کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ سلێمانی: دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح ‌ ئه‌مه‌ریکی ده‌ر‌که‌وت!

Tuesday, 02/08/2011, 12:00


Sex, oil, chaos and corruption at the American University of Iraq
ئه‌مه‌ی سه‌روه‌، سه‌روتاری وتارێک‌ بووه‌ که‌ له ‌سه‌ر زانکۆی ئه‌مه‌ریکی-‌ سلێمانی -بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.

باشتره‌ خه‌باتگێڕانی کوردی باشتره‌ بڵێن:
(یه‌ک دڵۆپی خوێنی شه‌هیدان به‌ به‌رامبه‌ر 20 به‌رمیل نه‌وتی ره‌ش له‌ بازاڕی جیهاندا ده‌فرۆشین!).

ئه‌و (خێو)وه‌ی ناویان ناوه‌ "زانکۆی ئه‌مه‌ریکی سلێمانی" ، لێره‌دا خۆلاسه‌ی بنه‌ماو و مه‌به‌ستی دروستکردنی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ روون ده‌کرێته‌وه‌ که‌ کوردی به‌سته‌زمان نازانێت چی له‌ پشته‌وه‌یه‌.

زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ سلێمانی به‌شێکه‌ له‌ پڕۆژه‌ی جیهانی زۆر گه‌وره‌ی سیاسه‌تی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی و به‌ تایبه‌تی باڵی سیاسی (neo- conservatism) و بزوتنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌تی توندڕه‌وی ئه‌مه‌ریکی که‌ له‌ ده‌وری حیزبی ریپه‌بلیکان کۆبوونه‌ته‌وه‌. که‌ له‌م ساڵانه‌ی دوایی له‌ زۆر وڵات له‌و جۆره‌ زانکۆیانه‌یان له‌ سلێمانی و ئه‌فغانستان و له‌ ئه‌فریقا کردوه‌ته‌وه‌.

دروستبوونی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ سلێمانی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ ئیداره‌ی ( George W. Bush - Dick Cheny) یه‌وه‌ هه‌یه‌. به‌ تایبه‌تی Dick Cheny و وه‌زیری به‌رگری Donald Rumsfielt. له‌ پشته‌وه‌ ژنه‌کانیشیان و دۆسته‌کانیان رۆڵی گرنگیان هه‌یه‌. بیرۆکه‌ی دروستکردنی زانکۆکه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غداد که‌ John Agresto له‌وێ ئیشی بۆ حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی ده‌کرد و دۆستێکی نزیکی Donald Rumsfielt ه‌ و ژ‌نه‌که‌ی و Lynne Cheney سه‌رپه‌رشتی ده‌کات. له‌و کاته‌دا‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌وز John Agresto و دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح بیرۆکه‌ی زانکۆی سلێمانیان داڕشت و که‌ پاشان John Agresto بۆ ما‌وه‌یه‌ک بوو به‌ سه‌ر‌ۆکی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ سلێمانی و له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌کانیه‌وه‌ زانکۆکه‌ی داڕشت و خه‌ڵکی ئه‌کادیمی نزیک خۆیانی کۆکرده‌وه‌. هه‌روه‌ها ژ‌نه‌که‌ی جۆرج بوش Laura Bush به‌شداره‌ و 40 ملیۆن دۆلاری کۆکرده‌وه بۆ زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ ئه‌فغانستان ‌ و خۆی چوو بۆ ئه‌وێ.

زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ سلێمانی زۆر له‌وه‌ ئاڵۆزتره‌، ملیۆن دۆلاری تێوه‌گلاوه‌. هه‌روه‌کو له‌و وتارانه‌ی که‌ بڵاوکراوه‌ته‌، نووسراوه‌: له‌م پارچه‌ به‌شه‌ی جیهاندا هیچ شتێک به‌ بێ (نه‌وت) ناکرێت!!. به‌ گوێره‌ی وتاره‌کان، له‌ سه‌ره‌تا به‌رهه‌م ساڵح 55 ملیۆنی دۆلاری بۆ ده‌برکردوون و به‌ڵێنی 100 دۆلاری پێداوون. مام جه‌لالیش 65 ملیۆن دۆلاری پێداون، به‌ گوێره‌ی وتاره‌که‌ (که‌س نازانێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پارانه‌ له‌ کوێیه‌!). کۆمپانیاش تێوگلاوه‌، حکومه‌تی هه‌رێم کۆنتراکتی 700 ملیۆن دۆلاری کردووه‌ که‌ به‌رهه‌م ساڵح ئیمزای کردوه‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیای (دانا گاز) و Crescent petroleum که‌ مه‌ڵبه‌ندی له‌ (ئیماراتی عه‌ربیه‌)ه‌. کۆمپانیای Crescent Petroleum له‌ ساڵی 2008 پاره‌ی مه‌سره‌فی نوێنه‌ری زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ سلێمانی دواوه‌ بۆ به‌شداریکردن له‌ گۆنگره‌ی( Get Energy ) له‌ له‌نده‌ن‌.

ئه‌وانه‌ی له‌ زانکۆکه‌ کارده‌که‌ن هه‌موویان به‌ ووردی هه‌ڵده‌بژێردرێن و کۆده‌کرێنه‌وه‌ له‌ neo- conservatism و مه‌سیحیه‌ توندڕه‌وه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ ده‌هێنرێن بۆ زانکۆکه‌. دواترین سه‌رۆکی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ سلێمانی ئێستا Dr. Moulakis له‌ زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ گوێزرا‌وه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی و به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک یۆنانییه‌.
ئیتر هیچ زیاتری له‌سه‌ر نانووسم.

خوێنه‌ری به‌ڕێز... بۆ زانیاری زیاتر ته‌ماشای سه‌رچاوه‌کان بکه‌ن له‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌ که‌ به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ ئه‌مه‌ریکا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌:
به‌ تایبه‌تی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌، ته‌نها وتاره‌که‌ مه‌خوێننه‌وه‌، بچن کۆمێنتاری وتاره‌کان بخوێنه‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا خۆی نووسیویه‌تی و چۆن ته‌ماشای زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ سلێمانی ده‌که‌ن!

http://whowhatwhy.com/2011/02/15/the-empire-strikes-again-2

هه‌روه‌ها ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌:

ئه‌مه‌یان مامۆستای کۆنی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ سلێمانی خۆی نووسیویه‌تی:
http://www.counterpunch.org/greuter11062009.html

http://www.salon.com/news/politics

http://www.businessinsider.com/sex-oil

نه‌مان زانیبوو، که‌ دکتۆر به‌رهه‌م ساڵحیش کو‌ڕی حاکم ئه‌حمه‌د، ئه‌ویش ئه‌مه‌ریکی ده‌رکه‌وت. جا یا له‌ ساویلکه‌یی و نه‌شاره‌زاییه‌تی له‌ سیاسه‌ت، یا ستراتیژی شه‌خسییه‌ که‌ له‌ پێشه‌وه‌ ده‌مێکه‌ دۆڕاوه و ته‌واو. ‌ له‌ رۆژنامه‌ی خه‌ندان زوو زوو وتار به‌ کوردی به‌ ناوی Denise Natali بڵاوده‌کرێته‌وه‌، که‌ مامۆستایه‌کی ئه‌و زانکۆیه بووه‌‌.‌ خه‌ندان نییه‌ به‌ڵکو (خه‌نه‌به‌ندان)ه‌.
شاعیری مه‌زن گۆران دێڕیکی هه‌یه‌ له‌ شیعرێکی به‌ناوبانگی ده‌ڵێت( وه‌ڵا مه‌عیشه‌ته‌ ده‌روێش عه‌بدوڵا)، له‌ پێش‌ جه‌نگی عێراق له‌ ساڵی 2003 CIA ئه‌مه‌ریکی وتاری به‌ مامۆستای زانکۆی ئه‌مه‌ریکی ده‌نووسی بۆ پاڵپشتی جه‌نگه‌که‌ و له‌ رۆژنامه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ پاره‌ بڵاوی ده‌کرده‌وه‌ وه‌کو رێکلام، بۆ هه‌ر وتاریك 10.000 دۆلاری ده‌دا به‌ رۆژنامه‌که‌، له‌ سوید به‌ 100.000 کرۆن بوو و هه‌ڵایه‌کی زۆری له ناو خه‌ڵکی مێدیا و رۆژنامه‌کان دروستکرد.

بخوێنه‌ره‌وه‌‌ ئه‌ی کوردینه!‌
ده‌ردی وه‌ک دکتۆر شێرکۆ له‌ رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ جاڕێکیان نووسیبووی( کتێب خوێندنه‌وه‌ بێ مزڕه‌ته‌).

شاعیری گه‌وره‌ کوردییش ده‌بێژێت:
بخوێنن چونکه‌ خوێندن بۆ دیفاعی دووژمنانتان
هه‌موو ئان و زه‌مانێک عه‌ینی قه‌ڵغان و سوپه‌رتانه

جا من، ئه‌وه‌ی که‌ له‌ دڵم ده‌رناچێی و تا مردن پێوه‌ی ده‌تڵێمه‌وه‌. دوو ساڵ له‌ ته‌مه‌نم و له‌ ژیانم به‌ فیڕۆ چوو له‌و شاخه‌، به‌ختم هه‌بوو جه‌وله‌م نه‌ده‌کرد و له‌ سه‌رکرادایه‌تی بووم و هه‌ر نۆکاوم ده‌خوارده‌وه‌ و به‌ پاره‌ی خۆشم!.

تکایه‌ بۆ زانیاری زیاتر (زانیاری بێ مزڕه‌ته‌) که‌ په‌یوه‌ندی ناڕاسته‌وخۆی به‌ زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ سلێمانییه‌وه‌ هه‌یه‌ ته‌ماشای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن به‌ زمانی ئه‌مه‌ریکی، بۆ زانیاریش (زه‌لمای خه‌لیلزاد که‌ له‌ شاری مه‌زاری شه‌ریف له‌ ئه‌فغانستان له‌ دایک بووه‌) و موسته‌شاری هه‌رێمی کوردستانه‌ له‌ زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ لوبنان خوێندویه‌تی.

http://www.theocracywatch.org/dominionism.htm

http://www.theocracywatch.org/christian_zionism_history.htm

http://www.theocracywatch.org/rr_economics.htm

**** تکایه‌ چاوه‌ڕێی وتاری داهاتوو بکه‌ن (چۆن کورد و کوردستانیان به‌ مۆز و پرته‌قاڵ و دۆلار فرۆشت) له‌گه‌ڵ 500 ملیۆن دۆلاره‌که‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ بانقی سویسره‌.



کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواریشه‌وه‌ بکه‌:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/image_com/Rizgar_hesen/berham_oil.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە