مام جەلال کە زیندووبویەوە خەریکی سیاسەت دەبێت
Wednesday, 30/05/2018, 20:43
9759 بینراوە
بە بۆنەی کۆچی دوایی عادل مورادی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، هەفتەی رابردوو دۆست و کەسە نزیکەکانی خۆی پرسەیان بۆ دانابوو، عومەر شێخ موسیش یەکێک بوو لەو کەسانەی لە پرسەکەدا دانیشتبوو، بەو بۆنەوەیە هەستا قسە بکات، بە هەندێک قسەی کاڵ و دروشمی پوچ دەستی بە قسەکانی کرد، یەکێک لەو قسانەی کردی ئەوەبوو وتی: کاک عادلیش چووە لای مام جەلال و کاک نەوشیروان، دڵنیام لەو دنیاش هەموویان پێکەوە یەکێتی زیندودەکەنەوە و کاری سیاسیی دەکەن.
ئێمەش لە ژێرەوە سەیری یەکترمان کرد، پێکەنین گرتبوونی، برادەرێکی تەنیشتم، بە گوێماندا چرپاندی، وتی: ئەمانە نیازیان خراپە، بەتەمان لەو دنیاش وازمان لێنەهێنن!
هاوبەشبوویەکی پرسەکە