کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ڕۆژئاواى كوردستان لە قۆناغى سەركەوتندایە باتێكى نەشكینین !!

Wednesday, 07/08/2013, 12:00

1574 بینراوە





مرۆڤەكانن مێژوو دروست دەكەن,جۆرایەتى ئەو مێژووەش بەندە بە جۆرى ئاكار و كردارى مرۆڤەكانى كومەڵگا.تێكۆشانى ئازادیخوازانى ڕۆژ ئاواى كوردستان لە قۆناغە سەخت و دژوارەكانى ڕابردوو كە ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕان زۆرترین قوربانیان بۆ بە دەستهێنانى ئازادى و چەسپاندنى مافەكانیان داوە.بە هەزاران لاوى ڕۆشنبیر و سیاسى و ئازادیخوازى كوڕ و كچ لە سەر بەرگرى لە مافە ئینسانی و نەتەوەییەكانى كورد خرانە زیندانەكانى حیزبى بەعسەوە كە بە توندترین شێوە سزا و ئازار دراون یان بەشێكى زۆریان ئیعدام و گوللە باران كراون یاخود ئاوارەى وڵاتان كراون. لەم بەشەى كوردستاندا سەرجەم مافە ئینسانى و نەتەوەى یەكان لە خەڵكى كورد زمان لە لایەن دەسەڵاتى فاشى بەعسى بێ بەش كراون.هەر بۆیەشە ڕۆشنبیران و ئازادیخوازن چۆكیان بەرامبەر دوژمن دانەنا,ڕۆژ بە ڕۆژ كڵپەى شۆڕش و بەرخودان لە بەرامبەر دوژمن بە هێزتر بوو.
لە گەڵ هاتنە كایەوەى گۆرانكارى لە ڕۆژ هەڵاتى ناوەراست بەگشتى پاشان خوڵقاندنى بەهارى ئازادى عەرەبى لە وڵاتانى تونس و میسر و ......هتد لە ناو خۆیى سوریاش دەست بە شۆڕش كرا و ڕاپەڕین كرا بەڵام بەداخەوە ئەوانەى ڕابەرایەتى ئۆپۆزیسیۆنى سووریان دەكرد زۆر نا ئینسانیانە بەرامبەر خەڵكى كورد زمان وەستانەوە چۆن لە رابردوو حكومەتى سوریا دانى بە مافە ئینسانییەكانى خەڵكى كورد زمان نەنا ئەم ئۆپۆزیسیۆنەش بەهەمان شێوە دژایەتى مافەكانى كوردى دەست پێ كرد تەنانەت هێزە چەكدارەكانیان لە ناوچە كوردنشینەكان دەستیان بەتاڵان و كوشتن كرد .بەڵام شۆڕشگێرانى كورد لە بەرئەوەى سەرچاوەكەیان لە گەلەوە دروستببو توانیان بە پشت بەستن بە گەنجان و لاوانى كورد, بەشێكى زۆر خۆر ئاواى كوردستان لە ژێر دەستى داگیركارى و تاڵانكارى ڕزگار بكەن گەلى كوردیش ئاسوودە بكەن.19-7-2012هەنگاوێكى مێژوویى و ئازادیخوازى بەنرخ بوو بۆ دەستكەوتى بەدیهێنانى مافە ئینسانییەكان لە خۆر ئاواى كوردستان بەتایبەتى و ڕۆژهەڵاتى ناوەراست بەگشتى. بۆ یەكەم جارە بەپشتیوانى گەل خەڵكى شۆرشگێر و ئازادیخواز لە خۆر ئاواى كوردستان ئەم جۆرە سەركەوتنە بە دەست بهێنن. هەر بۆیەشە پاراستنى ئەم سەركەوتنە بەندە بە هاوكارى و كۆمەكى سەرجەم خەڵكى كوردستان لە ناو خۆیى خۆر ئاوایى كوردستان و سەرجەم بەشەكانى باكوور و ڕۆژ هەڵات و باشوورى كوردستان و كوردانى وڵاتانى ئەو روپا و وڵاتانى تر.
ئێمەى كورد هەنگاوەكان و تێكۆشانەكانمان بۆ بە دیهێنانى ئازادی و عەدالەتى كۆمەڵایەتى و سەر بەخۆیى دەور دەگێڕێت لە دیاریكردنى ئایندەیەكى باشتر بۆ نەتەوەكەمان.بۆ ئایندەیەكى باشتر و ئازادتر بۆ نەتەوەكەمان پێویست دەكات بە بیركردنەوەیەكى باش و بەكردارێكى سوودمەند بەرەو ئایندە هەنگاوبنێین بۆ ئەوەى كاریگەرى ئیجابى و سوودبەخش لەسەر دەوروبەر دابنێین.یەكێك لە هەنگاوە سوودبەخشەكان هەبوونى گیانى هاوكارى و یارمەتى دانى ئازادیخوازانى كوردى ڕۆژ ئاواى كوردستانە بە هەر جۆرێك لە دەستمان دێت .
لە قۆناغى ئێستادا خەڵكى خۆر ئاواى كوردستان پێویستیان بە كۆمەك و هاوكارى یە بۆئەوەى لە برسان نەمرن و یان بریندارەكانیان چارەسەر بكەن .چ ویژدانێك ڕازى دەبێت بەو جۆرە یاسایە كە كە ئینسانێك موحتاجى پاروەنانێك بن و لە ناو شەڕو ئاگردابن ,لە ژێر فشار و جەنگى سەپێندراوى ماڵوێرانكەردا ئاوارە و بێ خانەولانەبن.لەلایەكى ترەوە ڕژێمى توركیا هەموو هەوڵێك دەدات كە ڕێ بگرێت لە چەسپاندنى ئازادى و مافەكانى خەڵكى كورد زمان لە خۆر ئاواى كوردستان .حكومەتى توركیا زۆرترین هەوڵى داوە و بەردەوامیش هەوڵدەدات بۆ پارچە پارچەكردنى تێكۆشانى ئۆپۆزیسیۆنى سوورى بەگشتى و ئۆپۆزیسیۆنى كوردى بەتایبەتى. تاوەكو مەلكەچى خواستە دژە ئینسانییەكانى دەوڵەتى توركیابن.توركیا بە شێوازى جۆراوجۆر پیلانگێرى دژە ئینسانى لە ڕۆژ ئاواى كوردستان ئەنجام دەدات.هەروەها دەوڵەتانى ناسیۆنالیستى عەرەبیش كار دەكەن بۆ ئەوەى كورد لە خۆر ئاواى كوردستان سەركەوتونەبێت .
لەم قۆناغەدا پێویستە وەكو ئەركێكى نەتەوەیى و ئینسانى كاربكرێت بۆ سەرنەكەوتنى ئەم پیلانگێریانە كە دەوڵەتى و توركیا و ناسیۆنالیستە عەرەبەكان و ئیسلامییە توندرەوەكانى سووریا ئەنجامى دەدەن,ئەمەش بە بەهێزكردنى ڕەوتى تێكۆشان بۆ چەسپاندنى ئازادى و مافەكانى مرۆڤ لە خۆرئاواى كوردستان و سووریا مەیسەر دەبێت.كەواتە هەر جۆرە هاوكارى و كۆمەكێك بۆ خۆر ئاواى كوردستان دەبێتە پاڵپشتیئَكى بەهێز بۆ بەرگرى كردن لە ناسنامەى نەتەوەیى و ناسنامەى ئینسان دۆستى و مرۆڤ پەروەرى لە خۆر ئاواى كوردستان.گومان لەوەشدانییە گەشەدان و بەهێزبوونى هەر جوڵەیەكى ئازادیخوازى و یەكسانیخوازى و ئینسان دۆستى دەبێتە هۆى گەشەدان بە بەهێز بوونى ڕەوتى ئازادیخوازى و عەدالەتخوازى لە ڕۆژ هەڵاتى كوردستان بەگشتى و كاریگەرى سوود بەخشیش دادەنێت لە سەر بەهێزبوونى سیكۆلاریزم و ئازادیخوازى و عەدالەتخوازى لە باشوورى كوردستان و كاریگەرى سوودبەخشى دەبێت بۆ بە بەهێزبونى شۆڕشى ئازادیخوازى باكوور و رۆژهەڵاتى كوردستانیش .


عبدالرحمن رسول
[email protected]



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)