کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئیدی بەسەچاوەروانی

Saturday, 16/07/2011, 12:00



لەم وڵاتە
هەمیشەلەبیر كراوە
چواروەرزی ساڵ
ئاسمان هەورەو
مەرگ ئەبارێ !!
لەم خاكە بەخوێن پاراوە
هەموساڵێ
لەرۆژی ئاشتی جیهاندا
ئێمە تۆوی گوڵێكی سپی
ئە چێنین
بەڵام لەچوارلامانەوە
دڕك ئەڕوێ !!
لەم نیشتمانە ڕەش پۆشە
ژیان دۆستەكان
مۆمی هیوا رۆشن ئەكەن
لێ، هەمیشە
بە رەشەبای مەرگ پەرستان
خامۆش ئەكرێ !!
ئیدی بابەس بێ بێدەنگی و
دەستە وە ستان ؟
دەبا هەمومان پێكەوە
وڵات بكەین بە گوڵستان !
خواستی قەدەر نغرۆكەین و
بۆخۆری ئازادی بژین
چیدی نەمرین
لەبێدەنگی تاریكستان !
تەماشاكەن ؟!!
كەركوك چەپەری غەدرە و
مهاباد قەڵغانی مەرگ و
قامیشلۆمەرتاڵی تاوان !
دەریای رۆحی ئازادی خواز
لە ئامەد شەپۆل ئەهاوێ
بۆخامۆش كردنی گڕی
تۆپ وتانكی خۆپەرستان ؟!!
بەسەئیدی چاوەڕوانی
ئیدی بەسە لێكترازان !!
بەگیان وخوێن
هزرو رامان
با ئاوێتە بین هەمومان!
لوتكەی ئازادی نزیكە
تاجی سەربەخۆیی وڵات
لە دەستی لاوانی كوردە
نەك دووژمنان ؟!!!

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە