کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


فەزیحەیەكی دیكە لە ڕۆژنامەى هەولێر ئاشكرا دەبێت

Sunday, 23/12/2012, 12:00





سەربارى ئەوەى كە بە بەڵگەو داتا ئاشكرا بووە، كە (جەواد قادر) ی سەرنووسەر و بەڕێوەبەرى كارگێڕی (پێشڕەو قادر) پتر لە حەوت ساڵە بەردەوامن لە بە تاڵان بردنی بودجەى ڕۆژنامەى هەولێر، لە ڕێگەى یارمەتییە خەیاڵییەكانی نووسینگەى نێچیرڤان بارزانی و مەكتەبی سیاسی و پارێزگارى هەولێر، بەڵام جێگەى داخە كە (مەحمود محەمەد) وەك بەرپرسی ڕاگەیاندن بێدەنگە، چونكە زەفەر بە باڵی سەرۆ قادر نابات، كە زۆربەى ئەو تاڵان بردنە دەچێتە گیرفانی براكەى، كە ماوەى حەوت ساڵە بە ئاشكرا و لە بەرچاوى هەموو كارمەندان پارەى ڕێكلام دەخاتە گیرفانی بە ڕێگەى كۆمپانیایەكی وەهمی.
نوێترین فەزیحە ئەوەیە، كە 5 ساڵە بەنزین و گاز لە بەنزینخانەیە بە ناوى ڕۆژنامەكە وەردەگیرێت و دەفرۆشرێتەوە، كەچی كارمەندی بەستەزمان لە دارەتوو بنەسڵاوە بە پاس دێنە ڕۆژنامە، جگە لەوانە هەمووى هەرچی منداڵی سەرۆ قادر و بنەماڵە و كەسوكارى هەیە، مووچە لەم ڕۆژنامەیە بە خەیاڵی وەردەگرن بەبێ دەوام، ڕۆژنامەكەش لە حاڵی حازردا تەنیا بازرگانیەتی سەرنووسەرەكەیە و هیچی تر.
سەیرە كوڕی سەرۆ قادر خەڵك بە ئۆتۆمبێل دەشێلێت و لە قەرەبووى ئەوە لەسەر میلاكی ڕۆژنامەى هەولێر بە ملیۆنێك دینار دادەمەزرێت، ئەمەیە وەفا بۆ خوێنی شەهیدان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە