کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگاى دژه‌ تيرۆر بۆ چه‌ند کاتژمێرێک عيماد ئه‌حمه‌د ده‌رفێنێت!

Saturday, 04/05/2013, 12:00


په‌یامنیری كوردستانپۆست/ سلێمانی
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزیک له‌ به‌رپرسێکی یه‌کێتیی نیستیمانی کوردستان، بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکرد، که‌ له‌ مه‌راسيمى ساڵيادى کیمیابارانی ئه‌مساڵی شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا، عيماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت مه‌راسيمه‌كه‌ى به‌ ناوی پارتى كردبووه‌وه‌، له‌و مه‌راسيمه‌دا به‌خێرهاتنى هيرۆى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د نه‌كرابوو، هيرۆى ئبراهيم ئه‌حمه‌د له‌ داخدا هۆڵه‌که‌ به‌جێ ده‌هێڵێت، دواتر قوباد تاڵه‌بانى كوڕى ده‌نێرێته‌ ناو هۆڵه‌كه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتى به‌و هۆيه‌وه‌ ده‌زگاى دژه‌تيرۆر، له‌سه‌ر ئه‌م سوکایه‌تییه‌، که‌ عيماد ئه‌حمه‌د به‌ یه‌کێتیی و هێرۆی کردووه‌، ئێواره‌که‌ی عیماد ده‌رفێنن و چه‌ندين كاتژمێرێک ليكۆڵينه‌وه‌ي له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا هێرۆ خۆی ئاماده‌ ده‌بێت، به‌ جنێو و قسه‌ی ناشرین سووک و ریسوای ده‌کات، پێی ده‌ڵێت وا دیاره‌ تۆ خۆت به‌ پارتیی فرۆشتووه‌، بۆیه‌ ئه‌م کاره‌ ناشایسته‌ت به‌رمابه‌رمان کردووه‌، سه‌رچاوه‌که‌ ده‌ڵیت، عیماد ره‌نگی تێکچووبوو، سه‌ری شۆڕکردبوویه‌وه‌ و سوێندی ده‌خوارد که‌وا نییه‌، پاشتر هيرۆى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ تف ده‌کاته‌ نێوچه‌وانی و پێی ده‌ڵێن فه‌رموو بڕۆره‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە