پارتی له کۆتاییدا دانی‌نا به ترۆرکردنی سه‌رده‌شت دا
Friday, 11/01/2013, 12:00
ئاخری په‌رله‌منتارێکی پارتی دانی‌نا به وه‌ی له‌سه‌ر چی سه‌رده‌شت عوسمان شه‌هیدکراوه.ئه‌مه‌ش داننانه به وه‌ی به‌ده‌ستی ئه‌وان کوژراوه‌۰
فازڵ به‌شاره‌تی که‌به‌رپرسێکی پارتییه ده‌ڵێت سه‌رده‌شت باسی کچ وخوشکی خه‌لکی ده‌کرد. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و وتاره‌ی سه‌رده‌شت به‌ناوی (من عاشقی کچه‌که‌ی به‌رزانیم).
ئه‌وه‌ی ئه‌م وتاره بخوێنێته‌وه بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ هیچ بێئه‌ده‌بیه‌کی نه‌کردووه، وتاره‌که ته‌نها ڕه‌خنه‌یه له‌ناعه‌داله‌تی وگه‌نده‌ڵی حوکمی بنه‌ماڵه. خوالێخۆشبوو ده‌ڵێت بنه‌ماڵه ته‌نها بۆ خزم وکه‌س وکاری خۆیان کارده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش حه‌قیقه‌ته وهه‌موومان ده‌یزانین.
به‌شاره‌تی پاساو بۆ ئه‌و تاوانه‌ی بنه‌ماڵه دێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش قه‌ت ماقووڵ ومه‌قبووڵ نیه، هه‌رکه‌سێ قسه‌یه‌ک بکات تیرۆریبکه‌ن وله‌ناویبده‌ن وبه‌شاره‌تیش پاساوبهێنێته‌وه. ئه‌مه ئه‌وه‌مان بۆ دووپاتده‌کاته‌وه که بنه‌ماڵه گوێ به یاسا نادات ویاسای جه‌نگه‌ڵستان وحوکمی عه‌شایری به‌کارده‌هێنێت.
لای بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت وزۆربه‌ی گه‌لی کوردستان ڕوون وئاشکرابوو که‌بنه‌ماڵه به‌تایبه‌ت مه‌سروور به‌رزانی به‌رپرسه له‌و جه‌ریمه‌ته، به‌ڵام ئه‌م دانپێنانه بۆ به‌دیهێنانی عه‌داله‌ت ودادگا زۆرگرنگه‌۰ مه‌سعودبه‌رزانی خۆی با ش ئاگای له‌پلان وتاوانه‌که وهه‌موو ورده‌کاری ئه‌و نامرۆڤایه‌ییه‌بوو، به‌ڵام چاوینووقاند وله ئاستی ئه‌م گوناهه بێده‌نگبوو،ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پایه وسوێندی سه‌رۆکایه‌تی وپاراستنی گیان وماڵی هاوڵاتیاندا ناگونجێت.
کوشتن هه‌ر کوشتنه پاساوه‌که‌ی هه‌رچیبێت. ئه‌بێ له‌دادگا لای دادوه‌ر گوناهبار پاساو بێنێته‌وه نه‌ک له ڕۆژنامه‌کان. نه‌ک ته‌نها بکوژ به‌ڵکوو ئه‌ولیژنه‌یه‌ی له کوشتنی سه‌رده‌شت لێکۆڵینه‌وه‌یکرد ودوایی ڕاپۆرتێکی چه‌واشه ودرۆی بڵاوکرده‌وه، ده‌بێ ڕه‌وانه‌ی دادگابکرێن.
ڕاپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه شاردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته، خیانه‌تی ئه‌مانه‌ته، بێوجدانییه وپێشێلکردنی مافی مرۆڤه‌۰ نه‌ک ته‌نها بۆ شه‌هید سه‌رده‌شت به‌ڵکوو دڵم بۆ میله‌تێک ده‌سووتێت سه‌رکرده‌کانی هه‌موو موجرم و پیاوکوژبن۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست