لە پلانێکی نوێ‌دا پاراستن بڕیاری ڕفاندنی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی بەرامبەر بە كه‌سوكاریشیان ئه‌نجام ده‌دات
Thursday, 29/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری 1 ههولێرسهرچاوهيهكی نزيك له ده‌زگای دژه تيرۆری پارتی له هه‌ولێره‌وه، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگايه، به بڕيارێكی گرنگ ده‌ستی پێكردووه، كه له‌مه‌و دوا بێ گوێدانه هيچ پرانسيپێكی مه‌ده‌نی و ماڤه كانی مرۆڤ و حساب نه‌كردن بۆ ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆتايی، هه‌ر ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و ئۆپۆزيسۆن له هه‌ر كار‌و چالاكیيه‌كی ڕاگه‌ياندن و رۆشنبيری و مه‌يدانی ناره‌زايی و خۆپيشاندان و مانگرتن و هاتنه سه‌ر شه‌قام له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك و شار‌و شارۆچكه‌كانی ئه‌و دوو پارێزگايه، ئه‌وا ماوه دراوه به پێی پيلانێكی نه‌خشه بۆ كێشراو به دواداچوون بۆ مال و شوێنی كار و هاتووچۆكانيان له پاش دوو رۆژ له‌و كاره‌ی تيايه به‌شداربووه و هێرشی كردۆته سه‌ر مه‌سعودبارزانی و بنه‌ماله‌كه‌ی و به هه‌ر بيانويه‌ك ناويان هاتبێت ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و كه‌سه برفێنرێت و له دووری 3 كليۆ مه‌تر له‌و شاره‌وه لێدان و ئازاردان و تۆقاندن و سوكايه‌تی پێكردن و به كاميرا وێنه‌گرتن ئه‌و كه‌سه ته‌مبێ بكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر دووباره‌ی كرده‌وه ئه‌وا بۆ ئەوەی زیاتر فشار بخەنە سەریان و ناچاریان بکەن هیچ چالاکییەکی لەو شێوەیە نەکەن، ئەوا هاوسه‌ر و منال و كه‌سوكاره‌كانيان ده‌بنه ئامانجی ئه‌و ده‌زگايانه و ئه‌وانيش به هه‌مان شێوه تووشی ئه‌و كرده‌وه ئيرهابيه ده‌بن، به جۆرێك ئه‌وه‌نده ئازاری ده‌روونی ڕۆژنامه‌نووس و كه‌سوكاريان ده‌ده‌ن كه شار يان كوردستان جێ بهيلن.
به پێی سه‌رچاوه‌كه ئه‌م هه‌وڵه پرمه‌ترسيه له دوا برياری كۆبوونه‌وه‌ی ده‌زگای ئاژانسی پاراستنی ئاسايشی هه‌رێم له سه‌لاحه‌دينه‌وه له‌لایه‌ن مه‌سرۆر بارزانیيه‌وه ده‌رچووه‌و، يه‌كه‌مين كاری ئه‌و پيلانه خۆيناويه له دكتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی تاقيكرايه‌وه، ئەگەر ئەو سه‌رچاوه‌یە زووتر پێی رابگەیەننایە ئەوا زووتر هەموو لایەک ئاگادار دەبوویەوە، بەتایبەتیی دكتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانمان تا سه‌ردانی هه‌وليری نه‌كردايه و تووشی ئه‌و كاره ئيرهابيه نه‌هاتايه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی باسكردووه كه هه‌مان كاری ئيرهابی سنوره‌كانی سليمانی و گه‌رميان و كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه به شێوه‌يه‌كی پر مه‌ترسيدارترو، چونكه برياريان داوه هه‌ر كه‌سێك ناوی مه‌سعودبارزانی به ڕه‌خنه‌ش بهينێت ئه‌وا تووشی هه‌مان پيلانی ئازاردان و رفاندن دەبێتەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌زگای پاراستن 120 سه‌ياره‌ی پيكابی جۆری ده‌بڵ كابينه‌ی ژماره زه‌رد كرێی بەسەر ده‌زگاكانی پاراستن و ئاسايش و دژه تيرۆر كردووه دابەشکردووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست