کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێزی ............مه‌زن و ژانی هه‌ژار

Tuesday, 16/08/2011, 12:00





دوو هێزی ده‌ستی مه‌زن
له‌ به‌رده‌ما
خۆی حه‌شار داوه و‌
هه‌رده‌م بیرمه‌و
لێی ئه‌ترسم
هێزی نه‌فره‌تی ئێوه‌ و
هێزی ئاسمان
له‌ حه‌سره‌تا
ئه‌لێم په‌شیمانم
له‌ خاک و ئاو و نیشتمان
جۆنکه‌ تاپۆی
پشتاو پشتی
ئاغه‌کانه‌‌‌‌‌
مامۆستاو ژیر
له‌ گه‌ل هێزی گه‌وره‌دا
ده‌ستی چه‌قۆیان گرتووه‌‌
له‌ سه‌رده‌می درۆدا
تارمایی ڕاستیه‌کانیش
بوون به‌ درۆ
کێ بێ ؟
له‌ ناخم
تێبگات
هه‌رگیز
مه‌رگ
گوێ نییه‌
له‌ ته‌نیشت
‌که‌پری چۆڵه‌وه‌
چاوێک هێشووی
به‌ره‌ به‌یان
فرمێسکی خه‌م
هه‌ڵ ئه‌ڕێژێت
تارمایی کۆشکه‌
مه‌زنه‌کان
پشوو ئه‌ده‌ن
به‌تاریکیی
دووریمان
بوو به‌ نانمان
بووبه‌ کۆڵه‌ پشتی
بارمان
به‌ڵام مردن
جیاواز نییه‌‌
کاتێک له‌ پر
یه‌خه‌ت ده‌گرێت
دایک بۆ تاقه‌ کۆرپه‌که‌ی
چاو به‌گریان
باوک
ئازار
ده‌شێلێت
بۆ خه‌می نان
ئاگرو .... گڕی .داستان
چه‌وساوه‌ی
نه‌بووی منه
چۆن وه‌ها............زوو./؟‌‌
تیشکی خۆری میله‌تێک
بۆ به‌
ده‌سته‌واژی خه‌بات
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە