بكوژانى شەهید گەرمیان ئەحمەدى 12 ساڵ بناسن لەچەمچەماڵ
Sunday, 27/02/2011, 12:00
بۆ راى گشتى
1-محمەد كەمال بەرپرسی لقى نۆزدەى پارتى دیموكراتى لەچەمچەمال تاوانبارى سەرەكییە لەكوشتنى ئەو پەپولە جوانەى كەتەنیا تەمەنى 12 سالە بەئاشكرا لەسەر بانى لقى 19 ەوە تەقەى لیدەكریت و شەهید دەكریت و ئیمە وەك شایەتحال ئامادەین شایەدى بدەین لەدادگا دژى ئەو تاوانبارە كە خوینى مندالیكى كەنجى ئەم شارەى بەناهەق رشت,بەتایبەت باشترین بەلكە لەكرتە فیدیۆیەكەدا هەیە و مندالەكە بەدەستى پارتى شەهید دەكریت.
2-وەستا رەسول بەرپرسی مەلبەندى چەمچەمال تاوانباریكى ترە كەهەماهەنگبووە لەنائارامى شارەكەو نەیتوانیوە بەئەركى خۆى هەستیت و حەمە ناویكى هیناوە لەشارەزوورەوە بۆ تیكدندان و شیرازەى ئەم شارەو بۆ ئەوەى خەلكانى خۆیان بكەن بەناو خۆپیشاندانەكانى چەمچەمالدا و ئارامى شارەكە بشیوینن
بۆیە ئیمە وەك كۆمەلیك گەنجى تورەى سەربەخۆ كەلەخۆپیشاندانیەكى بەشداربووین و چەند مامۆستایەكى ئاییى شایەتى ئەوەن كەهیمن بووە بەلام چەند كەسیك ویستویانە ریتمى خۆپیشاندنەكە بشیوینن.
ئەگەر ئەو تاوانبارانە نەدرینە دادگا ئیمە ئامادەین بەهەموو شیوزایكى ریگاى تر بگرینە بەر بۆ گەرانەوەى مافى خوینى ئەو مندالە بۆ خانەوەداكەى و دەبیت خەلكى كوردستان هەموو ئەوە باش بزاننن كە ئەومندالە جوان هیچ پەیوەندى بەخۆپیشاندانەوەكەوە نەبووە بەلكو ئەو لەقوتابخانە گەراوەتەوە ئەگەر بەردیشى هەلگرتبیت شایەننى ئەوە نییە بكوزریت بۆیە ئیستا دەیانەویت خوینى ئەو شەهیدە بەفیرۆ بچیت دەیانەویت بیكەنە سەر فیشەكى ویل.
تكا لەهەموو جەماوەرى خەلكى كورسدتان دەكەین هاودەنگمان بن لەهەولەكانمان بۆ دادگایكردنى تاوانباران ئەو كارەساتە
ئێمە وەك كۆمەڵیك گەنجى سەربەخۆ كەلەچەمچماڵ بریاری خۆپیشانماندا دژ بەگەندەلى و نەمانى ئەم دەسلاتە گەندەلە كەچى كەسانیك دەیانەویت ئارمى ئەم شارە بشیوینن و خوینى گەنجەكانمان بەفیرۆ بدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست