کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوڕینە بەخوا "حسك" عەرز ئەدڕێ

Saturday, 07/05/2011, 12:00




لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ئەو کاتەی دوای ئاشبەتاڵەکەی بنەماڵەی بارزانی وقووچانیان بۆ ئێران و پاشان دەست پێکردنەوەی خەباتی چەکدارانە ، چەند ناو و ناتۆرەو قسەی لابەلا هەبوون کە لەشاخ و شاردا دەماو دەمی ئەکرد و لەهەندێ کاتدا ئەبوو بەشانازی و لەهەندێ جاری تریش ئەبوە جێێ پێکەنین و گاڵتە پێکردن.. یەکێ لەو شتانەی ئەوتران ئەوەبوو کە یەکێتی تەقلە بەفیل لێ ئەدا ، ئەویش لەبەرئەوەی کەس خۆی لەقەرەی نەئەداو خاوەنی کەسایەتی ئازاو بوێرو خوێن گەرم بوون، کەچی ئێستا بەبێ هێزی عەرەب و ئەم لاو لا بەرگەی پژمینیکیش ناگرن. هەروەها ئەوترا کە حسکیش عەرز ئەدڕێ. جا بۆ پارتیش ئەودەمە زیاتر وەك قیادە مۆقەتە ناوئەبران و چی خوا پێی ناخۆش بوایە لەسەریا ساغ ئەکردنەوە.. هەندێ جار بۆ پاسۆکیش ئەیان ووت بەمەنجەڵی یاپراغ تێر ئەخۆن وە بەشیوعیەکانیشان ئەووت لەیەك پاسی کۆستەردا جێیان ئەبێتەوە.

سکرتێری حزبی سۆشیالیست کە کاکە حەمەی حاجی مەحمودە و بە دەبابەکەی شارەزوور ناسراوبوو، ئەو دەمەی ئەوان لەشارەزوور و شاخی سورێنیان بە پایتەختی خۆیا ئەزانی و نەیان ئەهێشت جگە لە ئیتلاعات کەسی تر هامووشۆ و گوزەری تیا بکات، هەرکاتێ بەناو جەولەو گەڕان بەدوای دوژمندا بگەڕانایە ئەوا ئەتزانی کەوا تەنها بۆ ڕاوو ڕووتەو خەریکی سەرانە وەرگرتنن لەخەڵکی و بەتایبەتی بۆ ئەوانەی دژی بەسەربازکردن لەو ناوچانە بۆ حەوانەوە لەوێ بوون و وەیان نیازیان هەبوو ڕوو لەهەندەران بکەن لەڕێگای ئێرانەوە،، خوا هەڵناگرێ دەستیان لەئێران باش ئەڕۆیشت و ئەوەی کاکە حەمە و هەڤاڵ جوجەڵە واژوویان لەسەر معامەلەکەی بکردایە ، ئیمام خومەینیش بۆی نەبوو ڕەتیان بکاتەوە. ئەو عەیامە گەر سەربازێكی هەڵاتوو پێوستی بەپارە بوایە بۆ ئەوەی تەسریح ببێ ، ئەیان ووت بۆ ناچێ دوو جەولە لەگەڵ کاکە حەمە بکەیت ، دوای ئەو دوو جەولەیە کافی بوو بۆ ئەوەی ٦٠٠ دیناری چاپی سویسری پەیا بکەیت و نەجاتت ئەبوو لە سەربازی و بەر قەراری ٧١٥ ئەکەوتی کە پێشیان ئەووت قەراری ناوساجیش .

حسك خوا نەخواستە گەر بکەوتایەتە بۆسەی نەیاراکانی بۆ ئەوەی خۆیان لەمردن ڕزگار بکەن ئەیان ووت ئێمە حسك نین و بەڵکو (حسیك)ن،، دیارە ئەمانیش بۆ مانەوەی خۆیان چەندین کوڕی ئازاو قارەمانیان بەکوشت دا، هەر بۆ نمونە مام ئاراس و خەباتی کاکە عەبدوڵا و شێرکۆی شێخ عەلی و چەندینی تر ، کە نمونەی خەڵکانی ئازاو چاونەترس بوون . دیارە بۆ ئەمەش کاکە حەمە هەموو جارێ بەو بەژن باڵاو گیپاڵەیەوە خۆی و هێزەکەی کۆ ئەکردەوەو دواتر چەند وێنەیەکی جەماعیان ئەگرت و ئاو بێنەو دەست بشۆ.. ئەگێڕنەوە ئەڵێن ڕۆژێ لە کاکە حەمە ئەپرسن ، ئێوە لەکاتی شەڕی ساردا چۆن خەباتتان یەکرد، ئەویش لەوەڵامدا پێووتبون،،کەوا ئێمە لەکاتی شەڕی ساردا تا سەروو پشتێنمان لەبەفرادا بوو.. وەیان لەکاتی مفاوەزاتەکەی ساڵی ١٩٩١ بەرەی کوردستانی لەگەڵ حکومەتدا کە داوایان لە کاکە حەمەش کردبوو بزانن داوایان چیە، لەوەڵامدا پێی ووتبون کە حسك پێمان باشە" ئەفلام کارتۆنی عەرەبی عەدنان ولینە و گرین دایزەر" بکرێ بەکوردی.

ئەمەی ئەم جارەی ئەو کۆمەڵە تەمەڵ و تەوەزەلەی بەناوی کۆنگرەی حزبی سۆشیالست کۆکردۆتەوە کەنازانین ناوی بنێین کۆنسێرت وەیان پلینێۆم کە ئەمان نەیان ئەزانی چیەو لەسەر زمانیان بەقورسی بۆیان نەئەهات و نەیات ئەتوانی باش بیجون ، وەیان کۆڕو کۆبونەوەی بۆ ساز ئەدەن ،، کەڕەنگە باشتر بوایە هەر لەماڵی کاکە حەمە ئەم کارە عەشایریە بکرایەو هەر لەوێ کارەکانیان کۆتایی بێ بهێنایە گەلێ باشتر بوو لەمەی ئێستایان.

حسك بیریان چۆتەوە کە پارتی ساڵی ١٩٩٢ لەسلێمانی گەر ئاغای تاڵەبانی نەبوایە ، ئەوا خۆی و جەماعەتەکەی لەلایەن کوڕە گەورەکەی بارزانی(تەحسین شاوەیس) و جاشەکانی خەریك بوو پەڕو باڵیان بەرن بەئاسمانەوە،، کەچی ئێستا چونکە پارتی چاوترسیان کردون، ئەوەتا سەرۆکی تەزوویر بەئارەزووی خۆی قسە هەڵئەڕژێ و خەریکی هەڕەشە کردنە لە خەڵکی کوردستان ،، وەیان ڕێگە ئەدا بە قادر دوبزی و دکتۆری کردار شەرتەی حکومەتە ئیفلیجەکەی ئاغای تاڵەبانی خەڵەفاو کێ و کێ ، کەچی ڕێگە بە ئۆپۆزیسیۆن نادرێ ووتار پێشکەش بکەن.. بەڕاستی سەلمانتان کە ئێوەش تەنها کۆیلەیەکی تری ئەو دوو مافیایەن و هیچی تر، ئیتر ئێستاش وەك جاران نیە خەڵکی باوەڕتان پێبکات و بڵێن ئێمە وەك "مڵە" واین و عەرز ئەدڕین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە