کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رپرسه‌ باڵاكانی‌ یه‌كێتی‌، زیاتر له‌ 50 هه‌زار پاسه‌وانیان هه‌یه‌

Wednesday, 01/07/2009, 12:00


پاسه‌وانی‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای‌ یه‌كێتی‌ ‌و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ ئه‌و حیزبه‌ 51 هه‌زار ‌و 358 كه‌سه‌ ‌و هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه‌ لیواو فه‌وجی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له‌ میلیشیای تایبه‌ت، موچه‌ی‌ ساڵانه‌ی ئه‌و پاسه‌وانانه‌ زیاتره‌ له‌ 5%ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ بودجه‌ی‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێك زیاتره‌، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ عێراقیی نابێت هیچ حیزبێك هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌بێت.
به‌پێی‌ چه‌ند زانیارییه‌ك كه‌ ده‌ست (رۆژنامه‌) كه‌وتون، به‌ كۆی‌ 18 به‌رپرسی باڵای‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان چه‌ند ده‌زگایه‌كی‌ سه‌ر ه‌و حیزبه‌، زیاتر له‌ 51 هه‌زار پاسه‌وانیان هه‌یه‌ كه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ پۆلیس و ئاسایش پێكدێن به‌ پله‌ی‌ جیاواز ‌و موچه‌ی مانگانه‌یان به‌ چه‌ندین ملیار دینار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌شێكی‌ زۆر له‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم ده‌بات كه‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ی‌ 500 ملیار دینار ده‌كات ئه‌و بڕه‌ش ده‌كاته‌ 5%ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم ‌و ئه‌و رێژه‌یه‌ش زیاتره‌ له‌ بودجه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم.
ژماره‌ی‌ پاسه‌وانه‌كانی‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ یه‌كێتی‌ به‌پێی‌ پۆسته‌كانیان جیاوازه‌ ‌و له‌ 10 هه‌زار پاسه‌وانه‌وه‌ كه‌ بۆ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ ته‌رخانكراوه‌ تا 100 پاسه‌وانی‌ تێدایه‌ ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ‌و یه‌كێتی‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئارامه‌ و مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تیرۆریستیی‌ له‌ ئارادا نییه‌.
ئیسماعیل سه‌عید گه‌ڵاڵه‌یی، كاندیدی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ته‌رخانكردنی‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم بۆ پاسه‌وانی به‌رپرسانی‌ حیزب به‌ هه‌وڵی ئه‌و حیزبه‌ ده‌زانن بۆ مانه‌وه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا و پاراستنی‌ ئاسایشی به‌رپرسه‌كانیان.
وتیشی: "ئه‌وه‌ گوزارشت له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌سه‌ڵات ته‌نها خۆیان مه‌به‌سته‌ و گوێ به‌ پێشخستنی‌ كه‌رته‌ ئابورییه‌كان ناده‌ن ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له‌ به‌ هه‌ده‌ردان ‌و تاڵانكردنی‌ سامانی‌ ئه‌م وڵاته‌".

به‌رهه‌م خالید: رۆژنامه‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە