‌ره‌بوی زه‌ره‌ره‌کانیان بکه‌نه‌وه. بێگومان ئه‌مه‌ش گه‌لێك زه‌حمه‌ته و ده‌ستی درێژی ئه‌و کۆمۆمپانیا فرۆکه‌وانیانه له زۆر به‌ی سکاڵاکاندا ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێت و ئه‌گه‌ر سکاڵاکانیشیان به جدی بگیردرێت سه‌رکه‌وتن و قه‌ره‌بو کردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ره‌کانیان ئاسان نییه. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌نته‌ری کۆمپانیاکان له کوردستان دابن ئه‌وا جگه له ده‌زگا یاساییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌زگایه‌کی تری ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستی به‌سه‌ریان دا ناڕوات و سکاڵاکانی گه‌شتکاران توشی چاره‌نوسێکی نادایار ده‌بێت .
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌و کوردانه‌ی که ناسنامه‌ی ئه‌وروپیان هه‌یه ده‌توانن سوود له هاوڵاتی بونی ئه‌وروپیان وه‌رگرن و به شێوازێکی کاریگه‌ر تر ڕوبه‌ڕوی ئه‌م دیارده گه‌نده‌ڵی و ناڕه‌واییه ببنه‌وه و وه‌کو هاوڵاتیه‌کی ئه‌وروپی سود له یاساکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا وه‌رگرن . یه‌کێتی ئه‌وروپا وه‌کو ده‌زگایه‌کی ئه‌وروپی له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیه‌کی وڵاتانی ئه‌ندام که هه‌ڵگری ناسنامه‌ی وڵاتێکی ئه‌ندام بێت وه‌کو هاوڵاتی یه‌کێتی ئه‌وروپا تێیده‌ڕوانێت و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ دا بکرێت وه‌کو ئه‌وه‌ی هاوڵاتی هه‌ر وڵاتێکی تری وڵاتانی ئه‌ندام بێت . (ماده‌ی 17 ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ، ماده‌ی 8 ی هاوبه‌شی ئه‌وروپا).
وڵاتانی ئه‌وروپا له سێ بواری سه‌ره‌کی دا له هه‌وڵی به‌رده‌وامن که خۆیان به‌یه‌کتریه‌وه ببه‌ستنه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌کتری دا خۆیان بگونجێنن؛ بواری یه‌که‌م؛ بازاری هاوبه‌ش . بواری دوهه‌م؛ هاوکاری یاسایی و پۆلیسی. بواری سێهه‌م؛ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه . بواری یه‌که‌م واته بازاڕی هاوبه‌ش له‌هه‌ردو بواره‌که‌ی تر زیاترگهشهی کردووه و به‌ره‌و پێشه‌وه چووه و سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌م بواره‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای چوار هاتوچۆی ئازاد دامه‌زراوه ؛ ئازادی هاتوچۆی کاڵاکان و که‌سه‌کان و خزمه‌ته‌کان و سه‌رمایه.
له چوارچێوه‌ی ئازادی هاتوچۆی که‌سه‌کان دا سه‌جه‌م ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام خۆیان ڕوبه‌ڕوی به‌رپرسیاری یاسایی ده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌فتارێکی جیاواز له‌گه‌ڵ هاوڵاتی وڵاتێکی ئه‌ندام دا بکه‌ن و جیاواز له هاوڵاتی وڵاته‌که‌ی خۆیان مامه‌ڵه‌ی بکه‌ن (ماده‌ی 12 ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ، ماده‌ی 7 ی هاوبه‌شی ئه‌وروپا).
له‌سه‌ربنه‌مای ئه‌م ماده‌یه فراوانکاری کراوه بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له کاتی ته‌نگانه‌دا له هه‌رشوێنێکی دونیادا بێت پێویسته به‌ته‌نگ سه‌رجه‌م هاوڵاتیه‌کی یه‌کێتی ئه‌وروپاوه بچن گه‌رچی هاوڵاتی خودی وڵاته‌که‌شیان نه‌بێت.
ئه‌مه‌ش به کۆنکرێتی مانای ئه‌وه‌ی هه‌ر کوردێکی هه‌ڵگری ناسنامه‌ی هه‌ر وڵاتێکی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌توانێ له کاتی ته‌نگانه‌دا په‌نا بباته به‌ر سه‌جه‌م باڵوێزخانه و کۆنسوڵگهیهکی وڵاتانی تری ئه‌ندام کاتێ که وڵاته ئه‌وروپیه‌که‌ی خۆی باڵوێزخانه یان کونسوڵگه‌ی له‌و وڵاته‌دا نه‌بێت یان به‌هۆی هه‌رهۆیه‌کی تره‌وه ده‌ستی پێی نه‌گات. ئه‌گه‌ر ئه‌و باڵوێزخانه یان کونسوڵگهریهش به پێی پێویست یارمه‌تی نه‌دات و پشتیوانی نه‌کات که‌سی دیاری کراو له ڕێگای دادگای وڵاته‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌توانێ شکاتی یاسایی بگه‌یه‌نێته دادگای ئه‌وروپی له لوکسه‌مبورگ دژی ئه‌و وڵاته که داکۆلی لێ نه‌کردووه و یارمه‌تی ده‌ری نه‌بووه له وڵاتی سێهه‌مدا.
که‌واته سه‌رجه‌م که‌سێکی هه‌ڵگری ناسنامه‌ی سویدی، هۆڵه‌ندی یان ئیسپانی.. هتد له هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت په‌نا بباته به‌ر کونسوڵگه‌ری ئه‌ڵمانیا یان فه‌ره‌نسا یان به‌ریتانیا یان پۆڵۆنیا .. هتد ئه‌وانیش ئه‌رکێکی یاساییه له‌سه‌ریان که داکۆکی لێبکه‌ن یان یارمه‌تی و پشتیوانی پێببه‌خشن.
له کاتێک دا که‌سێك گه‌شته‌که‌ی له لایه‌ن کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیه وه به بێ هیچ هۆیه‌کی له‌به‌رچاو یان مه‌ترسی دار بۆ سه‌ر گیانی گهشتکهرهکه بۆ ماوه‌ی ڕۆژان وهه‌فته دوابخرێت ئه‌وا باشترین ڕێگا ئه‌وه‌یه په‌نا بباته به‌ر کونسوڵگه‌ی یه‌کێك له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا تاکو داڵده‌ی بده‌ن یان له یه‌کێك له ئوتێله‌کانی ئه‌و شاره‌دا دایبنێن و مه‌سره‌فی بکه‌ن و له ڕێگای ئه‌و کونسوڵگهریهوه ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر به کۆمپانیاکه بکرێت . تا له دوائه‌نجام دا قه‌ره‌بوی مه‌سره‌فه‌کان بۆ کونسوڵگهکه و زه‌ره‌ر و دواکه‌وتنه‌کانی گهشتکهرهکه ڕوبه‌ڕوی کۆمپانیاکه بکرێته‌وه. بێگومان ئه‌مه‌ش فشارێکی مادی ده‌خاته سه‌ر کۆمپانیا گه‌نده‌ڵه‌کان و جۆره فشارێکی مادیان له‌سه‌ر دروست ده‌کات و ڕایاندهچڵهکێنێت له خۆبایی بون و به ساده گرتنی ڕه‌فتاره گه‌نده‌ڵیه‌کانیان.
له هه‌مان کات دا په‌نابردنه به‌ر کونسوڵگهریهکان و گوشاری ناڕه‌زایی زۆر و به‌رده‌وامی گه‌شتکه‌ران ده‌بێته هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی فه‌رمی ئه‌و کونسوڵگهریانه به‌رامبه‌ر به‌و کۆمپانیا گه‌نده‌ڵانه له لای حکومه‌تی هه‌رێم که به شێوازی نایاسایی و نا ئه‌خلاقی و نالێپرسراو مافه‌کانی گه‌شتکه‌ر پێشێل ده‌که‌ن له پێناوی ده‌سکه‌وتی زیاتری خۆیان یان له پێناوی ڕازی کردنی به‌رپرسانێکی حیزبی و حکومی نابه‌رپرس و گه‌نده‌ڵ.
په‌نابردنه به‌ر کونسوڵگاکان له لایه‌که‌وه کۆمپانیاکان ناچار ده‌کات که چاو به شێوازی کاریاندا بخشێننه‌وه، له لایه‌کی تره‌وه ئه‌و که‌س و به‌رپرسه نالێپرسراوانه ده‌خاته هه‌ل و مه‌رجێکه وه که به‌شێوازێکی تر چاره‌ی سه‌ردانه له پڕ وگوایه پێویستیه‌کانیان بکه‌ن.
له هه‌مان کات دا به‌شداریه‌کی ئه‌خلاقیه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دیارده‌یه‌کی تری گه‌نده‌ڵی له کوردستان دا به شێوازی یاسایی و شارستانیانه . ئه‌مه‌ش خۆی له خۆی دا ئه‌و کۆمپانیا نیشتمانیانهش له بێ‌بڕوایی و گهشتکارانیش له دڵه‌ڕاوكێی سه‌ردانه‌وه له وڵاتی دایك ڕزگار ده‌بن و ڕویه‌کی شارستانی له‌و بواره‌دا ده‌درێت به هه‌رێمه‌که‌مان . په‌نا بردن بۆ کونسوڵگه‌ریه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا له لایه‌ن کورده‌کانی هه‌ڵگرانی ناسنامه‌ی ئه‌وروپی ده‌کرێ بۆ سه‌رجه‌م نا ڕه‌واییه‌ك بێت که له لایه‌ن که‌سانی فه‌رمی و نافه‌رمی و ده‌زگاکانه‌وه به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ده‌درێت.
* ده‌قی ماده‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا؛
- ماده‌ی 17 ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌ی 8 ی هاوبه‌شی ئه‌وروپا
هاوڵاتی یه‌کێتیه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌ی 17 (ماده‌ی 8) ی هاوبه‌شی ئه‌وروپا ، هه‌رکه‌سێك که خاوه‌ندی ناسیۆنالیتهیتی یه‌کێك له وڵاتانی ئه‌ندامه. پێناسه ده‌کرێت له‌سه‌ر بنه‌ماکانی یاسا ناسیۆنالیهکانی وڵاتی ئه‌ندام. هاووڵاتی بونی یه‌کێتیه‌که پڕکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتی بونه یه و له ژماره‌یه‌ك ماف و ئه‌رك پێك دێت که له‌سه‌ر ماف و ئه‌رکه‌کانی هاوڵاتی بونی وڵاتی ئه‌ندام زیاد ده‌کرێت ، ئه‌و ماف و ئه‌رکانه‌ی که پهیوهستهن به ماف و ئه‌رکه‌کانی هاوڵاتی بونی وڵاتی ئه‌ندامه‌وه.
تێڕوانین له هاوڵاتی بون مانای ئه‌وه‌ی ته‌واوی هاوڵاتیانی یه‌کێتیه‌که:
...
- مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر زه‌مینی وڵاتانی سێهه‌م (ئه‌و وڵاتانه‌ی ناکه‌ونه ژێر ڕێکه‌وتنی یه‌کێتی ئه‌وروپاوه) به‌هره‌مه‌ند بن له داکۆکی دبلۆماسی و ده‌زگای کونسوڵگه‌ری وڵاتێکی تری ئه‌ندام، کاتێك وڵاتی ئه‌ندامی خۆی له‌وێ نوێنه‌رایه‌تی نه‌کرێت، به هه‌مان ئه‌ندازه که ئه‌و مافه (داکۆکی کردنه- پێشڕه‌و) به هاووڵاتیانی خۆی ده‌به‌خشێت
- ماده‌ی 12 ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌ی 7 ی هاوبه‌شی ئه‌وروپا
له چوارچێوه‌ی کاری ئه‌م ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌دا و به بێ که‌مکردنه‌وه له سنوردارکردنه تایبه‌تیه‌کان، که تیایدا چه‌سپێنراوه، سه‌رجه‌م دیسکریمیناسیۆنێك (تمیز) له‌سه‌ر بنه‌مای ناسیۆنالیتهیت قه‌ده‌غه‌یه.
وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌ی 12 چه‌ندین مه‌سه‌له‌یان خراوه‌ته به‌ر ده‌زگا دادگاییه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ناوبانگ ترینیان:
walrave en koch, arcia Avello ,pastoors ,Ferlini
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست