کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موچە خۆرەکانی پارتی و یەکێتی و خانمە ژاپۆنیەکەی بەردەم قونسوڵگەریی ئاخوندیەکان لەفرانکفۆرت

Saturday, 13/08/2011, 12:00





شەوی هەینی هاوڕیەکەم تەلەفونی بۆ کردم پێڕاگەیاندم سبەی دژی هێرش و تۆببارانەکانی بناری قەندیل لەلایەن دۆستەکانی تاڵەبانی وبەرزانیەوە دەچین بۆ بەردەم قونسوڵگەری ئێرانی لەفرانکفۆرت دێت لەگەڵ مان بێ دوودڵی وتم هەندی کارم هەیە بەیانی زوو بەجێدەگەینم دێم لێرەدا مەبەستم ئەوە نیە لێرەدا باسی قارەمانیتی و هەڵوێستی کۆمەڵی کوردی دلسۆزی ئەم دەڤەرەی ئێمەو فراکفۆرت مانهایم بەکەم ئێمە لەم دەڤەرە کۆمەڵی کوردی بەهەڵوێست بووین هەمیشە لەکاروچالاکیە جەماوەریەکاندا ئامادەبووین ئەمە منەت نیە بێکەین بەسەشرنیشتیماندا بەڵکو لەباوڕبوونمان بەکێشەی ڕەوای گەلەکەمان لەهەرچوارپارچەکەی نیشتیمان هەرکاتێ ئازار بەجەستەی نیشتیمان گەیشتبی ئێمە ئامادەبووین لامان گرنگ نەبوو گردبوونەوەی جەماوەری لەپێناوی چ پارچەیەکی جگەرمان بووە گرنگ ئەوە بووە ئێمە ئازاری خاک دەنگی خنکاوی هەڵەبجە وئازاری ژنەڕەشپۆشەکانی ئەنفال تراژیدیایی و مەرگەساتەکانی نەتەوەیکی بێخاک و بێ ئاڵا بەدنیایی دەرەوە ئاشناتر کەین ئاسودەیی بەڕۆحی قوربانیەکان خۆشمان ویژدانمان ئاسودەبی مەبەست لەمە گەوەرکردنی خۆمان نیە ئێمە تەنها هەڵویستمان وەرگرتووە لەبەرامبەر ڕژیمە فاشیستەکانی عێراقی و ئێرانی تورکی .
هەڵویستی ژنە ژاپۆنیەکەو کۆیلەکانی بەرزانی و تاڵەبانی .
کاتی گیشتینە بەردەم قونسوڵی تیرۆر باڵەخانەیەک لەترس وتۆقاندن سێدارەم هاتە بەرچاو تیرۆرکردنی قاسملۆ وشەرفەکەندی هەموو ئەوانەی لەباشور بەدەستی ئتڵاعاتی کوردی ئێرانی تیرۆر کران بەبەرەمدا گوزەریان دەکرد باڵەخانەکە لەزیندانەکەی ئیتڵاعتاتی شاری مەریوان دەچوو بەتەلی دڕکاوی تەنرابوو پرسیارم کرد ئەمە شوێنی کەسانی دیبلۆماتکارە یان ئەمەنە سورەکەیە بەهەرحال چوینەشوێنی گردبوونەوەکەمان کەبومان دیاری کرابوو سەرێکم بەناو ئاپۆڕەی جەماوەرەکەدا گیڕ بزانم کێ دەبیننم هەرچەندە جێ شەرمەزاریە نیشتیمانیک لێوان لێوبێ لەتۆپ تەنها ژمارەمان بەهەر 4پارچەکە سەد کەس تێپەڕ نەکا بەڵام دڵشادبووم بەوەی کەکامەران مەنتک و کاک شەهاب کەریمی کوردستان پۆستم بینی لەگەڵ هەندی هاوڕی گۆڕاندا مەراقم بوو بزانم لەپارچەکانی تر کەس ئامادەیە هەندی هاوڕی کوردستانی بن دەستی ئێرانم بینی سەرمان نا بەسەری یەکترەوە دەسمان کرد بەگلەیی لەخۆمان ئەوانیش پر بوون لەپارتی ویەکێتی چونکە ئەمە ڕێکەوت نەبوو تەنها ئەندامیک دۆستێک دەروێشێکی سەرۆکی کوردستان و ئاغای تاڵەبانی ئامادەنەبوون بەڵام خانمێکی یابانی سێ چوار هەزار کیلۆمەتر لە قەندیل و باڵەکایتیەوە دورە ئامادەبێ پرسیارم کرد ئەم خانمە کێیە ئەو خانمە کوردی کەمە کەمە دەزانی دکتورای هەیە لەزانستی دەروون ناسی لەوساتانەدا هەستم بەئاسودەیی ڕۆح دەکرد لەهەمان کاتدا گاڵتەم بەهەموو ئەوانە دەهات کەلەئێستادا قسە لەسەر دروست کردنی دەوڵەتی کوردی دەکەن دیانەوی بەسوپای کۆیلەکان سنوورەکانی نیشیمان بپارێزن لەکاتیکدا کۆیلەکانی خاوەن شکۆکان ئامادەنەبن لەم وەرزی پشووەدا مۆڕەیەک لەباڵەخانەک کەن چۆن ئامادەن ئەمانە قوربانی بدەن لەپێناوی دەوڵەتی کوردیدا بۆیە لەگەڵ ڕێزمدا ئەو پەڕی گەمژەییە لەسایەیی دەستەڵاتی خاوەن شکۆکاندا قسەکردن لەسەر دەوڵەتی کوردی .
بۆچی کۆیلەکان ئامادەنەبوون لەئێستادا لەتەواوی ئەوروپاو ئەمەریکا پارتی ویەکێتی هەزاران کۆیلەیان لەبازاڕەکانی ئەوروپادا کڕیوە ئەمانە مانگانە سەروفیترە وەردەگرن لەپای ئەم سەدەقەیەیی حیزبدا سەربەخۆی بڕیاریان لەدەست داوە هەرکاتی سەرۆک ڕەشپۆش بوو ئەمانە شین دەکەن هەرکاتی سەرۆک لەدەوری دووهەم بەقەرار دەرچوو ئەمانە شایولۆغان دەکەن بەڵام ئەگەر نیشتیماندا ئاگر باران کرا ئەوان چاوەڕی خاوەن شکۆن ساڵی دووهەزار ڕژیمی تورکیا هەڕەشەی سنوور بەزاندنی دەکرد ئەو دەمانە خاوەن شکۆ لەگەڵ هاوڕی تورکەکانیدا لەسەر پوڵی ئەو برایم خەلیلە تێکی دابوو لەدژی ئەو هەڕەشانە بڕیاردا بچین بۆ خۆنیشاندا بۆ بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لەبرۆکسل کاتێ چوینە ئەوێن دەری پەڕۆی زەرد وسەوز چاوی دەردەهێنای چونکە سەرۆک قێڕانی هەموویان دەیان ‌قیڕان بۆیە دەمەوی لەکۆتایدا دەوری ئەو خانمە خوێن گەرمە فارسە کە وتارەکەی بەزمانی فارسی خوێندەوەو ئە گەنجە خوێن گەرمانەی باکوریش لەیاد نەکەم سڵاو لەتۆ ئەی خانمی فارسی کەبێدوودڵی لەبەردەم قونسڵخانەی وڵاتەکەدا وەک گەریلاکانی قەندیل داکۆکیت لەدەوارنشینەکانی کوێستانەکەم دەکرد دەئێوەش ئەوانەی لەبازاڕەکانی حیزبدا کوردایەتی دەفرۆشنەوە بڕۆن لەخانمە ژاپۆنیەکە بپرسن بزانن لەبنارەکانی قەندیل چ باسە .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە