کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گورگى ڕەش لەگەڵ سپى چیان جیاوازە!

Sunday, 07/08/2011, 12:00


لەگەڵ ئەوەى بەرزانى پرسە كەى دایكى كردە پرسە یەكى سیاسی و لەهەمو كون و قوژبنێكى ژێر قەڵەمڕەوى خۆیدا دەروێشە كانى پرسە یان بۆ بەڕێوە برد پریشكى ئەم پرسەیەى دایكى گەیشتە ئەوروپاش لەوێش كۆڕى زیكر و تەهلیلەى بۆ بەسترا ئەجنەبیە كانیش هاتنە پرسە كەیەوە ئەوەى جێگەى سەرنجە و دەبێت قسەى لە سەر بكە ین بەشدارى كردنى نەوشیروان مستەفای سەرۆكى بزوتنەوەى گۆڕانە لەم پرسە یەدا كە من گومانم هەیە نەوشیروانیش نزیكیەكى هەیە لە بنەماڵەوە بەهەمان ڕیتم و هەمان كەوڵچەرى ئەوان بیر دەكاتەوە ئەوپرسیارەى كەمن دەمەوێت بی وروژێنم بۆچى نەوشیروان بەشدارى هیچ كام لەپرسە كانى شە هیدانى (17/شوبات) ى نەكرد كە چى بەشدارى پرسە كەى دایكى مەسعود بەرزانى كرد؟ دەبو كاك نەوشیروان وەك چۆن كورسی پێشەوەى پرسەكەى حمایل خانى گرتبو بەوشێوە یەش ڕیزى پێشەوەى پرسە كانى (ڕێژوان و ،ئومێدو ،گەرمیان و،شێرزاد ،هەمو شە هیدانى (17/شوباتى بگرتبایە) لێرەوە تێدەگەین لەوەى هەمان ئەدەبیات و هەمان كلتورە كە نەوشیروان موستە فاشى پەروەردە كردوە دەنا ڕیزى پێشەوەى پرسە كەى حمایل خانى نەدەگرت ئایا نەوشیروان موستە فا دەیەوێت بەپارتى و بنەماڵەى بەرزانى بڵێت چى؟ مەسیجى نەوشیروان لەبەشدارى كردنى ئەم پرسە یەدا چى بوو ؟ ئایا هاوخەمى و هاو دەردى دەربڕى بۆ بنەماڵە ؟ئایا دەیهەوێت بەشدارى كردن لەپرسەى حمایلدا بكاتە دەسپێك بۆ نزیك بونەوەو لە بنەماڵەى بەرزانى ئەگەر ئەوەندە هاوخەم و هاوسۆزە بۆ بە وێنەى جلال تاڵە بانى پرسە گێڕنەبوو ئەگەر هاوخەم و هاودەردە بۆچى حمایل نەى وتبو بەویش كە تۆش كوڕێكى ترمیت وەك جەلال و مەسعود ئایا لە داهاتودا مەزارگەى نەمران وەك چۆن لاى دەروێشە كانى بنەماڵە پیرۆزە لەلاى پیاوە لیبراڵە كەش هەر پیرۆزەو دە چێتە سەر ئەو مەزارگەیە ئەگەر وایە ئیتر جیاوازى نیۆان ئەو مام جەلا چیە بۆچى بەیداخى دژى گەندەڵى بەرز كردوە تەوە بۆچى سەرى خۆىكز نەكرد ئەم هەرا هەرایەى بۆچى بوو؟
سلێمانى
2/8/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە