مه‌لا به‌شیر ئیمڕۆ کوفری کرد ، ده‌ستخۆشیشی به تیرۆریستان ووت..
Friday, 04/03/2011, 12:00
له په‌رله‌مانه کارتۆنییه‌که‌ی کوردستان به ته‌وجیهی شه‌خسی مه‌سعود بارزانی ده‌بوو په‌رله‌مانتارانی لیستی کوردستانی وه‌ک دڕنده به‌رببنه گیانی خه‌ڵکی خێر له خۆ نه‌دیوی کوردستان ، بۆ نمونه: که‌مال که‌رکوکی تا پێیبکرێت سووکایه‌تی به خه‌ڵکی گه‌رمیان و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان کرد ، سۆزان تا پێیکرا درۆیی کرد و نالیا به تاوانبار له قه‌ڵه‌مدا.. مه‌لا به‌شیریش وه‌ک به‌ناو مه‌لایه‌کی ئاینیی خۆپیشانده‌رانی به خه‌وارج هه‌ژمارکرد که خه‌وارجیش له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلام ئه‌وانه‌ن که پاش مردنی پێغه‌مبه‌ر توندوتیژییان به‌رامبه‌ر موسڵمانان به‌کارهێنا و کوشتنیان حه‌ڵالکرا ، به گۆته‌ی مه‌لا به‌شیر ئه‌وانه‌ی که کوژراون ده‌سه‌ڵات کارێکی چاکی کردووه و خوینیان حه‌ڵاڵه.. لیره نامانه‌ویت بچینه نێو ته‌فاسیلی وردی مه‌لابه‌شیر و کاره به‌دڕه‌وشته‌کانی و دوور له ره‌وشتی مرۆڤ و په‌یوه‌ندییه ژێربه‌ژێره‌کانی له‌گه‌ڵ میتی تورکیا ، به‌ڵکو پێویست ده‌کات بانگه‌وازی زانایانی موسڵمان بکه‌ین، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له به‌ره‌ی خه‌لکن و، تێکڕا بکه‌ونه ریسواکردنی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ، چونکه که‌سێکی وه‌کو مه‌لا به‌شیر که ئه‌ندام په‌رله‌مانه له‌سه‌ر لیستی پارتی به‌رگری له تیرۆریستان و بکوژانی رۆژوان و شێرزاد و زمناکۆ و شه‌هیدانی دیکه ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست