نیلسۆن ماندێلا له ژێر کاریگه‌ری نامه‌که‌ی کوردستانپۆست ، پێشوازی له وه‌فدێکی ده‌سه‌ڵات نه‌کرد.
Tuesday, 10/03/2009, 12:00
2205 بینراوە
پاش ئه‌وه‌ی له ده‌زگای راگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی مافیا و به‌تایبه‌تی له لایه‌ن به‌ناو وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیرییه‌وه بانگهێشتی ماندێلا کرا بۆ هاتنی بۆ کوردستان ، کوردستانپۆست نامه‌یه‌کی تێروته‌سه‌لی بۆ ماندێلا نارد و ماهیه‌تی ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای بۆ هه‌موولایه‌ک ئاشکراکرد و داوای لێکرد که به‌ده‌نگ بانگه‌وازییه‌که‌وه نه‌یه‌ت ،چونکه له نامه‌که‌دا بنه‌ره‌تی بانگهێشتکردنهکهمان بۆ هه‌موولایه‌ک و خودی ماندێلاش روونکردبوه که پیلانیکی گلاوی له‌دواوه‌یه ، ده‌یانه‌وه‌ێ سه‌رباری جوانکردنی بیچمی ده‌سه‌ڵات له نێو رای گشتی ،دهشیانهویست ماندێلا وه‌ک هه‌ڵگری خه‌لاتی نۆبل مه‌سعودی پیاوکوژ و ژنکوژ و خیانه‌تکار به میله‌ته‌که‌ی و دز و تالانجی بپاڵیویت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی. ئه‌وه‌ی روویدا به پێچه‌وانه‌ی ویست و پیلانه گڵاوه‌که‌ی مه‌سعود و ده‌سه‌ڵاتی مافیاکه بوو ، نیلسۆن ماندێلا ره‌تی کرده‌وه بێت بۆ کوردستان و ، نه‌ک هه‌رئه‌وه‌نده‌ش به‌لکو ئه‌وه‌تا کاتێ لای ماندێلا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خیانه‌تکاره ئاشکرابوو ، له نێو ماڵه‌که‌ی خۆشی‌دا پێشوازی لێ نه‌کردوون..فه‌رموون له گه‌ڵ هه‌واڵه‌که که له‌سایتی ئاوینه وه‌رگیراوه:
شاندی كوردستان ماندێلای نهبینیبهرێوبهری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئهوقاو كاروباری ئاینی، رایگه‌یاند"به‌هۆی خراپبوونی بارودۆخی ته‌ندروستی منیلسۆن ماندێلاوه، شاندنی كوردستان نه‌یانتوانی دیدار‌و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵیدا سازبكه‌ن".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوبه‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف لهرێگهوی ئیمه‌یله‌وه له‌ئه‌فریقای باشوره‌وه به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی و ئه‌ندامێتی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزیدی و كاكه‌یی،بریاربوو دیدارێك له‌گه‌ڵ(نیلسۆن ماندیلا)كه‌سایه‌تی ئاشتیخواز و سه‌ركرده‌ی ئه‌فریقی وجیهانی به‌ناوبانگ و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی،ئه‌نجام بده‌ن".
به‌ڵام ناوبراو وتی " به‌هۆی خراپبونی باری ته‌ندروستییه‌وه ،نوسنیگه‌ی تایبه‌تی به‌رێزیان له‌گه‌ڵ داوای لێبوردن لهشاندهكهی هه‌رێمی كوردستان،داوای دواخستنی دیداره‌كه‌ی كرد ،به‌ڵام به‌هۆی كۆتایهاتنی واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی ئه‌م دیداره نه‌كراو له‌جیاتی ئه‌وه له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌كی شێخ محه‌مه‌د شاكهلیدا بۆ نیلسۆن ماندیلا كهستایشی هه‌ڵوێسته مێژویی وئاشتیخوازهكانی به‌رامبه‌ر دۆزی ره‌وای كورد كراوه،جلوبه‌رگێكی كوردی ره‌سه‌ن و كتێبێكی وه‌رگێڕدراو به‌زمانی كوردی له‌سه‌ر ژیانی ماندیلا ،پێشكه‌ش كرا".