کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌رِه‌ په‌رِۆ و،ديده‌،ديد.خێريان نه‌بوو بۆ كانديد

Saturday, 05/10/2013, 12:00


ئه‌مرِۆ كه‌ ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى پالَێوراوانى حيزبه‌كانم خوێنده‌وه‌،نه‌م ده‌زانى بگريم ،يان پێبكه‌نم، گريان بۆ حالَ و وه‌زعى ديموكراسى و هه‌لَبژاردن و،كانديد و قه‌واره‌كان ، كه‌ بونه‌ته‌ مه‌خسه‌ره‌و يارى منالاَن، پێكه‌نين يش بۆ ئه‌و پالَێوراوانه‌ى، تاكه‌ يه‌ك ده‌نگيشيان بۆ چاوه‌ زرار نه‌هێنا،ئه‌و هه‌موو مه‌سره‌ف و خۆ هيلاكردن وديعايه‌و پۆسته‌ر وشيرِه‌و نه‌رِه‌و شه‌رِه‌ په‌رِۆيه‌يان به‌با چوو..
ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌هزه‌له‌ و گالَته‌جارِييه‌ له‌دراماو ته‌مسيل و فيلما ببينيايه‌، باوه‌رِمان نه‌ده‌كرد، ئه‌مانوت ئه‌وه‌ فيكره‌و دارِشتنى ،كاكى سيناريسته‌ و، بۆخۆشى و كۆميدىو ،هه‌زه‌ليات و بزه‌ خستنه‌ سه‌رلێومان، ئه‌و شتانه‌ى ئاوه‌ژو و قلَپ كردۆته‌وه‌، ئه‌گينا هيچ مه‌عقولَ نيه‌ و، عه‌قلَ ته‌سه‌ورِى ناكات،كانديدێك بايى سى چل گه‌لا،َ پۆسته‌رو ريكلامى هه‌لَواسيوه‌،كه‌چى به‌قه‌ده‌ر روبعى ژماره‌ى گه‌لاَكانى ده‌نگى بۆ نه‌هاتۆته‌وه‌!
به‌رِاستى من هه‌ست به‌شه‌رم و ته‌ريقى ئه‌كه‌م، وه‌زيرێك كه‌به‌خێرێ، وته‌ بێژى حكومه‌ت بێت، پالَێوراوى حزبێكى نيوقه‌رِن عومر بێت، دوو فه‌رِرِه‌ له‌حكومه‌تدا وه‌زيربێت، كه‌چى به‌هه‌موو هێز وقوه‌ت و زه‌غزتێك په‌نجا ده‌نگ مسۆگه‌ر بكات، كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ركامێكمان بوينايه‌، له‌برى ئه‌و به‌رِێزه‌، به‌س به‌ عيلاقاتى شه‌خسى و سلاَوكردن و ،ده‌عوه‌ت و ره‌فيقى ته‌له‌بايه‌تى و،منالَى گه‌رِه‌ك،وێرى ناو پاس و چايخانه‌، ئه‌مان توانى حدودى پێنج سه‌د ده‌نگێك كۆبكه‌ينه‌وه‌.
پێكه‌نينم به‌ شتێك دێت، ئه‌لَێن پارتێك كه‌زۆر په‌ريشان و بێ حالَ بووه‌، تاكه‌ يه‌ك ده‌نگ چيه‌ نه‌يهێناوه‌،له‌كاتێكدا ژماره‌ى پالََێواره‌كانى بيست بۆ سى كه‌س ده‌بوون، يه‌عنى براده‌رانى خۆشيان سيقه‌يان به‌و لايه‌نه‌ نه‌بوه‌ كه‌خۆيان له‌سه‌ر كانديد كردوه‌.
عه‌زيزێكى تر كه‌ خۆى داناوه‌ له‌ئاينده‌ دا ببێته‌ سه‌رۆكى ئه‌م هه‌رێمه‌ و، ته‌پلَ به‌ مه‌سعود بارزانى لێبات، پێشتر زۆر خۆى مشه‌وه‌ش كردبوو،ئه‌يوت ئه‌بێت وهه‌رئه‌بێت،مه‌سعود بارزانى له‌سه‌ر پۆست لابده‌م، به‌لاَم عانێك له‌موئامه‌ره‌كه‌ى 30ى حوزه‌يراندا به‌زۆر مه‌سعوديان كرده‌وه‌ به‌به‌لاَ،به‌سه‌رمانه‌وه‌،ئه‌و به‌رِێزه‌ ماخۆلان گرتى و،كردى به‌هات وهاوارێك نه‌بێته‌وه‌، ئه‌يگوت: ئه‌وه‌ له‌ترسى ئێمه‌ وايان كردوه‌،چونكه‌ دلَنيان، كه‌ مه‌سعود جارێكى ديكه‌كورسى ريئاسى نابينێت، وه‌عدى يابوو له‌سه‌رئه‌و خيانه‌ت و فێلَه‌، شكات له‌حكومه‌ت وپه‌رله‌مان بكات، به‌لاَم كاتێك ده‌نگه‌كانى خۆى ئاشكرا بوو،ده‌ركه‌وت كه‌ چ مالَێكه‌، نيوه‌ى ئه‌ندامانى حيزبه‌كه‌شى ده‌نگيان پێ نه‌دابوو،پاش واسيته‌ وئه‌ملا و لا و خاتر گرتنيش ئه‌وجا نزيكه‌ى 1500 ده‌نگى هه‌بوو.
براده‌رێكى ئيسلاميش كه‌به‌خه‌يالَ وبيركردنه‌وه‌ى خۆى ،ئيماره‌ت و خه‌لافه‌تى ئيسلامى ، دروست ئه‌كات، گالَته‌ى به‌ هه‌مو حيزبه‌ ئيسلامى و سه‌له‌فيه‌كان ئه‌هات بۆخۆى حاليه‌ن ساحيبَى ده‌رزنێك ژنه‌ و نزيكه‌ى 54 كورِو كچى هه‌يه‌، كه‌نيوه‌يان مه‌شمولن به‌ده‌نگدان، به‌برِوا و قه‌ناعه‌تى ئێوه‌، چه‌ند ده‌نگى هێنابێت باشه‌؟ 450 ده‌نگ،ده‌ى توخوا ئه‌مه‌ مه‌خسه‌ره‌ و حه‌ياچوون نه‌بێت چيه‌؟ تۆ كه‌سو كارت سيقه‌ ومتمانه‌ت پێ نه‌كه‌ن كه‌ شه‌و رۆژ له‌يل و نه‌هار، له‌گه‌لَيانايت مه‌سره‌فيان ئه‌كێشيت ، نازيان هه‌لَده‌گريت، ئيتر بۆ لۆمه‌ى من ئه‌كه‌يت كه‌ ده‌نگى خۆم له‌تۆيا خه‌سار ناكه‌م.
كاكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانيش كه‌ يه‌ك دووفه‌رده‌ دۆلارى بۆ ديعايه‌ى ئينتيخابات سه‌رفكردوه‌، هه‌ر هه‌موو ده‌نگه‌كانى كۆكه‌يته‌وه‌ ،نه‌ك كورسيه‌ك،بگره‌ ته‌پلَه‌ كێكيش ناهێنێت،ئه‌وه‌نده‌ ده‌نگى كه‌مه‌،ئه‌گه‌ر به‌حسابى دۆلار و شت به‌خشينه‌وه‌كانى بوايه‌،ئه‌بوايه‌ دوو دانه‌ كورسيشى مسۆگه‌ر بكردايه‌، ئه‌مه‌ يه‌عنى چى؟؟كه‌چى هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى زياتر ببێته‌ قه‌شمه‌رى و سوككردنى ،ئه‌مجاره‌ش به‌چه‌شنى چه‌رخ وفه‌له‌كى جه‌ژن بۆيان تازه‌ كردۆته‌وه‌!!
به‌ناشوكرى نه‌بێت هيچ ولاَتێكم نه‌ديتوه‌ و نازانم سروشتى هه‌لَبژاردن وده‌نگدانى ئه‌وان چۆنه‌، ئه‌لَێم تۆ بلَێت، له‌و شوێنانه‌ش ديموكراسى و كانديد و په‌رله‌مان ئه‌وها بێ نرخ و سوك وبێ بايه‌خ بن،؟؟!ئه‌م هه‌لَبژاردنه‌ سه‌رده‌مى منالَى خۆمانم بير ئه‌خاته‌وه‌ ،ئه‌وزه‌مانه‌ كه‌ له‌يارى فتبۆلَيندا نه‌مان ده‌توانى له‌گه‌لَ براده‌ره‌كانى ديكه‌دا يارى بكه‌ين،ئه‌چووين تيپێكى فتۆلَێنمان بۆ خۆمان دائه‌مه‌زراند و، خۆشمان ئه‌كرد به‌ ره‌ئيسى تيپ. جا زۆرجاريش ئه‌و ره‌ئيسه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆزێك له‌عومرا بوو،يان كورِى كۆنى گه‌رِه‌ك بوو، يان نه‌ختێك شه‌رِكه‌ر و چوختى بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌، ئه‌و پۆسته‌ى پێ ئه‌درا، مه‌هزه‌له‌كه‌ى ئێستاى حالَ وئه‌حوالَى ديموكراسيش رێك واى لێهاتوه‌. بۆيه‌ رجام له‌براده‌رانى سه‌رجه‌م حيزبه‌كان و كۆميسۆنى بالاَيه‌ ،ئه‌مجاره‌ ئه‌گه‌ر ويستيان خه‌لَك كانديد بكه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته‌ ،ئه‌وه‌ له‌گه‌لَ رێزم بۆ ئه‌و پيشه‌و سه‌نعاتانه‌ و، هيوادارم به‌ هه‌لَه‌ لێم حالَى نه‌بن، بچن كه‌سانى خاوه‌ن چايخانه‌ و نانه‌واخانه‌ و خاوه‌ن موه‌ليده‌ ودوكاندار و بايه‌ع و قه‌ساب و ده‌ستگێر و،ئه‌هلى بازارِ ديارى بكه‌ن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان، زياتر تێكه‌لاَوى خه‌لَك ئه‌بن و،رۆژانه‌ له‌ناو ميلله‌تدان، خه‌لَك ئه‌يان ناسێت و،هه‌لَيان ئه‌سه‌نگێنێت،خۆشيان باشتر له‌ كێشه‌و گرفتى ميلله‌ت و خه‌لَك شاره‌زان، نه‌ك به‌رِێز و كانديدێك كه‌ به‌نيازه‌ گۆرِانكارى بكات و موجته‌مه‌ع به‌ره‌و ئيسلاَح وچاكسازى به‌رێت،كه‌چى له‌ولاوه‌ له‌گه‌لَ ژنه‌كه‌ى خۆى قسه‌ى نيه‌!!
به‌م به‌سه‌رهاته‌ كۆتايى به‌م نوسينه‌ دێنم، كاتى خۆى شاعيرى ره‌حمه‌تى مامۆستا خاليد دلێر،له‌گه‌لَ قادر عه‌زيزى سكرتێرى زه‌حمه‌تكێشان، نێوانيان زۆرخۆش بوو،سه‌ردان هاتۆچۆيان گه‌رم بوو، بۆى گێرِامه‌وه‌ وتى، رۆژێك كاك قادر پێى وتم، حه‌زئه‌كه‌م قاتێك چاكه‌ت و پانتۆلَ بۆ (پالَه‌)ى كورِت به‌كرد به‌م،به‌يانى بيهێنه‌ با وه‌ستاكه‌ قياسى بگرێت، به‌يانى وه‌ستا هات و قياسيان كردو، ره‌نگ وشێوه‌ ومۆديل ئيخيتار كرا، پاش دووهه‌فته‌ كاك قادر جوابى بۆ ناردم، كه‌ قاته‌كه‌ ته‌واو بووه‌، ئێواره‌له‌گه‌لَ پالَه‌ بچم بۆمالَيان ،تاله‌به‌رى بكات وبزانێت چۆنه‌؟؟ دوو قۆلَى رۆيشتين بۆ مالَيان و،ميوانداريه‌كى به‌رِێز ودۆستانه‌ سازكرابوو،،نانمان خوارد وته‌واو بووين،كاك قادر به‌ يه‌كێك له‌كورِه‌كانى وت :ئاده‌ى ئه‌و قاته‌ى پالَه‌ بێنن،قات هێَنراو له‌گه‌لَ بۆينباخ و كراس و پێلاَوى تازه‌ له‌به‌ر كرا، زۆر جوان و كه‌شخه‌و ئه‌نيق بوو،سوپاس وده‌ست خۆشيم له‌ كاك قادر كرد.من مه‌شغولَى قسه‌كردن بووم له‌گه‌لَ كاك قادر، كاتێكم زانى پالَه‌ چۆته‌ سه‌ر مێزه‌كه‌ى قادر عه‌زيز و خۆى بائه‌دات،به‌قه‌لَه‌م شت ئه‌نوسێت،عه‌ينه‌ك ئه‌كاته‌ چاوى، زۆر به‌ نيه‌ت پاكى وبه‌ريئى وتى، ئه‌ى كاك قادر ئه‌ى كه‌ى ئه‌م كه‌يت به‌سكرتێر؟؟ئێمه‌ش هه‌ردووكمان دامانه‌ قاقاى پێكه‌نين، وتم قسه‌كه‌ى زۆر راسته‌ كاك قادر له‌دلَى مه‌گره‌،چونكه‌ له‌م ولاَته‌ سكرتێر وبه‌رپرس و شت ته‌نها هه‌ر به‌شكلَ و قات و روكه‌شن و،له‌واقيعا هيچ نين.جا به‌خوا كانديده‌كانى خۆشمان ته‌بقه‌ل ئه‌سلَ وان و ئه‌ولاتريش.
(پالَه‌) تاقه‌ كورِى مامۆستا خاليد بوو،مه‌نگۆل بوو،به‌لاَم هه‌تا بلَێت به‌زم و به‌سه‌رهات و شتى خۆشى لابوو،هه‌رگيز له‌لاى بێزار نه‌ئه‌بويت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە