کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وڕێنه‌نامه‌ی‌ عاشقێكی‌ شێت بۆ مه‌عشوقه‌كه‌ی‌

Monday, 05/03/2012, 12:00





 


سه‌ره‌تا
* له‌كۆتایدا مردن هه‌موومان فێرده‌كات ئێمه‌ كێ‌ بووین‌و چۆن ژیانمان گوزه‌راند.
* سه‌ركه‌وتوو ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ جه‌برو هه‌نده‌سه‌ی‌ ژیان له‌مردن جودا بكاته‌وه‌.
* ژیان ناتوانێ‌ مانایه‌كی‌ پڕ به‌هات پێ‌ ببه‌خشێت ئه‌گه‌ر خودی‌ خۆت ماناو به‌هاكان بونیاد نه‌نێیت.
* كێ‌ ده‌توانێ‌ سه‌ركه‌وتن له‌ژیاندا به‌ده‌ست بهێنێت من یان تۆ؟...
* ئه‌مه‌ پرسیارێكی‌ زۆر ئاڵۆزه‌و وه‌ڵامه‌كه‌ی‌ = داهاتومان دیاری‌ ده‌كات.
*خولقێنه‌ری‌ خۆشه‌ویستی‌ كێ‌ یه‌- تۆ یان من یاخود ئه‌وانی‌ تر وه‌ڵامی‌ ئه‌مه‌شیان سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌+زۆریش پڕبایه‌خ‌و جێگای‌ گرنگی‌ پێدانه‌ = له‌وانه‌یه‌ خودی‌ خۆشه‌ویستی‌ خۆی‌ بێت + خۆشه‌ویستی‌ من‌و تۆ ده‌نوسێته‌وه‌ یان من تۆ خۆشه‌ویستی‌ ده‌نوسینه‌وه‌ = وه‌ڵامه‌كه‌ی‌ لای‌ هه‌موومان ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌ڵام زۆرجار چێژی‌ ژیان خۆشه‌ویستی‌ له‌یاده‌وه‌ری‌‌و زاكیره‌ماندا كاڵ ده‌كاته‌وه‌و خودی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌سوچێكی‌ تاریكی‌ ژیاندا نامۆ به‌ئێمه‌ لێمان راده‌مێنێ‌ ها ... كچێ‌ سه‌رسام مه‌به‌ بۆپێم ناڵێ‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ من‌و تۆ درێژتره‌ یان ته‌مه‌نی‌ خۆشه‌ویستی‌.. ئه‌وه‌ ئێمه‌ین هه‌موومان له‌ماوه‌یه‌كی‌ كورتدا ژیان جێدێڵین به‌ڵام خودی‌ خۆشه‌ویستی‌ شان به‌شانی‌ ژیان ته‌رمی‌ هه‌موومان به‌ڕێده‌كات به‌ره‌و دنیایه‌كی‌ نادیار!!
دورنیه‌ ئه‌م شه‌و من تێك چوبم یاخود تۆ پێم بڵێ‌ی‌ شێت, له‌وانه‌یه‌ وابێت به‌ڵام چۆن بۆ پرسیارێك ناكه‌یت, ده‌بێت هۆكاری‌ چی‌ بێت ئا.. ئا بیرم كه‌وته‌وه‌ ئه‌گه‌ر شێتتیش بم شانازی‌ پێوه‌ده‌كه‌م چونكه‌ ئه‌گه‌رشێتیش بم له‌وانه‌یه‌ بتوانم كه‌مێك ته‌فسیری‌ یاساكانی‌ ژیان بكه‌م, ئه‌وه‌ش ئه‌زانم یه‌كێك له‌فه‌یله‌سوفه‌كان وتی‌ (ئه‌وه‌نده‌ ئه‌زانم كه‌هیچ نازانم!!) باشه‌ ده‌بێ‌ ئێمه‌ چی‌ بزانین، نازانم خۆت وه‌ڵامی‌ بده‌ره‌وه‌.
كێ‌ مانایه‌كی‌ جوانم فێربكات ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستیم پێده‌به‌خشێت, گرنگ نیه‌ گه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌ ئازاریشم بدات، به‌هه‌ڵه‌دانه‌چیت مه‌به‌ستم ئازاری‌ جه‌سته‌یی‌ نیه‌.. چونكه‌ من ئازار فێری‌ كردم ژیان چیه‌؟؟..
فێری‌ كردم به‌دوای‌ خۆمدا بگه‌رٍِێم, ئه‌و مرۆڤه‌ی‌ خاوه‌نی‌ ئازارێكی‌ قوڵ نه‌بێت ناتوانێ‌ خۆشه‌ویستی‌ راسته‌قینه‌ له‌نزیكه‌وه‌ بناسێت, وه‌هه‌رگیز ناشتوانێ‌ خۆشه‌ویستیم پێ‌ ببه‌خشێت.
كێن ئه‌و مرۆڤانه‌ی‌ به‌ناوی‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ سات له‌دوای‌ سات گۆڕ بۆ خۆشه‌ویستی‌ هه‌ڵده‌كه‌نن‌و زینده‌ به‌چاڵی‌ ده‌كه‌ن.
تۆپێت وایه‌ خۆشه‌ویستی‌ ته‌نیا له‌ جومله‌ی‌ (خ, ۆ, ش, م, ئه‌, و,ێ‌, ی‌, ت) دا كۆتایی‌ دێت.. له‌وانه‌یه‌ ئێمه‌ وافێر كرابین, زۆر سه‌یره‌ ته‌نیا به‌ نۆ وشه‌ كۆتایی‌ به‌ژیان بهێنین, یاخود 9 وشه‌ سه‌دان جاری‌ بێ‌ ناوه‌ڕۆك.
من ئه‌مشه‌و نه‌هاتووم خۆشه‌ویستی‌ فێری‌ تۆبكه‌م‌و بی‌ نوسمه‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستیه‌ گه‌مه‌یه‌كی‌ مناڵانه‌ به‌پێنوسه‌كه‌م ده‌كات‌و زۆر به‌خێرایی‌ به‌سه‌ر په‌ڕاوه‌كه‌مدا هه‌نگاو ده‌نێت‌و تێده‌په‌ڕێ‌, ده‌یه‌وێ‌ بگاته‌ عاشقێكی‌ نامۆو بریندار كه‌له‌ كوچه‌یه‌ك له‌كوچه‌كانی‌ ژیاندا ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دۆش داماوه‌و چاوه‌ڕوانی‌ بونه‌وه‌رێكه‌ پێنوسێكی‌ به‌دیاری‌ بۆ بێنێت‌و پێی‌ بنوسێ‌ (سوپاس بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی‌ فێری‌ كردم پاداشتی‌ خۆشه‌ویستی‌ سزایه‌)
له‌كۆتایی‌ نوسینه‌كه‌شیدا به‌مانشێتێكی‌ گه‌وره‌ ده‌نوسێ‌ (خۆشه‌ویستی‌ خواوه‌ندێكی‌ میهره‌بانه‌) به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌تزانی‌ چۆن مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكه‌ یت ده‌بێته‌ لوغم‌و په‌نجه‌ی‌ هه‌سته‌كانت له‌ بارده‌بات؟!
* كه‌خۆت كوشته‌ی‌ ناخی‌ خۆت بیت پێم ناڵێی‌ كێ‌ به‌رپرسیاره‌.
* تۆ هه‌ستت به‌وه‌ كردووه‌ هه‌ندێ‌ جار ژیان وامان لێده‌كات ژیان له‌یاد بكه‌ین ئیدی‌ گرنگ نیه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ چیه‌, چونكه‌ ده‌بێ‌ خۆت زۆر ماندوو بكه‌یت تاكو ئه‌ومانایانه‌ ئه‌دۆزیته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ سامان بێت یان ده‌سه‌ڵات‌و پله‌وپایه‌ یاخود بێ‌ ئاگایی‌‌و.. هتد.
له‌پێش سه‌ره‌تاوه‌ ژیانت شاد خانمه‌كه‌م, هیواخوازم هه‌رده‌م چێژو خۆشی‌‌و سه‌رفرازیه‌كانی‌ ژیان له‌ئامێزت بگرن‌و هێنده‌ ئیراده‌ت به‌هێزبێت بتوانی‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كۆسپ‌و ناخۆشی‌‌و تاڵیه‌كانی‌ ژیاندا سه‌ركه‌ویت‌و دڵ‌و هه‌ست‌و چاوو رۆحیشت لێوان لێو بێت له‌سۆزو میهره‌بانی‌‌و خۆشه‌ویستی‌، پڕٍ بێت له‌عیشقێكی‌ پڕ ماناو جه‌وهه‌ری‌، ئیدی‌ گرنگ نیه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێكه‌ منم یاخود كه‌سێكی‌ دی‌؟ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و مانا جوان‌و پڕ به‌هایانه‌ی‌ تێدا كۆبێته‌وه‌.
ئه‌زیزم من نه‌هاتوم به‌چه‌كی‌ خۆشه‌ویستی‌ بریندارت بكه‌م به‌ڵكو هاتووم له‌رێگه‌ی‌ تۆوه‌ مانایه‌كی‌ دی‌ له‌ماناكانی‌ خۆشه‌ویستی‌ فێربم له‌قوتابخانه‌یه‌كی‌ عیشقی‌ سه‌ره‌تایدا؟ فێری‌ وانه‌ی‌ گڕو گاڵ‌و وانه‌ی‌ ماتماتیكی‌ 11 كی‌ خۆشه‌ویستی‌ ببین ئه‌و جاهه‌نگاو بۆ وانه‌ی‌ باڵاترو قوتابخانه‌ی‌ فراوانتر بنێین دواتریش قوتابخانه‌كه‌ گه‌وره‌ بوو ده‌بێته‌ په‌رستگا (معبد) و ده‌بێته‌ ئه‌و جێگایه‌ی‌ خوداوه‌ندێكی‌ تێدا ده‌په‌رستی‌!! من هاتووم فێرم بكه‌یت عه‌شق چیه‌+ هاتووم تێت گه‌یه‌نم عه‌شق چیه‌= ئه‌وه‌ ئێمه‌ی‌ مرۆڤین عه‌شق به‌رهه‌م دێنێن‌و هه‌ر عه‌شقیشه‌ وه‌ك كۆرپه‌یه‌ك
به‌نازێكی‌ پڕ حیكمه‌ته‌وه‌ په‌روه‌رده‌مان ده‌كات‌و فێری‌ میهره‌بانی‌‌و مانای‌ پڕ بایه‌خمان ده‌كات به‌ڵام به‌مه‌رجێك عیشق بێت.
زۆر سانایه‌ هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه‌ مه‌به‌ستی‌ بێت عاشق بێت به‌ڵام كه‌م مرۆڤیش هه‌یه‌ سه‌ری‌ كردبێ‌ به‌سه‌رجه‌م كوچه‌و كۆڵانه‌كانی‌ عیشقداو چه‌ندین ئێواره‌ی‌ پێش خۆرئاوابونی‌ دیاری‌ كردبێت بۆ پیاسه‌كردن به‌سه‌ر شۆسته‌و شه‌قامه‌كانی‌ عیشقدا بۆئه‌وه‌ی‌ به‌چاوی‌ خۆی‌ ببینیت‌و بزانیت چه‌نده‌ نازو عیشوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قام‌و شۆستانه‌ شه‌تڵ كراوه‌و چه‌نده‌شیان هێنده‌ پیربوون‌و نه‌مردوون, به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك ره‌گه‌كانیان به‌رۆخی‌ زه‌ویدا چونه‌ته‌ خوارێ‌‌و درێژبوون كه‌سه‌رانسه‌ری‌ جیهانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا گرێ‌ داوه‌، ئه‌ی‌ كێ‌ له‌ئێمه‌ میوانداری‌ كوچه‌و كۆڵانه‌كانی‌ عیشقی‌ كردووه‌و بینیویه‌تی‌ كه‌لێوان لێوه‌ له‌به‌خته‌وه‌ری‌‌و چێژی‌ ئه‌رخه‌وانی‌، لێوان لێوه‌ له‌گوڵی‌ په‌مه‌یی‌‌و میهره‌بانی‌.
*ئه‌زیزم ئه‌گه‌ر تۆ مه‌به‌سته‌ كه‌سیێكت خۆش بوێ‌ تواناكانت له‌عیشقدا چه‌نده‌ سۆزی‌ تیادا كۆده‌بێته‌وه‌و چی‌ په‌یامێكی‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌یت, یان تا چ ئاستێك ده‌توانی‌ راست گۆیی‌‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌ئامێز گریت‌و
دواتر بیكه‌یته‌ جوانترین دیاری‌‌و پێشكه‌شی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌تی‌ بكه‌یت, ئه‌گه‌ر توانات نیه‌ ئه‌مانه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌یت تكات لێده‌كه‌م هه‌نگاو مه‌نێ‌ به‌ره‌و خنكاندنی‌ خۆشه‌ویستی‌ یان ئه‌گه‌ر من‌و تۆ هیچ جۆره‌ چه‌كێكی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌مان پێنه‌بێت بۆچونه‌ ناو جه‌نگی‌ عیشقه‌وه‌ باله‌رۆژنامه‌و هه‌واڵه‌كانی‌ تردا مانشێت‌و وتاری‌ عیشق له‌یاد بكه‌ین، له‌وانه‌یه‌ بپرسین باشه‌ عیشق به‌و هه‌موو میهره‌بانی‌‌و سۆزو ناسكیه‌وه‌ كه‌تۆ باسی‌ لێده‌كه‌یت.
ئه‌ی‌ جه‌نگ مانای‌ چیه‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌عشیقه‌وه‌ چیه‌؟!
منیش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم ناسكترین‌و میهره‌بانترین بونه‌وه‌ر له‌دونیادا ده‌بێت چه‌كی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ پێبێت ئه‌گه‌ر وانه‌بێت بونه‌وه‌رێكی‌ دی‌ تێكی‌ ده‌شكێنێ‌‌و سیمای‌ جوانیه‌كانی‌ ده‌شێوێنێ‌ له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ ناسك‌و میهره‌بانه‌ هیچ ساتێك بیری‌ له‌وه‌نه‌كردۆته‌وه‌ چه‌ك بۆبرینداركردن به‌كاربهێنێ‌ جگه‌ له‌ پارێزگاری‌ كردن نه‌بێت له‌خودی‌ خۆی‌‌و ده‌ورو به‌ره‌ ناسكه‌كه‌ی‌, بۆئه‌وه‌ی‌ باشتر تێبگه‌ین پێویستیمان به‌نمونه‌یه‌كی‌ تر ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ندێ‌ گوڵ لق‌و پۆپ‌و قه‌ده‌كه‌ی‌ بێ‌ دڕك بێت مرۆڤه‌ بزێوه‌كان به‌زوترین كات ده‌یشوێنن‌و هه‌ڵی‌ ده‌وه‌رێنن ئه‌گه‌ر دڕكی‌ پێوه‌بو ئه‌وا كه‌متر رێگا هه‌یه‌ بۆله‌ناو بردنی‌ ئه‌و گوڵه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو توانرا گوڵه‌كه‌شی‌ بشێوێنرێ‌ ئه‌وا ره‌گ‌و قه‌ده‌كه‌ی‌ گوڵی‌ جوانترو ناسكتر به‌رهه‌م دێنن‌و ده‌ی‌ هێننه‌ بوون.
ئێستا تێگه‌یشتی‌ جه‌نگی‌ عیشق چیه‌؟ گه‌یشتیته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ جێگای‌ شه‌رمه‌زارییه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌ر بونه‌وه‌رێك بچێته‌ جه‌نگه‌وه‌و هیچ جۆره‌ چه‌كێكی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ پێنه‌بێت.
خۆ تێگه‌یشتی‌ ده‌بێت چۆن بونه‌وه‌رێك بیت ئه‌ی‌ عاشق؟!!
پێشكه‌شه‌ به‌و روحه‌ بزێوه‌ی‌ تاسه‌ر ئێسقان ئازاری‌ دام‌و.. تائه‌و سه‌ری‌ ژیان خۆشم ئه‌وێت !!
پێشكه‌شه‌ به‌بزێوی‌ ئه‌و ئازاره‌ی‌ هه‌میشه‌و دایم به‌ناو رۆحما گوزه‌رده‌كات..





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە