کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵات و ئۆپۆزسێون

Sunday, 19/12/2010, 12:00


گەربەودری سەیری مێژووی بزافی رزگاری خوازی گەلەكەمان بكە لە شۆرشە یەك لەدوایەكەكانیەوە وتاری سیاسی كورد زۆر جیاوازی هەبووە لە گەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوسای رژێم. ئێمە پێمان وابوو هەموو نەرێنیەكانی رژێم لەقۆناغی دەسەڵاتی خۆماڵدا دەبێت بە ئەرێنی بەڵام وانەبوو. وا ئێستا دەبینین هەندێك لێك چوون لەنێو بریارەكانی رژێمەكانی پێشوو بریارەكانی دەسەڵاتی خۆماڵیدا هەیە هەشتا كانی سەدەی رابردووخەڵكی كوردستان بەگوروتێنێكی زۆرەوە هاتنە مەیدانەوە بۆ بەرپەچ دانەوەی رژێمی بەعسی روخاو گیانی كوردایەتی زۆر بەهێزبوو لە جەستەی تاكی كوردا خوێند كاران لەساڵی 1982 خۆپیشاندانێكی گشتگیریان لەسەرتا سەری كوردستان راگەیانە بۆ بەگژداچوونەوەی دەسەڵات و پشگیری شۆرشی گەلی كورد لەباشوری كوردستان چەندین لاوو خوێندكار بوونە قوربانی ئەو خۆپیشاندانە بەڵام دەرەنجام دەركەوت ئێستاش خۆپیشاندان و نارەزایی دەربرین كۆتوو بەند كراوە بەیاسا ئەمەخۆی لەخۆیدا خەفەكردنی دیموكراسیەتەئەجیندای حزبی ئەوەندە زاڵە بەسەرئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیدا كەبەرژەوەندی گشتی فەرامۆش كراوە لەبەر بەرژەوەندی حزبی. راستە دیموكراسیەت لەوڵاتانی ناوین شتێكی نویە بەڵام دەسەڵاتی كوردی وابۆماوەی دوودەیەیە كاری پێدەكات كەچی تازە لە ئەلفایە بۆیە پێویستە هەموو چینوو توێژەكانی كۆمەڵ ئەوراستیە بەبیر دەسەڵاتی خۆماڵدا بیەننەوە كە كاتێك خۆپیشاندان دەكرا دژیی داگیركەرانی كوردستان هەرئێوە نەبوون لە راگەیاندنەكانتانەوە جۆشی خەڵكتان دەداو داواتان دەكرد بەردەوام بن لە خۆپیشاندان یان ئەوكاتە ئێوە نەگیشتبوونە دەسەڵات وچێژی دەسەڵاتتان نەكردبوو.ئەگەربەم شێوەیە نارزایی بوون كەلەبچە بكەن ئەدی دروشمی ئازادی بۆكێ بەرزدەكەنەوە؟ ئەوئازادیەی میللەت دەریایەك خوێنی بۆرشت تاپێی گەیشت بەم كەمووكوریەوە دڵشادن پێی بەڵام پێیان رەوا نابینرێ گەمەسیاسیەكانی نێوان حزبەدەسەڵات دارەكان وادەخوازێت كەمیللەت داوای مافە سەرەتایی و سروشتیەكانی خۆی نەكات دیموكراسیەت تەنها بۆ دروشمە نەك بۆ پراكتیزەكردن ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە