کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شارى كۆیه‌ له‌ نێوان زولم و خیانه‌ت

Saturday, 09/06/2012, 12:00


ماندووبون بۆ خه‌باتگێران،پایه‌ و ده‌ستكه‌وت بۆ خیانه‌تكاران
گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لاپه‌ره‌كانى دواوه‌ى مێژووى پڕ سه‌روه‌رى گه‌له‌كه‌مان ،گه‌رانه‌وه‌ بۆ خه‌بات و زوڵمى شارى كۆیه‌ له‌بیرتان نه‌چێت له‌م به‌شه‌ى گه‌رانه‌وه‌مان زۆر به‌ره‌و دواوه‌ نیه‌ بگره‌ له‌ ساڵانى(1980 تاكو1996) بزانن له‌م شاره‌دا كێ كردى و كێ خواردى،نەفرەت له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئێستا به‌رگرى له‌م ناپاكانه‌ ده‌كه‌ن پۆست و پله‌و پایه‌یان پێ ده‌ده‌ن ،ئه‌م ناپاكانه‌ ئه‌وێ رۆژێ و ئه‌مرۆ و به‌یانى و ساڵێكیتر هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له‌ دژایه‌تى كردنى تینووى بیرو هزرى (یه‌كێتى)یه‌ دلسۆزه‌كان!
ئه‌وەتا به‌ یادى گه‌نجیمان پیاسه‌یه‌ك به‌ نیوو گوزه‌ره‌كانى شار و بنارى چیاى هه‌یبه‌ت سولتان و كه‌كه‌ون و حه‌مامۆك و باواجى بكه‌ین بزانین چمان دێته‌وه‌ یاد،ئاى هه‌ى یادى ئازایه‌تى هه‌ندێك گه‌نجى قاره‌مان له‌ ده‌شتى كۆیه‌ تاكو ده‌ربه‌ندى كۆمه‌سپان له‌ ساڵى 1987_1988 كه‌ له‌ سه‌ره‌تا و دواى ئه‌نفاله‌كان گه‌رانه‌وه‌ بۆ ناو شاره‌كان به‌ بریارى سه‌ركردایه‌تى (یه‌كێتى) كه‌ په‌ره‌ به‌ خه‌باتى خۆیان بده‌ن له‌ رێكخستنى ناو شار ئیش بكه‌ن ،ئه‌و بوو له‌و به‌رواره‌ هه‌موویان كرانه‌ سه‌رباز له‌ سه‌ربازكه‌كانى (شارى موسل) له‌ نیوه‌رۆیه‌كیان دوو پێشمه‌رگه‌ى كۆنى قاره‌مانى (یه‌كێتى) كه‌ له‌سه‌ره‌تاى بوونیان به‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ر خه‌ریكى خیانه‌ت بوون له‌ ریزه‌كانى (شۆرشگێران) یه‌كێكیان(مه‌جید میرخان)بوو ئه‌ویتریان(شۆرش كاكه‌) بوو شكور بۆ خوا ئێستا هه‌ردووكیان مه‌سئوولن! دیسان شەرمەزارى له‌وه‌ى كه‌ پشتگیریتان ده‌كاتن خوینى براكانیان له‌بیر كردوه‌ له‌ پاى ماستاوچیاتى ئه‌م دووانه‌.
ده‌مه‌و نیوه‌رۆ بوو هه‌موو سه‌ربازه‌كانى خه‌ڵكى سنورى كۆیه‌ ریزكران (مجید میرخان و شۆرش كاكه‌)به‌ ده‌مامك دراوى هاتن یه‌كه‌ یه‌كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ نازدارو خوێن گه‌رمانه‌یان بژار كرد ئه‌وانى سه‌ربه‌ (كۆمه‌ڵه‌ى ره‌نجده‌ران)بوون وه‌ ئه‌وانه‌ى ئازاو چاڵاكیان زۆر بوو تاكو ئێستا شویون بزركراون دیار نه‌ماوه‌ كه‌س نازانێتن بۆ كوێ بردران،هه‌موو كه‌سێك ئه‌م دوانه‌ى ناسیى چونكه‌ ئێمه‌ پێشمه‌رگه‌ بووین زیاتر له‌ چوارساڵ به‌یه‌كه‌وه‌ بووین هه‌م له‌ شێوه‌ و هه‌م له‌ باڵاوز هه‌موو له‌ جولایان هه‌ر كه‌ هاتنه‌ نێو گۆره‌پان هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ى سنورى كۆیه‌ ووتیان ئه‌مان(فلان و فیسارن)، كوا حه‌قى برا پێشمه‌رگه‌كانمان، راسته‌ تالەبانی ئه‌م خائینانەی به‌خشیوه‌ به‌ڵام ئه‌م پۆستانه‌یان له‌ پاى چى!
به‌سه‌ ئیتر دڵى ئه‌و خه‌ڵكه‌ زوڵم لێكراوانه‌ رازى بكه‌ كه‌ به‌ ده‌ستى ئه‌م خائینانه‌ زینده‌ به‌چاڵاكران ئێستاكه‌ ئه‌وان له‌ ژێر گڵن كه‌چى خائینانى وه‌ك ئه‌مانه‌ له‌ سه‌ر گڵن. با چیتر منداڵه‌كانى ئه‌م خائینانه‌ پۆستى گه‌وره‌ وه‌رنه‌گرن ئه‌وتا ئه‌و هه‌موو كه‌سیان ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵ كرد كه‌چى له‌ گولى گرانتریان پێ نه‌وترا .
به‌رێزان ئه‌مه‌ كۆتایى به‌شى یه‌كه‌مه‌ له‌م نزیكانه‌ به‌شه‌كانى تر به‌ به‌ڵگه‌و ناوه‌كانه‌وه‌ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌ پشتگیرى هه‌ندێك له‌ دلسۆزانى (یه‌كێتى).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە