رۆژنامەنووسکوژەکەی یەکێتیی (مەحمود سەنگاوی) سەفەری کرد بۆ تاران
Monday, 16/12/2013, 12:00
1756 بینراوە
سەرچاوەیەک، بە کوردستانپۆستی راگەیاند کە مەحمود سەنگاوی کوردستانی جێهێشتوو، هەروەها لە فەیس بوکەکەی خۆشیدا ئەوەی نووسیبوو کەوا دەچیتە سوید، بەڵام ئەمڕۆ لە ڕێگای پەیامنێرەکەمانەوە، بەدواچوونمان کرد، دەرکەوت کە ئەمڕۆ بەشداری کۆبوونەوەی مەکتەب سیاسیی کردووە و هەر لەسەر پێشنیاری ئەوان ئەمڕۆ ئێوارە سەفەر دەکات،
سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی پێی ڕاگەیاندین کە ئەم ئیوارەیە سەفەری کردووە و گوایە سەفەرەکەشی تەنیا بۆ دوو ڕۆژە و سەردانی تاران داکات، هۆکاری ئەم سەفەرەشی بۆ کاروباری سیاسیی نییە، بەڵکو بەهۆی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانییەوە، تەندروستی تێکچووە و شەوانە لە ترساندا کەمتر خەوتووە، پاسەوانی ماڵەکەی خۆی زیادکردووە، ئەمەش کاری کردۆتە سەر باری تەندروستیی، بۆیە وەکو لە کۆبوونەوەکەدا هەستی پیکراوە.
کوردستانپۆست بەدوای مەحمود سەنگاوییەوە دەبێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا وەکو رامانگەیاند، لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی و چارەنووسی گومانلێکراوەکان، کوردستانپۆست هەواڵێکی گرنگی پێگەیشتووە، ئێمە بەدواداچوون لەسەر راستیی و دروستیی ئەو هەواڵە دەکەین و بە راپۆرتە هەواڵێک بڵاوی دەکەینەوە.
پەیامنێری سلێمانی