کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی برياری دامه‌زراندنی ٢٠٠٠ ئاسايشی بۆ سليمانی دا

Saturday, 01/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/په‌يامنيری سليمانی
له‌ ڕۆژی ٢٦/٩/٢٠١١ به‌ واژووی مه‌سعود بارزانی برياری دامه‌زراندنی ٢٠٠٠ ئاسايش له‌سه‌ر ميلاكی پارتی درا بۆ سنوری پاريزگای سليمانی و گه‌رميان!
له‌ هه‌مانكاتدا، به‌ بروسكه‌ ئاگاداری سه‌ركردايه‌تی پاريزگای سليمانی پارتی و لقه‌كانی كه‌لارو خانه‌قين و هه‌له‌بجه‌ی شه‌هيد و سليمانی و راپه‌رين و رانيه‌ كرایه‌وه‌ ، به‌ شيوه‌ی حزبی ئه‌و كه‌سانه‌ كانديد بكه‌ن و مه‌رجه‌كان ده‌بێ له‌ بنه‌ماله‌ی شه‌هيدان و ئه‌نفال و ئاواره‌يی پارتی و ريكخستنه‌كانی ئه‌و سنورانه‌ بيت، ليسته‌كانيش له‌لايه‌ن پاراستنی لقه‌كان و سه‌ركردايه‌تی پاريزگای سليمانیيه‌وه‌ هه‌ڵه‌سنه‌گاندنيان بۆ ده‌كريت، به‌وه‌جبات ره‌وانه‌ی هه‌ولير ده‌كرين بۆ مه‌شق و راهينان و خستنیان بۆ ناو ده‌زگاکانی پاراستن و فێرکردنیان به‌ کاری سیخووڕی.
سه‌رچاوه‌يه‌ك ئه‌وه‌شی باسكرد، كه‌ له‌ ٢٠٠٠ كه‌سه‌ هيزيكی ئه‌منی مه‌ده‌نی كه‌ خۆی له‌ ٥٠٠ ئاسايش ده‌دات بۆ كاری ئيرهاب و تيكدانی و دروست كردنی پشيوی له‌و سنورانه‌ی يه‌كيتی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن.
به‌ برياری مه‌سعود بارزانی بۆ به‌ دواداچونی فايل و دۆسيه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ فازيلی مه‌ليح ده‌ستنيشان كراوه‌، ويرای ئه‌وه‌ی به‌رپرسياريتی پاراستنی پاريزگای سليمانی پيدراوه‌، سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد، که‌ فازیلی مه‌لیح به‌ ته‌مای پلانێکه‌ و خه‌ڵکی سلێمانی ده‌بێت له‌وه‌ ئاگاداربن، به‌م نزيكانه‌ ئه‌و سيناريۆيه‌ی فازيلی مه‌ليحی كۆنه‌ ئه‌منه‌كه‌ی سه‌رشه‌قام بلاوده‌كه‌ينه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە