ئازاد جوندیانى و مەلا بەختیار پاش ڕووخانى قەڵاكەى تاڵەبانى پاڵ بە كوێ وە ئەدەن؟
Saturday, 09/05/2009, 12:00
1006 بینراوە
لاى هەمووان ئاشكرایە ئازاد جوندیانى بەرپرسى مەكتەبى درۆو دەلەسەى یەكێتى و مەلا بەختیار وتەبێژى مەكتەب سیاسى گەندەڵى یەكێتى و بەرپرسى ڕێكخراوە دیكتاتۆریەكانى یەكێتى دوو ئەكتەربوونن لە هەموان زیاتر دژى گۆڕان و لیستى نەوشیروان و باقى لیستەكانیتر ئەكرد,مەسەلەیەكى كوردى هەیە كە دەڵێت "تا ساحیب ماڵ كەوتە خۆ دز ساحیب ماڵى گرت..........",باشە ئەگەر گردەكەو نەوشیروان مەترسى بن بۆسەر یەكێتى بۆچى ئەندام مەكتەب سیاسیەكانیتر فزەیان لێوە نایەت ؟ئایا یەكێتى تەنها لە مەلا بەختیار و ئازاد جوندیانى پێكهاتووە؟پێشتر چەند جارێك قسەم لەسەر مەلا بەختیار كرد بەڵام ئەمجارەیان سەرەى ئازاد جوندیانیە.
تاڵەبانى واتەنى ئازاد نائازادە,لەبەر ئەوەى ئازاد نائازادە خۆبەخۆ بووتە كەسێكى دژە ئازاد ,ئەوەى ئازاد بێت ئازادى نائازاد دژى دەوەستێتەوە,ئازاد جوندیانى لە ڕاگەیاندنەكانى یەكێتیەوە ماوەى چەند ساڵە دوژمنایەتى هەموو میدیاى ئازادى كردووە و لە گەڵ سەرۆ قادرى هاوپیشەى سەرۆكایەتى هەڵمەتێكى نائەخلاقیان كردووە بەرامبەر بە میدیاى ئازاد و سەربەخۆ لە كوردستاندا,ئاى چەندە شەرمە كۆیلەبیت و باس لە ئازادى بكەیت و لە هەمان كاتیشدا پەلامارى خەڵكى ئازاد بدەیت,ماوەیەك لەمەوبەر بەڵێنمدابووە لە درێژەى سەرزەنشتكردنى پیاوە سەرلێشێواوەكانى جنێوخانەى حیزب"ڕاگەیاندنى حیزب"لە سێیەم وتارم لەسەر دوژمنانى ئازادى و ڕۆژنامەى سەربەخۆ ئازاد جوندیانى بێت بەڵام بەهۆى سەرقاڵى و مەشغەلەتەوە نەمپەرژایەوە سەرى ئازاد جوندیانى نا ئازاد تاوەكو خۆى پیشان بدەم كە تا چ ڕادەیەك بووتە كەسێكى نائازاد,ئەگەر لەبەرامبەر ڕاگەیاندنى ئازادو سەربەخۆو ئازادى نائازاد حەقێك بدەینە ئازاد و بڵێن لەبەر ئەوەى ئازاد جوندیانى كەسێكى نائازادە و ڕاسپێردراوە كە بە درۆو چەواشەكارى و لە ڕێگەى مەكتەبى ڕاگەیاندنەوە وەڵامى ڕاگەیاندنە ئازادەكان بداتەوە بەڵام ئەوەى پێنە دەكرا بۆیە هەستا بە تەشهیرو تۆمەت دروستكردن بۆیان,بەڵام لەم هەڵمەت و هێرشانەى بۆسەر كۆمپانیاى ووشەو ڕۆژنامەى ڕۆژنامە هیچ كەس ڕاینەسپاردوویت تا لە مەكتەبەكەتەوە بە خۆت و تفاقتەوە لە هێرشدا بن بۆسەر كۆمپانیایەكى ڕاگەیاندن؟هێرش ئەم جارەى ئازاد جوندیانى بۆسە ڕاگەیاند مەسەلە شەڕى ڕاستى و درۆ نییە هێندەى شەڕى خۆدانە پاڵى قەڵاكەى تاڵەبانییە,ئەو قەڵایەى كە ئازاد جوندیانى و دەیانى وەك ئەو لە بنەوە بۆشیان كردووە و تاڵەبانیش بەخۆى نازانێت.بۆیە پێویستە لە جوندیانى و مەلا بپرسین لە دواى قەڵاكەى تاڵەبانى پاڵ بە كوێوە ئەدەن؟چونكە خۆتان باش ئەزانن گەڵاكەى تاڵەبانى درەنگ یان زوو هەرەس دێنێت ,هۆكارى هەرەس هێنایشى ئێوەن نەك خەڵكانى ڕەخنەگرى ناو یەكێتى و دەرەوەى یەكێتى بۆیە حەز ئەكەم لە ڕێگەى ئەم گۆرانییە فۆلكلۆرە ئەو پرسیارەتان ئاراستە بكەم .
قەڵاى سنگبارانى خەم پاڵمدا پێیەوە قەڵاكەم ڕمیا ئازیز پاڵبەم بە كوێوە
ئازاد و مەلا لە خەمى پۆست و پارە هاتو هاواریانە قەڵاكەى تاڵەبانى ڕمیا كوێ جێ و مەكانیانە؟
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]