نیشتیمانێک له درۆ سه‌رکرده‌یه‌ک له په‌ڕۆ!
Thursday, 10/04/2014, 12:00
2486 بینراوە
تۆ دەبێت لەوە بگەیت کە خاکت داگیرکرا چاوەروانی ئاسمان نەبیت بۆ فرین.
هاورێ! ئه‌م نیشتیمانه که بۆته هوتێل کوردستان، پاره‌ی چه‌ند ڕۆژێکی هوتێلم نه‌داوه‌و، زۆر ده‌ترسم خاوه‌ن هوتێل که نازانم کوێنه‌رییه، له شه‌وێکی وه‌ک ئه‌م شه‌وه‌دا که سه‌رما په‌نجه‌کان ئهگهسێ بمکاته ده‌ره‌وه، ئیتر من‌و شار یه‌ک جه‌سته‌ی سارد بین تا به‌یانی شارەوانییەک.
نیشتیمان وه‌ک په‌تێک وایه، وه‌ک داوی جاڵجاڵۆکه چنراوه هه‌ر سه‌رێکی به ده‌ست حیزبێکه‌وه‌یه به‌م ڕۆژگاره وه‌ک مه‌یمون په‌ت پهتێنمان پێده‌که‌ن . شیعر گه‌یشتنه به حه‌قیقه‌ت، ئه‌وه حه‌قیقه‌تی ئه‌و شیعرانه بوون به ده‌یان شاعیری له‌سه‌ر سێداره دران به ده‌یان شاعیری ئاواره‌ی زیده‌ی خۆی کرد، حیزب گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات، سیاسه‌ت پیاوه گێله‌کانی پێ ناساندین، حیزب له نیشتیمانه‌که‌ی خۆماندا نامۆی کردین. مه‌حمود ده‌روێش شاعیری فه‌له‌ستینی، شیعری بۆ عهرهبو فه‌له‌ستین ده‌نووسی پێمان ده‌وت شاعیره شۆرشگێره‌که! عه‌بدوڵا په‌شێو شاعیری کورد، شیعری بۆ منداڵ‌و کورد ده‌نوسی پێمان ده‌وت شاعیره شۆڤێنێکه ئای له‌و کاره‌ساته به‌ده‌ستی عه‌قڵی پیاوانی پهرۆوه!
رێگه‌م بده بێمه ڕۆحته‌وه..
رێگه‌م بده له چاوه‌كانتا وه‌ک بارانه به‌هاره برژێمه ده‌رونته‌وه ..
رێگه‌م بده له دڵه نامۆکەتدا فوویه‌ك له ئهنگوستهی ته‌مه‌نت بكه‌م ..
ئه‌م په‌لكه سه‌وزانه به‌سه‌ر په‌نجه‌ی تۆوه زه‌رد ده‌چنه‌وه
ئه‌م ڕوانینانه به‌نیگای تۆوه بۆ كوێمان ده‌بات..
ڕێگه‌م بده وه‌ك با به‌ده‌ربه‌ندی چاوه‌كانتا گوزهركهم
وه‌ک عه‌شق له چاوه‌کانتا هه‌ڵکه‌م
باشوور
هه‌موو تراژدیای عه‌ره‌بى فه‌له‌ستینی ناگه‌ن به تۆزی ئهنفالو هه‌ناسه ژههراوێکهی تۆ!
ئێمه به بڕواوه ده‌مردین
به بڕواوه له سه‌نگه‌ره‌کانی مردنه‌وه
ته‌قه‌مان له ژیان ده‌کرد
به‌بێ بڕوا ده‌ژیان
به‌بێ بڕوا له سکه‌کانی ژیاندا
سنگمان له ئازاره‌کانی یه‌ک ده‌سوو
باشوور!
تۆ به کۆڵی چاڵی جه‌نگه‌وه
به کۆڵی خه‌می ووردیلهو دایکانی ره‌شپۆشه‌وه
به کۆڵی ئه‌نفال و ژه‌هر و کۆچه‌وه
باشور ئه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ی ته‌مه‌نی من
باشور ئه‌ی خه‌مه سه‌وزه‌که‌ی ئازاری من
من به‌جانتایه‌ک درۆ‌و
به‌دڵێکی پیس‌و پڕ لە بوغزەوە
هاتم بێشه‌رمانه بێ ئابڕوانه
چوومه عه‌شقته‌وه
دڵه کریستاڵه 4 پارچهکهتم دزی
کردم به شه‌ش پارچه‌وه
ئێمه‌ی هیچ، ئێمه له قسه‌یه‌ک که واتایەک ناگه‌یه‌نێت جگه له ماڵوێرانی، نه‌یشمان توانی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی هیچ، هیچ بنیات نێین، نه‌مانتوانی گوندێک بسوتێنین، شارێک وێڕانکهین، ئاسمان له باڵنده‌کان قهدهغهکهین، نه‌مانتوانی به‌درێژایی مێژوو بستێ له خاکی بێگانه داگیرکهین، بووینه نۆکه‌ری هه‌موو داگیرکهرانو نه‌مان توانی که‌سێک بکه‌ین به سیخوری خۆمان، نه‌مانتوانی شهر له ماڵه‌که‌ی خۆمان ده‌رکه‌ین، هەمیشە ئاشتیمان بۆ ماڵە دراوسێ ویستووه ئاژاوهکانیش بۆ ماڵی خۆمان. ئێمه له‌سه‌ر بنه‌ماکانی خۆ به‌که‌م زانین هەمیشە سه‌رمان شۆڕ بووه له ئاستی دوژمنان‌دا، سه‌رکرده‌کانی کورد له‌و باشوره‌دا وا ده‌زانن کورد به‌شی خوراوه نه‌ک وڵاته‌که‌ی داگیر کراوه ئه‌وان هه‌رگیز هه‌ستیان به‌وه نه‌کردووه که کورد له‌و جوگرافیایه‌دا پێویستی به نیشتیمانێک هه‌یه که تیێدا ئاسووده بێت نه‌ک مافه‌کانی پارێزراو بێت، کورد واده‌زانێ مافه‌کانی خوراوه نه‌ک نیشتیمانه‌که‌ی داگیر کراوه ئەمە ڕێکەوتە یان پلان کەئەو هەستە لامان دروست بێت کە ماف خوراووین وەک لەوەی خاک داگیر کراوبین؟
ئای! له ئێمه
ئێمه‌ی هیچ
ئێمه‌ی دوای کڵاوی سهرکردهکانو
دوای خوداکانی جهنگو
دوای وتی ووتی پیاوه په‌ڕۆکان
له دۆراندن نه‌بێت
له ڕاکردن‌و گاڵته‌کردن به ئەوینی گوڵه‌کان نه‌بێت
ئه‌گه‌ر ئێمه بستێ خاکمان هه‌بێت بۆ گوڵ‌و بۆ منداڵ
ئێمه نیشتیمانێکمان هه‌یه به قسه، تاپۆکه‌ی له گیرفانی دوژمندایه، ئێمه سه‌رکرده‌یه‌کمان هه‌یه له په‌ڕۆ، وته‌کانی له دڵی دوژمندایه، ئێمه خاکێکمان هه‌یه فێری شتی سەیرمان کردووە ڕۆژێک فێڵی لێ نه‌که‌ین وادهزانیـــن شتێکمان ون کردووه، ئێمه له‌وه‌ته‌ی هه‌ین به‌دووی بازنه‌کانی نەزانیندا خول ده‌خۆین وه‌ک مزراح، وه‌ک دڵی ڕه‌شی دوژمن ئێمه فێری ئه‌وه بووین کهنیشتیمان هیچ واتایەک نابه‌خشێت به بوون.
ماڵێکمان هه‌یه له گوڵه هێڕۆ
بۆ پیاوه بوده‌ڵه‌کان
نیشتیمانێکمان هه‌یه له ژههڕ و ئه‌نفال
بۆ ژن بۆ منداڵ
ئازیز! نیشتیمانه‌که‌ت بخه جانتاکه‌ته‌وه
ئێره جوگرافیای جه‌نگه، جه‌نگ
کابوسێکه به‌ده‌م زورنای مه‌رگه‌وه
نابینی ئازیز هه‌نگاوه‌کان چۆن لێک ده‌ئاڵێن
چۆن سهفۆنیانی مه‌رگ ده‌ستی گرتووین
نیشتیمانمان به‌و هه‌موو ئازاره‌وه جێ هێشت
سکی نیشتیمانمان پڕ کرد، بێ شه‌رمانه هه‌ڵهاتین
بێ شه‌رمانه نیشتیمانمان به‌خشی به پیاوه په‌ڕۆکان
ئازیز! ئێمه دڵه سرک و جوانه‌که‌ی نیشتیمانمان سۆزانی کرد، ئاخر ئازیز تۆ نازانی ئه‌وه باجی شمشێره‌که‌ی سه‌لاحه‌دینه ئێستاکه لێمان ده‌سه‌ننه‌وه ئه‌ی نازانی ئازیـز قه‌رز کۆن ده‌بێت به‌ڵام نافهوتێ، ئازیز ئه‌وه‌ی ده‌نکه جۆیهکــــی مــاڵی ...... دزیبێت ئه‌بێت به ته‌ن له گه‌رووی بێته ده‌ره‌وه، تا له شاخ بووین هۆنراوەیان به‌زۆر بۆ فه‌له‌ستین پێدهنووسین ، به‌زۆر شان به‌شانی برا فهلهستینیکانمانه دهجهنگایـن ئازیز ئه‌م سوکایه‌تیه‌ی ئێستا پێمان ده‌کــه‌ن باجهکهیهی ئێمه ئه‌یده‌ین. ئێمه به فرمانی پیاوه په‌ڕۆکان بۆمان نییه وته‌یه‌کی ناشیرین به‌برا عهرهباکانمان بڵێن بۆمان نییه به مولازم موحسینه‌کان بڵێن شه‌رم ناکه‌ن دێنه ماڵه‌کانمان که هێشتاکه دایکانی نیشتیمان زامی تهحسینو بهعسێکانیان لێده‌چۆرێت ئێمه بــه فرمانی په‌ڕۆ نیشتیمانه‌که‌مان پڕد کرد له جه‌رده‌و دزو شهلاتیو خۆفرۆش، ماڵه‌کانمان پڕ کرد لـــــه سۆزانێکان ئێمه بۆمان نییه له ژێر ئاڵا ئێکسپایه‌ره‌که‌ی دیموکراسیدا وته‌یه‌ک به میوانه داگیرکهرکانمان بڵێن، عه‌ره‌ب نیشتیمانه‌که‌ی داگیر کردووین زمان‌و کلتوری شێوان دووین که‌چی بۆمان نه‌بێت پێ یان بێڵن شه‌رم ناکه‌ن دێنه ماڵه‌که‌مان، تورک به ناوی دیموکراسییه‌وه گاڵته به هزرو هەستمان ده‌کات زمانی به مه‌ڵاشووه ئاڵاندووین که‌چی بۆمان نه‌بێت له ماڵه‌که‌ی خۆماندا قسه‌یه‌کیان پێ بڵێن. سەدام گوندەکانی ئانفالو مین ڕێژ کرد سپاردی بە چۆڵەوانی، سەرکردەکان گوندەکانی ئاوادانکردەوە و کردیان بە خانوو دایان بە برا عەرەبەکانمان ئەو برایانەیی کە بووری نەوت ئاسمانەکانیشیان داگیرکردووە لێمان، هەر بۆیە عەرەب دەتوانیت ئێستاکە ئاسمانەکەیشت لێداگیر بکات، تۆ دەبێت لەوە بگەیت کە خاکت داگیرکرا چاوەروانی ئاسمان نەبیت بۆ فرین.
ئای که شه‌رمه
ئه‌ستێره له‌و وڵاته‌دا هه‌ڵدێت
من بم له جیاتی خودا
ئه‌و نیشتیمانه ده‌که‌م به په‌ڵه‌یه‌کی ره‌ش
به نێوچاوانی سه‌رانی کورده‌وه
من بم له جیاتی خودا
ئه‌و دووپێیه ده‌به‌مه‌وه
له سکرابخانهکهما فرێ ئه‌ده‌م
تا شته جوانه‌کانم لێ دزێو‌و نه‌کات
تا ئه‌وه‌نده‌ی تر نه‌مخاته گومانه‌وه
من بم له‌جێ باران
له تونێتیدا خۆم ده‌خنکێنم
ئیتر نابارێم له‌خاکێکدا
که ناپاک به‌رهه‌می زاوزێ بارینم بێت
به گمه‌گمی کۆتره‌کان بڵێن فرین چی مانایه‌ک ئه‌به‌خشێ به‌بوون
به په‌نجه‌ره‌کان بڵێن له چاوه‌روانی چیدا ئێشک ده‌گرن
که زه‌مه‌ن میقاتێک بێت ته‌نها بۆ ئه‌نفال
به ژنانی نیشتیمانه‌که‌م بڵێن
ئه‌نفال گه‌نجێتی لێساندن ئێستاکه به‌دیار
پیربوونی ئێواره‌وه دڵنیابن له‌وه‌ی
ئیتر پیاوه‌کانتان ناگه‌رێنه‌وه
مردن تراژدیایهکه کۆتای به ژیان دێنێت، جه‌سته‌کان ژێر خــــــــــــــاک ده‌نێ جه‌نگێکه له‌گه‌ڵ عهشقو هه‌ناسه‌دا ده‌چنه سه‌نگه‌ره‌وه به‌ڵام خودی مـرد واژه‌یه‌ک بووه بۆ ژیان، ئێمه به پێچه‌وانه‌وه لــــه‌و باشــوورهوه ژیانمان کردوه به سه‌نگه‌رێک بۆ مردن دایمه له سه‌نگه‌ره‌کانی مردنه‌وه تهقهمـان له ژیان کردووه، ئێمه که له جه‌وهه‌ری ئازادی نه‌گه‌یشتین نه‌یشمان توانــــــــی په‌نجه‌کان به‌یه‌ک ئاشنا که‌ین و خێزانێک له‌سه‌ر بنه‌ماکانی خۆشهویستـــــن بنیات نێین هه‌ر له‌یه‌وه هه‌موومان کۆیله بووین، کۆیله بوونی ئێمـــــــــــــــــه په‌یوه‌ندی به جوگرافیای هزرەوە هه‌یه فاکته‌رێکه له‌سه‌ر بنه‌ماکانی مانه‌وه جه‌نگ له پێناوی مانه‌وه‌دا، ئێمه له‌نێوان مردن‌و ژیاندا مانه‌وه‌مان هه‌ڵبژاردووه، مانه‌وه له‌پێناوی مردن‌دا نه‌ک ژیاندا، ئێمه له فه‌لسه‌فه‌ی نیشتیمان نه‌گه‌یشتین بۆیه له‌یه‌وه هه‌موومان کۆیله بووین، نەمانزانی ئه‌وه‌ی بستی خاکی نه‌بێت ده‌بێت قه‌ره‌ج ئاسا به‌دووی رۆحی خۆیدا وێڵ بێت.
تۆ ئه‌ی قه‌ره‌ج جانتاکه‌ت نیشتیمانته
تۆ ئه‌ی کورد جانتاکه‌ت ئهنفالته
له‌نێوان نیشتیمان‌و ئه‌نفالدا
ئێمه پێناسێکین وون
مردن تاپوتێکه
هه‌موومانی تیا پاڵ که‌وتووین
ئێواره‌یه‌که که شه‌و داهات
ئیتر خۆڕی تیا هه‌ڵنایه‌ت
ئێمه که دڵمان خاڵی بوو له ژن
له شه‌رمی گوڵهکانو
چپه‌ی عاشقان نه‌گه‌یشتین
ئیتر چۆن بتوانین بەم دەستە زبرانەوە
پرچی عەشق شانەکەین
ئیتر چۆن بتوانین بەم هەنگاوی شەکەتوو ماندووە
پەنجەرەیەک بە رووی خۆردا واڵا کەین
ئیتر چۆن بتوانین
له‌م په‌نجه‌ره‌ی مردنه‌وه
له حونجه‌کردنی نیشتیمان بگه‌ین
حیزب به به‌ر چاوانی هه‌موومانه‌وه فایله ناخ ڕه‌شه‌کانی ئازاد کرد،
حیزب به به‌ر چاوانی هه‌موومانه‌وه پیاوانی پێش ره‌دووی ئه‌نفالی ئازاد کرد،
حیزب به به‌ر چاوانی هه‌موومانه‌وه به‌کر عهلێکانی تیرۆر کرد،
حیزب بە بەر چاوانی هەموومانەوە زەردەشت و سۆران و کاوەی لێساندین
حیزب به به‌ر چاوانی هه‌موومانه‌وه کچه جوانه‌کانی له‌خۆ ماره‌کرد،
حیزب به به‌ر چاوانی هه‌موومانه‌وه له کوردستانه‌وه به‌ره‌و عێراقی بردین،
حیزب به به‌ر چاوانی هه‌موومانه‌وه ده‌ستوری عێراقی پێ ئیمزا کردین،
حیزب به به‌ر چاوانی هه‌موومانه‌وه کوره‌کانی بۆ به‌ره‌کانی تیرۆر ڕاپێچ کردین،
حیزب بە بەرچاوانی هەموومانەوە کێڵگەکانی کرد بە باڵەخانە
باڵەخانەکانیشی دا بە کڕێ پێمان لە نیشتیمانەکەی خۆماندا کردین بە کڕێچێ
ئێمه له‌و هه‌موو تاوانه پرسیارێکمان نه‌بوو،
ئێمه له‌و هه‌موو دۆڕاندنه پشوویه‌کمان نه‌بوو،
ئای که شه‌رمه
ئه‌ستێره له‌و وڵاته‌دا هه‌ڵدێ
ئێمه‌ی ساویلکە و نەزان
ئێمه‌ی دوایی ڕشانه‌وه‌ی شهوهکانو
دوای قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆی شه‌قامه‌کانی شار
چیمان چنی له ستایش‌و سوجده بردن بۆ گه‌وره‌کان
تۆ ئه‌ی سه‌رکرده
ترسنۆکیم به‌رێ من ئازادیت پێده‌به‌خشم
تۆ ئه‌ی سه‌رکرده
کورسێکهتم به‌رێ من نه‌وه‌یه‌ک شک ده‌به‌م
له داهاتوو سه‌روه‌ریت پێ ده‌به‌خشێ
تۆ ئه‌ی سه‌رکرده
هه‌ڵبژاردنێکم به‌رێ فرێت داته زبڵخانه‌ی مێژووه
تۆ ئه‌ی سه‌رکرده
که ئازاره‌کانی منت به په‌رۆ ڕه‌نگ کرد
له‌ماڵوێرانی نه‌بێت بۆمنی کۆیله و بێ نیشتیمان
هیچی تر شک نابه‌یت بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
نامۆ سامان/
2007-03-08
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بێت، ده‌بێت گه‌نده‌ڵی هه‌بێت. بە دیموکراسی کردنی نیشتیمان واتە مەرگی یەک بە یەکی حیزبەکان، بەگریمان ئیتر شتێک نییە ناوی دیموکراسی بیت، هەر کەسێکیش لە مەرگی خۆیی ئاگادار بوو، هەوڵ بۆ رێگە چارەیەک ئەدات بۆ مانەوەیی، کەواتە دەبێت دڵنیا بین گەندەڵی دەرمانی مانەوەیی دەسەڵاتە. لە هەر شوێنێکدا لە هەر زەمەنێکدا گەندەڵی نەبوو واتە دیموکراسی واتایەکە بۆ ژیان، واتایەکە بۆ خۆشبەختی تاکەکانی کۆمەڵ.
لە وڵاتەکەی ئێمەدا تا گەندەڵی هەبێت دەسەڵات تەمەنی زیاتر درێژ دەبێتەوە گەندەڵی سوپایەکە کە دەسەڵات بۆ مانەوەی خۆیی دروستی کردووە، لە کۆتایشدا دەبێت هەموومانی بە دەستی ئەم دەسەڵاتە شەق و زللە بخۆین چونکە ئەم دەسەڵاتە ئەگەر وەک زەردەشەتەکان نەیان کوشتی ئەوا دەسەڵات پلانی تری هەیە بۆ لەناو بردن ئەویش ئەوەیە کە چۆن لە لایەن کۆیلەکانییەوە سوکت کا ئەگەر ئەویشی بۆ نەچووە سەر بە پارەی نەوت دەتکرێ هەر نەبوو موچەکەت دەبرن.
تێبینی
ئەم بابەتە ساڵی ٢٠٠٧ نوسراوە یەک تاکە دێرم بۆ زیاد کردووە کە ئەو کاتە نە زەردەشت فرێندرابوو نە سۆران کوژرا بوو نە کاوەیش لە خاچ درا بوو.. ئەمە کۆتەڵی مەرگی یەک بە یەکی ئێمەیە ، ئەڵێن نیشتیمان موڵکی نەوەی نوێیە کام نەوەیە ئەوەی کوژرا ئەوەی فرێنرا ئەوەی لە بەردەم دایکیدا جارێکی‌تر ئەنفال کرا، کام نەوەیە ئەوەی سەرگەردان‌و لە مەنفا بە دیاری ئازارەکانی نیشتیمانەوە بە زیندوویەتی لە میخ درا و خۆیی لە خۆیدا وونکرد و بە گەنجی پیر بوون.