ژنانى مەڵبەندى سلێمانى بە درۆكانى بەرزانى ئەحمەد كوردە تێ نەكەون

Saturday, 06/06/2009, 12:00


خوشكان و دایكانى بەڕێز هەمو جارێك ئێمەى ژنانى داماوى كورد بە درۆ و دەلەسەى كاربەدەستان و لێپرسراوانى یەكێًتى تێ دەكەوین و بە قسە باق و بریقەكانیان لە خشتە ئەبڕٍێن , ئەمەندەش لاوازین زۆر بە ئاسانى لە خشتە ئەبڕٍێین, هەموو لێپرسراوێك كە دێت درۆمان بۆ دەكات , كەسمان نازانین ناخى ئەو لێپرسراوە بەرامبەر بە ژنان چۆنە , تەنانەت بەرانبەر بە ماڵ و منداڵەكەى خۆى , بەرانبەر بە ژن و كچەكانى خۆى , ئەوەى بە ئێمەى دەڵێ بێجگە لە درۆ هیچى تر نیە بەڵام , بۆ ژن و كچەكانى خۆى جۆرێكى ترە , بەرزانى ئەحمەدە سمێڵ كە ئێستا لێپرسراوێكى مەڵبەندێكى وەكو سلێمانیە و خۆى باش ئەزانێ بە چ جۆرێك بۆتە لێپرسراوى ئەو مەڵبەندە , لە زۆربەى كۆبونەوەكانى كە لەگەڵ ژناندا ئەیكات , باسى ڕۆڵى ژن دەكات , پێى خۆشە ژنان ڕۆڵیان هەبێت بەڵام بۆ ماڵ و مناڵەكانى خۆى وانیە , لەم ڕۆژانەدا ئەم چیرۆكەم بیست بەڕاستى تەواو كارى تێ كردم و وام لێ هات ئیتر جارێكى نەفرەت بكەم لە هەموو ئەو لێپرسراوانەى باسى ژن و مافەكانى ژن دەكەن , ئەم بەرزانەى كە زۆر باسى ڕۆڵى ژن و مافەكانى ژن و دیموكراسیەت ئەكات كچێكى هەبوو كە خۆى سوتاند بەڵام وایان بڵاو كردەوە كە تەباخى پیا تەقیە وەو گڕى گرتوە بەڵام لە پرسەیەكدا بووم ژنێكى خزمى ئەو بەرزانە ئەوەى بۆ باس كردم كە كچەكەى بەرزان حەزى لە كوڕێك كردوە كە باخەوانى باخەكەى بەرزان بوە لە بەكرەجۆ , ئەم كچ و كوڕە حەزیان لە یەك كردوە , دوو جاركەس و كارى ئەو كوڕە چۆنتە خوازبێنى ,بەڵام بەرزان كچەكەى نەداونەتێ و پێى ووتون ئێوە هاوشانى ئێمە نین ,ئیتر كچەكە ى بەرزان كە زانیویەتى باوكى نایەڵێت بە ئارەزووى خۆى شوو بكات بۆیە شەوێك خۆى سوتاندوە و پاش ماوەیەك مانەوەى لە نەخۆشخانە كۆچى دوایى ئەكات , ئەمە یە ئەو لێپرسراوى مەڵبەندەى من كە تا ئێستا لە سەر ژنان گوێم لە درۆكانى بوە , بۆیە دواى بیستنى ئەم ڕوداوە ڕاستەقینەیە بڕٍیارم دا جارێكى تر سەرنەكەمەوەبەو مەڵبەندەى كە ئەم جۆرە پیاوانە لێپرسراوى بن , هەر دوایى مردنى كچەكە كوڕەكەش كە ناوى هێمن بوە خۆى دەكوژێ , ئەویش بەم جۆرە بوو هێمن كە باخەوانى باخەكەى بەرزان بوە لە بەكرەجۆ كە خەبەرى ئەوە ئەبیستێ ئەو كچە خۆى سوتاندوە و پاش ماوەیەك مانەوەى لە نەخۆشخانە ئەمرێً ئەویش ئەچێت بۆلاى هاوڕێیەكى و داواى دەمانچەى لێ دەكات , برادەرەكەى ئەڵێ بۆچیتە هێمنیش ئەڵێ بۆ ڕاوم ئەوێت ئەویش ئەڵێ دەمانچە بۆ ڕاو نابێت , بە هەرحاڵ هێمن برادەرەكەى ڕازى ئەكات و دەمانچەكەى لێ ئەسێنێ و دوایى سەعاتێك خۆى ئەكوژێ , بەم جۆرە كۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا و بوە قوربانى ئەو ڕستەیەى بەرزان كە پێى ووتبون ئێوە هاوشانى ئێمە نین , جا ژنانى مەڵبەندەكەم ئەمە تەسەڕوفى لێپرسراوى مەڵبەندەكەم بێت بەرامبەر بە كچەكەى خۆى ئەبێت بەرانبەر بە من چۆن بێت , بەڕاستى ئەمە زۆر كارى تێ كردم كە كادرى حیزبێكى سۆسیال دیموكرات ئەوە هەڵسوكەوتى بێت ئیترچۆن لە ڕووى دێت داوا لە كچان و ژنانى شارەكەم بكات بچنە ناو ڕێكخستنەكانى یەكێتى و مەڵبەندەوە بۆیە من داوا لە هەموو ژنانى مەڵبەند دەكەم تا زووە واز لەم حیزبە بهێنن , ئەوان ئێمەیان دەوێت وەكو كاڵا بەكارمان بهێنن , نمونەیەكى ترتان پێ بڵێم لەم ماوەیەدا دواى دەرچونى لیستەكەى یەكێتى ناوى سۆزانى خاڵە شەهابى تیا بوو بۆ لیستى نوێ خەڵك پێى سەیر بوو جارێكى تر ئەم ژنەى تیا بوو , لە مەكتەبى ڕێكخراوەكان مەلا بەختیار ووتبووى خەڵك خۆى ئاوا سوك بكات ئەوا بەردەوام ئیشى ماشیە , ئێمە بە تەما نەبوین دایبنێین بەڵام بە تەكلیفى كۆسرەت دامانایەوە لەبەر ئەوەى لاى كۆسرەت زۆر پاڕابوەوە تا داما ن نایەوە , ئەگەر كۆسرەت تەكلیفى نەكردایە ئێمە كەسى ئاوا سوك ناخەینە لیستەكەى خۆمانەوە , ئەو ئەگەر ئیحترامى خاڵە شەهابى بگرتایە نا ئەبوایە ئاوا خۆى سوك بكردایە , حەیفێ كچى ئەو پیاوە یە , جا ژنانى داماوو هەڵخەڵەتاوى یەكێتى ئەوە بیر كردنەوەى كادرەكانى یەكێتیە ئیتر ژن چۆن دێتە پێشەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە