کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كه‌س به‌كه‌سى و فره‌ كوێخايى يه‌كێتى ناپوت تر ده‌كات

Sunday, 29/09/2013, 12:00

2230 بینراوە


له‌دواى ديارنه‌مانى تالَه‌بانى، بارودۆخى يه‌كێتى له‌خراپه‌وه‌ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، شيرازه‌ و هاوسه‌نگى خۆى له‌ده‌ست داوه‌، ئه‌ندامانى به‌ناو مه‌كته‌ب سياسي و سه‌ركردايه‌تيه‌كه‌ى هه‌ريه‌ك بۆخۆى كوێخايه‌كه‌و، له‌ئاوازێك ئه‌خوێنێت، هه‌رهه‌موشيان خۆيان به‌ جێگره‌وه‌ و ميراتگرى تالَه‌بانى ئه‌زانن و ، پيێان وايه‌ ئيدى به‌نۆره‌ش بێت كاتى ئه‌وه‌يان هاتوه‌، كه‌ ئه‌وانيش بۆسالاَنێك به‌رپرسياريه‌تى و سكرتێرى يه‌كێتى بگرنه‌ ده‌ست. به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ هيچ كام له‌وانه‌، ناتوانن ئه‌و بۆشاييه‌ى يه‌كێتى پرِبكه‌نه‌وه‌، هاوشێوه‌ى تالَه‌بانى درێژه‌ به‌مانه‌وه‌ى يه‌كێتى بده‌ن، ئه‌وه‌تا كۆسره‌ت ره‌سولَ هه‌موو هه‌ول َو ته‌قه‌لايه‌كى بۆ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پاش خۆى ناوى كوێر نه‌بێته‌وه‌، كۆرِه‌كانى بخاته‌ ناو مه‌يدانى سياسه‌ته‌وه‌كو شاگرد و به‌رده‌ست رايان بهێنێت، دكتۆر به‌رهه‌ميش،ئه‌وه‌ لاى من كه‌سێكى حول حولى بێ كرداره‌،ته‌نها هه‌ر قسه‌ى هه‌يه‌و ناتوانێت به‌ پراكتيك يه‌ك هه‌نگاو جێ به‌جێ بكات. هه‌رچى ئه‌رسه‌لان و سه‌عدى پيره‌و عومه‌ر فه‌تاحه‌،ئه‌وانه‌ ته‌واو كوژاونه‌ته‌وه‌ ولێبونه‌ته‌وه‌، هيچيان له‌يه‌كێتى ناوێت،ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌ له‌ خێرو بێر و داهات و مه‌سره‌فى شه‌وانه‌يان بێ به‌شيان نه‌كه‌ن و چاوێكيان لێ يان بێت، خوله‌ سه‌نگاوى كه‌سانى ترى وه‌كو عه‌دنانى حه‌مه‌ى ميناو شۆرِش ئيسماعيل مسته‌فا چاوره‌ش و ئه‌و پۆله‌. ئه‌وانه‌ هه‌ر له‌ئه‌زه‌له‌وه‌ هيچ نه‌بوون،له‌سايه‌ى ته‌كه‌تول و ململانێكاندا سه‌ريان له‌هێلكه‌ جوقاند، بۆيه‌ ئه‌وانه‌ سياسه‌تى رۆژ په‌يرِه‌و ده‌كه‌ن،كێ زۆرتريان پێ بدات و باشتريان بۆ هه‌لَرێژێت به‌زورِناى ئه‌و هه‌لَده‌په‌رِن.
ئه‌وه‌ى كه‌ماوه‌ته‌وه‌ خۆيان به‌كه‌سى يه‌كه‌م و ميراتگرى تالَه‌بانى ده‌زانن،كه‌ هه‌ردوكيان له‌به‌ره‌يه‌ك و ته‌كه‌تولێكدان، ئه‌ويش هێرۆ تالَه‌بانى و مه‌لا به‌ختياره‌،هێرۆ ئه‌وه‌ هه‌موو ده‌زانن، كه‌ تا رۆژگارى ئه‌مرِۆ فرِى به‌سه‌ر ئه‌لف وباى سياسه‌ته‌وه‌ نيه‌،ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نده‌يه‌ شانازى به‌ خه‌يات و مێژووى تالَه‌بانى يه‌وه‌ ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌و پاشماوه‌يه‌ ده‌خوازێت خۆى به‌رێته‌ پێشه‌وه‌، به‌لاَم ئه‌مه‌ش شتێكى كۆن و ماوه‌ به‌سه‌ر چووه‌، چونكه‌ سه‌رده‌م و رۆژگار و كات گۆرِاوه‌، بۆ جاران وسالاَنى نه‌وه‌ده‌كان ئه‌و شته‌ ئه‌كراو جێگه‌ى قبولَ بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌سه‌رێك خه‌لَك و هه‌وادارانى يه‌كێتى باوه‌ر ِومتمانه‌يان به‌يه‌كێتى وتالَه‌بانى هه‌بوو،هيوايه‌كيان تيا به‌دى ده‌كرد،له‌سه‌رێكى ديكه‌ هێشتا هه‌ر به‌چاوى خيانه‌ت و تاوانكارى له‌سه‌نگه‌ردا بوو له‌دژى پارتى، هه‌روابێته‌وه‌،وه‌كو ئه‌مرِۆش زۆرێك له‌به‌رپرسه‌كان نه‌كه‌وتوبنه‌ ناو گێژاوى گه‌نده‌لَى و داوێن پيسى و قۆرخ كارى. ئه‌مانه‌ واده‌يان به‌سه‌ر چوو، ناتوانرێت جارێكى ديكه‌ له‌سه‌ر هه‌مان ريتم وئيقاع ، جه‌ماوه‌ر بێنێته‌ سه‌ماو به‌وخه‌يالَ و گور ِو تينه‌ى جاران حه‌ماسيان هه‌ستێنێته‌وه‌. بۆيه‌ هيرۆ له‌مه‌ياندا جگه‌له‌وه‌ى رابردوى تالَه‌بانى ناشيرين و له‌كه‌دار كردوه‌، زه‌رِبه‌يه‌كى گه‌وره‌شى له‌ يه‌كێتى داوه‌ ، به‌زۆرى زۆردارى خۆى به‌ شياوترين كه‌س ده‌زانێت بۆ شوێنه‌كه‌ى تالَه‌بانى.
گومانى تيا نيه‌ كه‌هێرۆ بۆخۆى كه‌سێكه‌ هيچ خۆشه‌ويست و پايه‌و رێزێكى لاى خه‌لَك نيه‌، جگه‌له‌چه‌ند كه‌سێكى ماستاو چى و خۆبه‌ره‌وه‌ پێش، كه‌سى تر دانى خێرى پيا نانێت، وتاره‌ شه‌رم ئامێزه‌كه‌ى كه‌له‌پاركى ئازادى هه‌لَيرِشت، ئه‌وه‌نده‌ى ديكه‌ حه‌ياى خۆى و يه‌كێتى برد، مرۆڤ به‌بيستنى هه‌ست به‌شه‌رمه‌زارى و نارِه‌حه‌تى ده‌كات، لاى سه‌يره‌ كه‌سێك كه‌ به‌ناو خانمى يه‌كه‌م بێت، به‌رپرسى مه‌لَبه‌ند وئه‌ندامى مه‌كته‌ب سياسى بێت، ئه‌وه‌ هه‌موو وتاره‌ حه‌ماسيه‌كه‌ى بێت، كه‌ وامان هه‌ست ده‌كرد ئه‌وه‌ به‌رِێزه‌ له‌سه‌ر قه‌برى پياو چاك و سه‌رته‌نور دانيشتوه‌،دوعا ده‌كات،نه‌ك له‌ به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر و، له‌ساته‌وه‌ختێكى و هه‌ستيار و چاره‌نوس سازدا.كه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترين گورز و نه‌هامه‌تى بوو بۆ يه‌كێتى. ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى نيواو نيو كه‌مكرد. له‌وه‌ش ناخۆشتر كه‌سێكى بێ پۆست و كۆمناوى وه‌كو عه‌تا سه‌راوى و چه‌ندانى ديكه‌ش به‌چاك وخراپ ته‌سريحيان ئه‌دا و،ئه‌وه‌نده‌ى ديكه‌ قوره‌كه‌يان بۆ يه‌كێتى خه‌ست كردوه‌ ،به‌چالَى نه‌حه‌له‌تيان برد
له‌پاش ئه‌و شكسته‌ى يه‌كێتى، ئه‌و قسه‌ بێ سه‌روبه‌رانه‌ى هێرو كۆسره‌ت و به‌رهه‌م و،......... وام پێشبينى ده‌كرد كه‌ ئيدى يه‌كێتى په‌ندى وه‌رگرتوه‌ ،به‌خۆيدا هاتۆته‌وه‌ ،بير له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ رزگاربون له‌و قه‌يران وشكست و نوشستيه‌،برِيارى حه‌كيمانه‌و و دروست ده‌ر بكات، ئه‌و نه‌هامه‌تيه‌ ده‌كات به‌سه‌ره‌تايه‌ك بۆ به‌خۆدا چوونه‌وه‌، ئيدى يه‌كێتى ده‌بێته‌ پارتێكى سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن برِياو ئيراده‌ ، چيدى به‌ فيت وپيلان و ئۆينه‌كانى پارتى ده‌ستخه‌رۆ نابێت، له‌سه‌ر حسابى ئه‌مان پارتى پێگه‌و شوێنى خۆى مه‌حكه‌م ناكات. هه‌رچى رێكه‌وتن و پێكهاتنێكه‌ چ ژێربه‌ژێر چ ئاشكرا هه‌لَيده‌وشێنێته‌وه‌، نه‌فره‌ت له‌رۆژگارى كۆيله‌يى وژێرده‌سته‌يى و پاوان خوازى بنه‌مالَه‌ ده‌كات، وه‌كو حاران يه‌كێتى دێته‌وه‌ ناو به‌ره‌ى ميلله‌ت، جارێكى ديكه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌پارتى نوێنه‌رو نمونه‌ى ديار وبه‌رچاوى خيانه‌ت و ناپاكيه‌، پێويسته‌ هه‌رچى زووتره‌ ريسواو ته‌ريكى بكه‌ن. به‌لاَم به‌داخه‌وه‌، وانه‌كه‌وته‌وه‌، له‌تازه‌ترين لێدوانى يه‌كێتيدا، مه‌لا به‌ختيار جارێكى ديكه‌ به‌ناوى يه‌كێتى و به‌رپرسانيه‌وه‌ په‌يمان و وه‌فاى بۆ پارتى دوباتكرده‌ فه‌رمويه‌تى(پێشنارێكى گۆرانمان ره‌تكرده‌وه‌ له‌گه‌لَ پارتى حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ين)كه‌ئه‌مه‌ش يه‌كێتى به‌ره‌و لێوارى مه‌رگ ده‌بات،هێنده‌ى ديكه‌ له‌ پووكان وتوانه‌وه‌ نزيكى ده‌كاته‌وه‌، هه‌موو ئه‌و لێدوانه‌ى بێ سه‌ر و به‌ر ورق ئامێزانه‌ بوو يه‌كێتى مالَويران كرد، ئه‌وها ئيفلاس ونابوتيكرد،برواده‌كه‌م ئه‌گه‌ر يه‌كێتى سنورێك بۆ ئه‌و لێدوان و كه‌سه‌ ناپه‌رپرسانه‌ دانه‌نێت، ئه‌وا بێ شك له‌هه‌لَبژاردنى ئاينده‌دا ده‌بێت كێبرِكێ له‌گه‌لَ سوسياليست وئاينده‌و شيوعى دا بكات.
كرۆكى مه‌به‌سته‌كه‌ى من ئه‌مه‌يه‌ ،هه‌لَبژاردنى پێشووى په‌رله‌مان كه‌ يه‌كێتى له‌چاو ئێستادا ده‌نگى باش و كورسى چاكى مسۆگه‌ر كردبوو،كه‌چى له‌سه‌دا سى پۆسته‌ هه‌ستيارو سياديه‌كانى پێ ره‌وا نه‌بينرا، چ لێره‌ چ له‌به‌غدا،ئايا مه‌لا به‌خيتار ئه‌و پرسياره‌ى له‌خۆى كردوه‌،كه‌ پارتى هه‌ر به‌چاوى ئه‌وسا و ئه‌و قورسايه‌ى جاران لێيان ده‌رِوانێت،؟كه‌ هيچ قورسايو كاريگه‌رى نه‌بوو، يان هاوشێوه‌ى پارته‌ بچوك ودروستكراوه‌كانى خۆى يه‌كێتيش به‌لقێكى پارتى ده‌شوبهێنێت .؟؟
هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه‌ بۆ به‌خۆدا چوونه‌ و، هه‌ستكردن به‌هه‌لَه‌و كه‌موكورِيه‌كان،هێشتا واده‌ى ئه‌وه‌ ماوه‌ كه‌يه‌كێتى پاشگه‌زبێته‌وه‌ ،به‌شدارى له‌حكومه‌تێكدا نه‌كات كه‌ به‌روزه‌ردى و خه‌جالَه‌تى وشه‌رمنى تيايدا بشكداربێت، ئاشكراو روونه‌، هێنده‌ى خالَى هاوبه‌ش و نزيكايه‌تى له‌نێوان يه‌كێتى و گۆرِان و ئۆپۆزسيۆن هه‌يه‌، له‌نێوان يه‌كێتى وپارتيدا نييه‌، زۆر چاكترو شياوترو مايه‌ى ره‌زامه‌ندى گشت لايه‌كه‌،يه‌كێتى و گۆرِان و يه‌كگرتو كۆمه‌لَ، حكومه‌تى ئاينده‌ پێك بهێنن، نيسابى قانونيشيان ته‌واوه‌ پێويستيان به‌هي لايه‌نێكى ديكه‌ نابێت، به‌س به‌مه‌رجێك يه‌كێتى ئه‌مجاره‌ش خۆى نه‌كاته‌ قوربانى و خه‌مخۆرى پارتى و نه‌بێته‌ فرياد ره‌سى، له‌ دروستكردنى حكومه‌تدا شه‌ريكه‌ به‌شى نه‌بێت،ونه‌بێته‌ ته‌واو كه‌رو پارسه‌نگى، ئه‌وكاته‌ش كه‌نه‌يتوانى حكومه‌ت پێك بهێنێت ، به‌پێى ياساو سيسته‌م پێكهێنانى حكومه‌ت، ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى براوه‌ى دووه‌م كه‌ گۆرِانه‌. به‌وشێوه‌ ئيئتيلافه‌ حكومه‌تێكى پايه‌ به‌رزو مه‌حكه‌م و تۆكمه‌و باوه‌رپێكراو دروست ده‌بێت،له‌ولاشه‌وه‌ پارتى به‌بێ هيچ فشارو هێز وگوشارێك بۆخۆى بچوك ده‌بێته‌وه‌،ده‌ستى له‌بنى هه‌مانه‌كه‌ گير ده‌بێت، هه‌رچى پۆست وپله‌و داهات شتێك هه‌يه‌ لێى وه‌رده‌گيرێته‌وه‌،ئه‌وده‌مه‌ش ئيتر پارتى بۆخۆى به‌فرى به‌ر هه‌تاو هێدى هێدى ده‌توێته‌وه‌، سه‌رده‌مى بنه‌مالَه‌و كۆيلايه‌تى و خيانه‌ت وپاوان خوازىيش به‌سه‌ر ده‌چێت. ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م كه‌ يه‌كێتى ئه‌و رێگه‌يه‌ هه‌لَبژێرێت، ئه‌مجاره‌ش كورِى خۆى نه‌كاته‌ قوربانى كچى كه‌س.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)