دیموکراتی خۆی ژیانه
هه‌ڵبژاردنیش ڕه‌وایه
ده‌نگدانت به‌لیستی گۆڕان
چاره‌سه‌ره وه‌ك ڕه‌وایه
ئه‌ی تاکی کورد مه‌ردبه ژیر به
مه‌به به مه‌ڕی ده‌سته‌مۆ
به‌خه‌ونی درۆی گه‌نده‌ڵان
جارێکی فریو مه‌خۆ
خه‌ونی ڕابردوی ئه‌وان بوو
هه‌تا ماون سه‌ردارمان بن
به‌پشت و شانی ئێمه‌وه خۆهه‌ڵواسن و بار‌مان بن
ئێمه بۆ خه‌ونی ئاینده‌ی گه‌نج و
نه‌وه‌کانی نوێ یه
ئه‌م په‌یامه‌مان هه‌ڵگرتووه
گۆڕان تاکه هیواو ڕێ یه
که‌ی ئه‌مه دیموکراتی یه ؟
سامانی گه‌ل بماشنه‌وه
که‌ی ئه‌مه دیموکراتی یه داری خۆزگه ببڕنه‌وه
که‌ی زه‌روری خوێن مژی خه‌ڵك
ئه‌بێته په‌پوله‌ی به‌هار ؟!
که‌ی داڵ له‌سه‌ر لاك تێر بخوات
ئه‌بێ به بولبولی نازدار ؟!
نۆزده ساڵه ته‌مه‌نمان ڕۆی هه‌ڵه منم ئه‌وه یا تۆی ؟
به ڵام نابێ چیتر درۆ
نۆزده ساڵی تر سڕمان کا
نابێ ببینه قومێ ئاو
گه‌نده‌ڵ و چه‌ته فڕمان کا
ئه‌و گوندانه‌ی که کاول بوون
ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که تیا چوون
نه‌یان زانی سه‌رمایه‌ی کورد
بۆ بانکه‌کانی تر ئه‌برێن
هه‌ر به‌و سه‌روه‌ت و سامانه
نه‌وه‌کانیان برسی ئه‌کرێن
بۆ سه‌روه‌تی ووڵاتی کورد ؟
میراتی ئه‌و حیزبانه بێ ؟!
ماڵی سه‌رکرده‌و حیزب بێ
شار‌و گوندیش وێرانه بێ
ئه‌مه یاسای کێ یه ئازیز؟!
نه‌هی ئاسمان و زه‌وی یه
هی فه‌رهه‌نگی چه‌ته‌و خێڵی قه‌ڕاسینه‌ی ده‌ریاییه
حیزب وای کرد که لاوی کورد
تف بکات له ئاینده‌ی خۆی
چونکه حیزب ئامانجێك بوو
میلله‌ت کۆیله بکات بۆ خۆی
حیزب وای کردنه حکومه‌ت
نه‌یاسا نه ئاوه‌دانی له ووڵاتی ئێمه نه‌بێت
هه‌مووی بکرێت به خۆشخوانی
بۆ چه‌ند به‌رپرس و پاسه‌وان
بۆ خۆیان و بۆ بانکه‌کان
ئیتر میلله‌ت هه‌رچی بڵێ
ئه‌وان بێ باك گوێی ناده‌نێ
من ده‌سه‌ڵاتم بۆچی یه ئه‌گه‌ر خه‌ونی میلله‌ت نه‌بێ ؟
کورسی نانی خه‌ڵك ببڕێ
بۆ هه‌بێ بۆ دوو‌له‌ت نه‌بێ ؟
ئه‌گه‌ر حکومه‌ت سوپای هه‌یه
ئه‌بێ دیفاع له میلله‌ت کا
میلیشیا تاپۆی یه‌ك که‌سه
کێ به‌رگری له کورد بکا ؟!
چه‌کدارێ پیاوی حیزب بێ
واز له کوردایه‌تی بێنێ
بۆ به پێشمه‌رگه دابنرێ ؟!
که گه‌نجی کورد بترسێنێ
پێشمه‌رگه سوپای گه‌لێکه
نه‌ك ئاله‌تی ده‌ستی که‌سێ
بۆ ئازادی دروست بووه
نه‌ك ده‌نگی ئازادی به‌سێ
ئه‌بێ ئیتر ئه‌و یاسایه
له ڕه‌گه‌وه له ناو به‌رین
هه‌موو کورد خزمه‌ت کاریان بێ
واته سوژده بۆ تاك به‌رین
کام سه‌رکرده په‌یامه‌که‌ی
بۆ بنه‌ماڵه‌ی خۆی نه‌بوو ؟!
کام سه‌رکرده که خه‌ونی ئه‌و
بۆ گوڵ و بۆ ئازادی بوو
سه‌رۆك بوون که‌ی کێشه‌ی کورده
ئازادی و نان کێشه‌مانه
ئه‌گه‌ر تۆ گه‌لێ برسی که‌ی
ئه‌ی کوا ووڵات ئاوه‌دانه ؟
گه‌ل سه‌رکرده دروست ئه‌کا
وه‌ك ماندێلا و گاندی لێ دێ
نه‌ك هه‌تا ئه‌و گه‌له ماوه
کۆیله‌ی ده‌ستی سه‌رکرده بێ
ئه‌گه‌ر کۆیله‌یتان ناوێ
ئه‌گه‌ر تاك په‌رستی ناکه‌ن
ئه‌گه‌ر ئاینده‌ی نه‌ته‌وه
زۆر به‌ڕاستی په‌سه‌ند ئه‌که‌ن
ئه‌وه ده‌نگ بده‌ن به گۆڕان
بۆ نه‌وه‌ی نوێ و ئاینده‌تان
ئه‌گه‌ر ده‌نگت بدۆڕێنی
هه‌ورێکی ڕه‌شی چڵکنتر بۆ ئاسمانی
هیواکانی لاوانی بێبه‌ش ده‌هێنێ
له‌شکرێکی گه‌نده‌ڵی تر له شاگردانی
گه‌نده‌ڵان بۆ سه‌ر سفره‌ی خۆت ده‌هێنی
خه‌وی کۆرپه ساواکانیش ده‌شێوێنی
هه‌موو سامان و زه‌ویه‌کان
بۆ چه‌ندین جار له‌ناو
ئه‌ندامانی حیزب به‌ش کراوه
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هاونیشتیمانی کوردی یه
له ناو ڕێزی دوژمنا نا دانراوه
بۆیه به‌ڕێز .....
هه‌تا تۆی هاونیشتیمانی
هه‌تا تۆ بۆ حیزب بژی
سه‌رانی حیزب پاره‌دار
تۆش هه‌ر لات بی
ئه‌مه ژیانی هاوچه‌رخی ئێمه نی یه
کوردستان ووڵاتی جوانی
ئێره ئیتر دورگه‌ی که‌سی چه‌ته نی یه
ووڵات موڵکی هه‌موو خه‌ڵکه
خێری سه‌رکرده‌کان نی یه
کۆشکیان له ناو ئه‌وروپا بێ
که‌چی وا لێره نان نی یه ؟!!
حیزب کێ یه تاپۆی پێ بێ
زه‌وی بدا به که‌یفی خۆی
ئه‌ی یاسا‌و حکومه‌ت له کوێ یه
تا ماف بچه‌سپێنێ وه‌ك خۆی ؟!
شه‌هیدێ له ڕێی کوردستان
ئه‌مان خوێنه‌که‌شی بکڕن
یا لاوێ وا له ڕێی ژیان
خه‌ونی ئاینده‌ی لێ بگرن
وابزانن که ئه‌م کورده
خوا کردوونی به خزمه‌ت کار
بۆ ئه‌وان دروست کراون
ئه‌ی له‌م یاسایه ئه‌ی هاوار ؟!
تا ئه‌و خۆره‌مان هه‌ڵنه‌یه‌ت گۆڕان
ئامانجی هه‌مووه ......
ژیانێ تیا یا کۆیله بین
بۆچی مانه‌و هه‌ر نه‌بووه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست