کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی سەروەت قادر بەناوە

Wednesday, 12/12/2012, 12:00


ڕۆژی10-12-2012 بابەتێک لە کوردستان پۆست بڵاوکراوەتەوە لە ژێر ناونیشانی "کوڕی شەهیدێکی پارتی لە لایەن پاراستنەوە بێسەر و شوێن دەکرێت"

وەک بنەماڵەی سەروەت قادر بەنا بەپێویستمان زانی ڕونکردنەوەیەیەک لەوبارەیەوە بۆ هەموو لایەک بخەینەڕو
ئێمە نکۆڵی لە گیرانی سەروەت قادرناکەین، بەڵام ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە ئەوەیە کە ئەم پرسە لەلایەن هیچ کەس و لایەنێکەوە کڕین و فرۆشتنی پێوە نەکرێ، جا چ بەمەبەستی سیاسی یا بەمەبه‌ستی لەکەدارکردنی کەسایەتی سەروەت قادر بێ.
هەر وەک لە نوسینەکەی 10 ی مانگدا هاتوە، ڕاستە کە سەروەت کوڕی شەهیدی سەرکردە قادر بەنا دەستگیر کراوە. بەڵام نوسینەکە هەندێ زانیاری هەڵەی لە خۆگرتوە کە دورن لەڕاستیەوە بۆ نمونە ساڵی لەدایک بونی سەروەت و بێ سەروشوێن بونی ناوبراو وە تاوانبارکردنێکی بێ بنەمای ناوبراو لەزاری ئەفسەرێکی لێکۆڵەرەوە کە ئەمانە دورن لەڕاستیەوە. بەڵکو ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئێمە وەک بنەماڵەی سەروەت ئەزانین ناوبراو لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە بۆ لێکۆڵینەوە بانکراوە و تا ئەمکاتەش ئەزانین کە سەروەت لە ئاسایشی هەولێرە تا لێکۆڵینەوە کۆتایی پێدێت. سەبارەت بەو تاوانەی خراوەتە پاڵ سەروەت ئێمە وەک بنەماڵەی سەروەت زۆر دڵنیان لەوەی کە ئاوا تاوانێک تەنها قسەو قسەڵۆکە و دورە لەڕاستیەوە بەڵکو ئەمە تەنها مەبەستی تایبەتی لە پشتەوەیە. بنەماڵەی سەروەت بەدرێژایی مێژوو لەخزمەت خەڵکی کورد و نیشتمانەکەیاندا بون. ئەم بنەماڵەیە بەسەروەتیشەوە نەک هەر لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە سود مەند نەبون بەڵکو لەو ڕێگەیەشدا چەند شەهیدیان داوە و توشی ڕاونان گرتن و ئەشکەنجە بوونەتەوە وە خودی سەروەتیش دووجار کەوتۆتە زیندانەکانی ڕژێمی بەعسەوە بەتاوانی هاوکاریکردنی پێشمەرگە.
بۆیە دیسان داواکارین کە ئەم بابەبەت نەخرێتە چوارچیوەی ناکۆکیە سیاسی و شەخسیەکانەوە و بۆ هیچ مەبەستێکی شەخسی و تایبەتی بەکار نەهێنرێ
بنەماڵەی سەروەت قادر بەنا
2012/12/11

کاتێکی خۆش
هێمن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە