بودجە و داهاتەکان - به‌شی یه‌که‌م
Sunday, 11/08/2013, 12:00
1593 بینراوە
بودجه(میزانیه) بریتیه له لیستی خه‌رجی و داهاتی ساڵی ئاینده که له‌لایه‌ن به‌شی ژمێریاری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی کارگیڕی و ته‌کنیکی و به‌شه‌کانی تری هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ک یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ک یان وه‌زاره‌تێک ڕێک ده‌خرێت، هه‌ر وه‌زاره‌تێک بودجه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ بودجه‌ی هه‌ریه‌ک له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی و هه‌موو به‌شه‌کانی سه‌ربه‌خۆی یه‌ک ده‌خات و ده‌نێرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و له‌وێش بودجه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌موو شوێنه‌کانی تر یه‌ک ده‌خرێت و ده‌نێرێت بۆ په‌رله‌مان له دوای وردبینی کردنی له‌لایه‌ن جاودێری داراییه‌وه و له په‌رله‌مان ئه‌ڕاستێنرێت به‌یاسای بودجه. بودجه دوو به‌شه که ته‌واوکه‌ری یه‌کن، یه‌کێکیان داهاته که له فرۆشتنی به‌رهه‌می کارگه‌کان و سه‌رچاوه‌سروشتیه‌کان وگومرگ و باجه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌و ئاو‌و کاره‌باو ...... ده‌ستی ژه‌که‌وێت، وه هه‌موو خه‌رجیه‌کانیش به‌پێ ی داهاته‌کان ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
هه‌موو ئه‌و خه‌رجی و داهاتانه له چه‌ند وه‌زاره‌تێکدا خۆی ده‌بینێته‌وه، واته هه‌ندێ وه‌زاره‌ت به‌رهه‌م هێنن وه‌ک وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌کان و پیشه‌سازی و کشتوکاڵ و ....که داهاتیان زۆر زیاتره له‌خه‌رجی و بڕبڕه‌ی پشتی حکومه‌ته، وه‌هه‌ندێ وه‌زاره‌ت خزمه‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌ن خه‌رجیان زیاتره له داهات یان له‌وانه‌یه داهاتیان نه‌بێت. له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاره‌کان ئاسایی نین له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌رجی ساڵه‌که‌ی له حکومه‌تی به‌غداوه بۆدێت به پێ ی ژماره‌ی سه‌رنشین که‌هه‌ر تاکێکی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک تاکێکی سنوری حکومه‌تی به‌غداد پاره‌ی بۆ ده‌ستنیشان ده‌کرێت، بۆیه به‌رپرسه باڵاکانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات که‌به‌رپرسی باڵای حکومه‌تیشن که‌وتونه‌ته داگیرکردنی بیره‌نه‌وته‌کان و کارگه‌کان و به‌شێکی زۆری خاڵه‌سنوریه‌کان و هه‌رچ شوێنێکی تر که به‌رهه‌می هه‌بێت یان پاره په‌یدابکات و ده‌یکه‌ن به‌ناوی ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیانه‌وه !!!!!
هه‌رچه‌نده به‌ناو وه‌زاره‌ته‌کان هه‌ن و وه‌زیر و وه‌کیل وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و چه‌ندین ڕاوێژکارو خبیر و......ژماره‌یه‌کی زۆر فه‌رمانبه‌ریان هه‌یه‌و له‌وه‌ش سه‌یرتر ساڵانه ژماره‌ی ڕاوێژکاره‌کان و خبیره‌کانیان ڕوو له‌زیاد بوونه و بێ کاریشن، وه جارێکی تر له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌یان نێرن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوایه بۆ دوره بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زابن و پاره‌یه‌کی زۆریان بۆ خه‌رج ده‌کرێت. لێره‌دا پرسیار دێته پێشه‌وه ئه‌گه‌ر کێشه که‌وته نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی به‌غداوه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چی ده‌کات؟ ئایا ئاماده‌ن ئیتر دوای ئه‌و هه‌موو تاڵانیه‌و ئه‌و هه‌موو ده‌سکه‌وته خه‌یاڵانه‌ی چه‌ندین ساڵه وه‌ری ده‌گرن و ده‌یماشنه‌وه که‌موڵکی ئه‌و میلله‌ته‌یه....بیگێڕنه‌وه ؟ یان ئه‌مه مه‌حاله له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ڵێت به‌شه‌که‌ی خۆم بۆ خۆم و به‌شه‌که‌ی میلله‌تیش ده‌خۆم .....جا ئه‌گه‌ر باوکێک یان به‌رپرسێک یان حکومه‌تیک ئه‌وه بیرکردنه‌وه‌ی بێت یان ئه‌وه هه‌موو دڵسۆزیه‌که‌ی بێت ئه‌ی ئایینده‌ی چی لێ دێت؟؟؟؟؟؟؟؟
جگه له‌و داگیر کردن و تاڵانیانه‌ش.....ساڵانه ئه‌و بودجه‌یه‌ی فه‌رمانگه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان ده‌ینێرن بۆ وه‌زاره‌تی دارایی له ڕێگای وه‌زاره‌ته‌کانی خۆیانه‌وه له‌م وه‌زاره‌ته ده‌ستی تێ وه‌رده‌دریت به خواستی هه‌مان ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که خێر‌و بێری ئه‌م کوردستانه‌یان داگیر کردوه وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسمان لێ کردوه، ئه‌ویش به تۆمار کردنی یان زیاد کردنی بڕێکی زۆر پاره بۆ هه‌ندێ بڕگه که خه‌رجی زۆر که‌متری لێ ئه‌نجام ده‌درێت به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی زۆر له کۆتایی ساڵدا یان دووباره تۆمارکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ پڕۆژه و ته‌رخان کردنه‌وه‌ی پاره بۆی که له‌ساڵی پێشوودا یان له‌ساڵانی پیشووتردا پاره‌ی بۆ ته‌رخان کراوه‌و جێ به‌جێ نه‌کراوه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌س به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی پاره‌که‌ی.......
سه‌ره‌ڕای ئه‌و فڕوفێڵ و چه‌ندین شتی زیاتر‌و خراپ تر که ئه‌گه‌ر پیویست بکات ده‌یانخه‌ینه ڕوو ئه‌وه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه ساڵانه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ڵێت بودجه کورتی هێنا واته خه‌رجی زیاتر له‌پێویست له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه ئایا خه‌لکێک ماوه باوه‌ڕ به‌و قسه‌یه بکات؟؟؟؟؟ یان بیرم چوو ڕاست ده‌که‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی دوای وه‌رگرتنی 17% ه‌که له حکومه‌تی به‌غداد و وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن ئه‌و شوێنه‌ی پێ ی ده‌ڵێن خه‌زێنه‌ی هاوبه‌ش له هه‌ولێر ده‌سه‌ڵات خستویه‌ته ژیر چنگی خۆیه‌وه‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌یه یه‌کێکیان زه‌ردو ئه‌وه‌ی تریان سه‌وز که هه‌ر یه‌که‌یان به بڕی زۆر‌و خه‌یاڵی وه‌ک ڕۆن رژابێت پاره ده‌ینێرن بۆ دروست کردنی یان ته‌واوکردنی پڕۆژه زه‌به‌لاح و باڵابه‌رزه‌کان و کارگه‌کان و یان پاڵاوگه‌کان و..............و که‌تایبه‌تن به‌و به‌رپرسانه‌ی کاره‌کانی تریان ئه‌نجام داوه که له‌سه‌ره‌وه باسمان لێ کرد تا 17% ه‌که ده‌گاته بنکڕه‌که‌ی ئه‌ی دیاره کورت ئه‌هێنێت!!! وه‌له‌به‌ر ئاشکرا نه‌بوونی ئه‌و به‌هه‌ده‌ر بردنانه‌و ئه‌و تاڵانیانه ورده‌کاریه‌کانی بودجه نانێرێت بۆ چاودێری دارایی..........