کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌ سه‌ر ڕاپه‌رین(ئه‌گه‌ر ڕاپه‌رین بوو چی به‌خشین)

Thursday, 07/03/2013, 12:00




هه‌ر به‌ڕاست پێمان وایه‌ 5-3-1991 ڕاپه‌ڕین بوو، یان ئۆپه‌راسیۆنی چه‌ند ووڵاتێكی زلهێزی به‌رژه‌وه‌ند خوازبوو كه‌به‌رژه‌وه‌ندییان له‌ ناوچكه‌دا كه‌وتبووه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ بۆ به‌ ده‌ست هێنانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان هه‌ستان به‌داڕشتنی ئه‌م جۆره‌ سیناریۆیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا وپاشان بڕاندنی ناوی ڕاپه‌رێن به‌ سه‌ریدا ،بۆ ئه‌مه‌ش پێم خۆشه‌ ئاماژه‌ بۆ بابه‌تێك بكه‌م كه‌ پێشتر له‌ سایتی كوردستان پۆستی به‌ڕێز بڵاوكرابووه‌وه‌ وبه‌به‌ڵگه‌ سه‌لماندبووی كه‌ شورشی ئه‌یلوولی مه‌زن!! جگه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگری ڕووسی KJP نه‌بێ هیچی تر نه‌بوو. بڕواننه‌ لینكی بابه‌ته‌كه‌ (ئه‌گه‌ر بكرێ به‌سوپاسه‌وه‌ لینكی ئه‌و بابه‌ته‌م بۆدابنێن)
ئه‌وه‌ی ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ بڵێین ڕاپه‌رین نه‌بووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆرینه‌یه‌ك بووبه‌ قوربانی كه‌مینه‌یه‌ك كه‌ ئه‌ویش به‌ زۆری خوی له‌ خودی حیزبه‌كاندا ده‌بینیه‌وه‌، پاشان له‌ كوێی دنیادا هه‌بووه‌ كه‌ ڕاپه‌رین ته‌ نها گۆڕینی كه‌سه‌كان بێت و كۆی به‌رهه‌مه‌كه‌شی هه‌ر له‌ده‌ستی ئه‌وكه‌سانه‌دا بێت وپاشان نه‌بووبێته‌ مایه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی رۆحی راپه‌رێوی ئه‌و خه‌لكه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت خه‌ڵك به‌دوای ئاسۆی ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ن وهێشتا ئه‌و خولیایه له‌ناخی تاكه‌كاندا ماوه‌.
له‌هه‌مووی گاڵته‌جاریتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌و گرده‌كه‌كانی ئه‌مڕۆ، ئه‌مڕۆ ماسكه‌كانیان لاده‌به‌ن وبه‌شه‌رمێكه‌وه‌ ده‌ڵێن كاتێك گه‌یشتین ڕاپه‌ڕین كرابوو ، ئه‌م ئیعترافاتانه‌ زوو نه‌بوو؟ پاش 22 ساڵ؟ ئه‌ی بۆ ئێستا؟ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی پێمان ده‌فرۆشنه‌وه‌ چی ؟ ئه‌ی ئه‌ندازیارانی ڕاپه‌رین له‌كوێ بوون؟ نه‌خشه‌كه‌یان وون كردبوو!!
پاشان ئه‌گه‌ر ڕاپه‌رین بوو كوا ئه‌و زاراوه‌ جوانانه‌ی كه‌ هێنایه‌ نێو فه‌رهه‌نگ وكلتووری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه‌، كوا ؟
دڵنیام ئه‌و وه‌ڵامه‌و چه‌ندین وه‌ڵامی تر هه‌ن كه‌ هه‌رگیز ده‌سته‌مۆ نابن وله‌خه‌یال وهزری سه‌ره‌ زله‌كانی ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ ده‌ربازنابن وئاشنای نابن.
پاشان به‌شێك له‌و كلتوره‌ جوانانه‌ی كه‌ به‌ناو ڕاپه‌رین له‌ گه‌ڵ خۆیدا به‌دیاری بۆی هێناین:-
1- كلتوری 50به‌ 50 واته‌ فیفتی به‌ فیفتی كه‌ شتی وا‌ ئه‌كرێ ته‌نها له‌ بواری كۆمپانیای پشكداریدا ڕێگه‌ی ببێته‌وه‌ نه‌ك له‌ئه‌جیندای دوو حیزبی خاوه‌ن ڕاپه‌ڕین.
2- ئاودیوكردن: گواستنه‌وه‌ی ئامێری جۆراوجۆری بواری گواستنه‌وه‌وپیشه‌سازی وكشتوكاڵ وشاره‌وانی و ئه‌وه‌ی كه‌ به‌خیاڵی كه‌سدا نایه‌ت له‌سامانی ئه‌م ووڵاته‌ بۆ سنوره‌كان وپاشان ووڵاتانی دراوسێ بۆ ده‌ست كه‌وتنی ده‌ستكه‌وتێكی ماددی زۆر كه‌م كه‌ جگه‌ له‌ بچوككردنه‌وه‌ی خۆیان هیچی پێ نه‌به‌خشین.
3- براكوژی وده‌ست بردن بۆ خیانه‌تی نیشتمانی وئیفلاسی سیاسی و هه‌وڵدان بۆ پاوانخوازی وسیاسه‌تی سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر.
4- سه‌پاندنی سزای سیاسی وله‌كه‌داركرنی كه‌سێتی و ته‌نانه‌ت هێرش كردنه‌سه‌ركه‌سایه‌تی وناچاركردنی هه‌زاران گه‌نجی بوێروئازادیخوازی ئه‌م ووڵاته‌ به‌كۆچ كردن به‌ره‌وئاواره‌یی ،كه‌تائێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ئه‌و كلتووره‌ به‌شێوازی جیاو له‌ فۆڕمی جیادا به‌رده‌وامی هه‌یه‌.
5- سانسۆر خستنه‌ سه‌ر ڕاگه‌یاندن وكڕینی ده‌نگ وڕه‌نگ وهه‌زاران قه‌له‌م.
6- بوون به‌بار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه‌و فرۆشتنه‌وه‌ی خه‌باتی شاخ وحه‌ڵاڵ كردنی هه‌موو شت بۆخۆیان و تابۆكردنی بۆنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ .
7- سه‌دان وهه‌زاران گه‌نده‌ڵی ومه‌نسوبیه‌ت ومه‌حسوبیه‌ت وكوتله‌كاری وفرۆشتنه‌وه‌ی نیشتمان به‌ ئه‌م وئه‌و.
ئیتر نازانین چۆن ئه‌وه‌ به‌ڕاپه‌رین وه‌سف بكه‌ین كه‌ئه‌م هه‌موو كلتووره‌ سواو قێزه‌ونه‌ی به‌دیاری بۆ هیناین و به‌به‌رده‌وامی ده‌رخواردمان ده‌ردرێ كه‌من ئاماژه‌م بۆ به‌شێكی زۆركه‌می كردووه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌(مستێك نمونه‌ی خه‌روارێكه‌)بۆیه‌ ئه‌وه‌ی میلله‌ت كردی ته‌قینه‌وه‌ی ڕقێكی له‌مێژینه‌ی بوو به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو زۆڵم وزۆره‌ی كه‌ به‌دڕێژایی مێژوو له‌سه‌ری بوو ،بیریشمان نه‌چی بۆ دڵدانه‌وه‌ی ئه‌و دوژمنه‌ جارێكی تر میوانداری كران وله‌ ساڵی 1996 دا خوانێكیان له‌ پایته‌ختدا بۆ ڕازێنرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ بۆ خۆی یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندی یه‌كانی ڕاپه‌ڕینی له‌ باربرد ، ئه‌مه‌و چه‌ندانی تر كه‌ وای كرد ڕاپه‌ڕین به‌ته‌واوی مانای خۆی له‌ ده‌ست بدات ودابڕێنرێ له‌ هه‌مووئه‌و هۆكاره‌ جوانانه‌ی خوڵقاندنی.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە