کاتێک بارزانی باس وبابەتێک دەورووژێنێت.....
Wednesday, 08/05/2013, 12:00
نەک تەنها مەسعود بارزانی بەڵکوو بنەماڵە بەگشتی کە باس وبابەتێک دەورووژێنن وبایەخی پێدەدەن ئەوە یان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیانە یان تەنها بۆ درۆ وچەواشە بەکاری دەهێنن یان عەکسەکەیان مەبەستە.
بنەماڵە کە باس لە پرۆژەی دەستوورەکەیان دەکەن ئەگەر لەو باوەڕەدان کە دەستوورێکی باش وسەرکەوتووە وسەرکەوتن بەدەستدەهێنێت بۆچی داوای ئیزن لە ئۆپۆزسیۆن دەکەن؟ ئەگەر پارتی لە دەنگ وئیرادەی میللەتی کورد ناترسێت توخوا باکەس دەستی نەگرێت.
کە نێچیر بارزانی باس لە یاسا وریزگرتنی یاسادەکات ئەوە دیارە پیلانێکی دژ بەیاسا هەیە یان مەبەستی تەنها ئەو یاسانەن کەملکەچ ولەخزمەتی بنەماڵەدان.
مەسعود بارزانی لەیادی بەرەی کوردستانی باس لەگرنگی یەکریزی گەل دەکات، بەرزانی مەبەستی تەنها لە دەنگدانی ئەو لایەنانەن ڕێگا لە درێژکردنەوەی ماوەی حوکمی نادەن. چونکە مەسعود لەو کاتەی ئەم نامەیەی بڵاوکردۆتەوە بە دەیان کەسی ناسراو ونەناسراوی کوردستانی ڕۆژئاوای لە هەوڵێر میوانداریکردووە وبریاری دروستکردنی چەند هێزێکی چەکدار وجاش بۆ تێکدانی یەکریزی میللەت ودەستگرتنی هێزەکانی یەکینەکانی گەل بەسەر ناوچە کوردستانیەکانی ڕۆژئاوان. هەموو کوردێکی بەشەرەف ودڵسۆز چاوی بڕیوەتە ئەو ناوچانە کە ترسی شەرێکی براکوژی لێدەکرێت. بەرزانی بەنیازە ئاگر بەرداتە کوردستان وشک وتەڕ بسووتێنێت، بەبێ هەست بە بەرپرسیاریەتی بەبێ هەستی مرۆڤایەتی، هەستی کوردایەتی هەر باس مەکە چونکە قەت وجوودی لەلای نە بووە ونە هەیە. تەنها خوا دەزانێت زەرەری ماڵی وگیانی چەند دەبێت،چەند لاو شەهید دەبن ولە کیسی کورد دەچن، چەند ماڵوێران وسەرگەردان چەند کاولکاری وبەدبەختی ڕوودەدات. بەرزانی خەمی ئەمانەی هەمووی نییە وبیریشی لێ نەکردۆتەوە گرنگ کورسێکەیەتی، گرنگ ئافەرین وڕازیبوونی بەرپرسانی تورکە.ئاوایە یەکڕیزی کورد هەی مەسعود بارزانی؟
ئەوەی شایانی باسە کە حکوومەتی تورکیا زۆر بەترس وبایەخەوە چاوی بڕیوەتە ئەو ڕاپەڕینەی میللەت ودەستگرتنی یەکینەکانی گەل بەسەر ناوچەیەکی زۆری کوردستانی ڕۆژئاوا ولەدوژمنان دەیپارێزن، بۆیە زۆر هەوڵی داوە بەدروستکردنی گرووپی چەکدار بەناوی جیاجیای
ئیسلامی وهێڕشیان کردۆتە سەر ئەو ناوچە کوردنشینانە، ئەگەرچی زەرەرمان هەیە بەڵام سەرکەوتنیشمان بەدەستهێناوە.
ئەم کارە قێزەون ونابەجێیەی مەسعودبەرزانی،ئەم خیانەتە گەورەیە لە خزمەت وبەدیهێنانی ئەجندای دەوڵەتی توركە وبەردەوامبوونیەتی.
ئینجا کەسێکی وا چۆن شایانی ئەوەیە جارێکیتر دەنگی بۆ بدەی وماوەی دەسەڵاتەکەی درێژبکرێتەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست