بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


پێکهێنانی حکومەت لە سەردەمی خەندەقی خیانەتدا!

Saturday, 19/04/2014, 12:00


دەڵین بۆیە گۆڕان و پارتی ڕێککەوتوون، چونکە، گۆڕان پێشتر داوای لە یەکێتی کردووە، کە هەردووکیان بەیەکەوە گفتۆگۆ بکەن و ببنە هیزێکی تۆکمە و لە هەڵبژاردنەکاندا بەرەو رووی پارتیی ببنەوە.
برادەرانی گۆڕان دەڵێن گوایە مەلا بەختیار ئەم پەیامەی لە ژێرەوە گەیاندۆتە مەسعود بارزانی بارزانیش ئەوەی بیرکەوتۆتەوە کە کاتی خۆی لە رێککەوتنەکەی پاریسدا کە بەنیاز بوون کورد بکەن بە دەوڵەت و بە شت، مەسعود و خاڵە وشیار زێباریی، کە گەڕانەوە یەکسەر لە ئەنقەرە نیشتنەوە و ئەو هەواڵەیان دا بە تورکەکان، لەو رۆژەوە تورکیا زیاتر بوو بە دۆستی بارزانی و زیاتر بڕوای بە بنەماڵەی بارزانی کرد، کاتێک مەلا بەختیاریش لەسەر هەمان رێچکە ئەو کارەی کرد، مەسعودیش ئەمەی بیرکەوتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە بە مەلا بەختیاری وتبوو هێشتا تۆ ماوتە بڕوای تەواوت پێ بکەین، چونکە کاتی خۆی کچێکی منداڵت بۆمبرێژکردبوو، بەنیازبوویت کە دۆسترین کەسی ئێمە و کوڕی نوری شاوەیس بکوژیت، دوای ئەوە یەکسەر کاکە مەسعود پەیوەندی بە برادەرانی گردەکەوە دەکات و ئەمەی مەلا بەختیاریان بۆ دەگێڕێتەوە.
تا ئێرە ئەمە لە قسەی سادەی چەند ژنێکی بێ ئیشی سەردەمی حەفتاکان دەچێت، کە بەدەم بنێشت جوین و گوڵە بەرۆژە خواردنەوە لە کۆڵان لە بەردەرکی ماڵەوەیاندا دانیشتووە و منیش کەمێک ترشوخوێم کردووە.

ئینجا با بێینەوە بە جیدی قسە لەسەر ئەمە بکەین و بڵێین: ئەمەی سەرەوە برادەرانی گۆڕان لە گردەکە، چەند ئەندامێکی یەکێتیی لە خوار گردەکە، دەتگێڕنەوە، مانای وایە رەنگە راستییەکی تێدا بێت، جا ئەگەر وا بێت، دەبوو گۆڕان شەفافانە ئەمەی بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا بکردایە ئەوسا هەموو لایەک قسەیەکی ترمان دەبوو.
کاک نەوشیروان لە یەکەم دیداری بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەت ڕاشکاوانە و شەفافانە ووتی: بەڵێنی چوار ساڵی ئارامی شەقاممان بە پارتی داوە!
دەبوایە بۆ ئەم پرسەش، هەر وا بوایە، هەڕچەندە ئارامی شەقام موڵکی هیچ حیزب و لایەنێکی دیاریکراو نییە، کاتی خۆشی قسە و باسمان لەسەر ئەم لێدوان و هەڵوێستەی بزوتنەوەی گۆڕان کرد. ئەوەی لەم شەش مانگەی ڕابووردوو بەدیمان کرد. نەک شەقام بەڵکوو گۆڕان کارێکی وای کردووە، میدیاکانیشیان لەبەر خاتری پارتی نەرم و شلەتێن کردووە، هەمووشی بۆ مەبەستی پۆست و پلەو پایە!
هەر بۆ نموونە:
لەکاتی یادی ڕاپەڕیندا، بەتایبەت ١١ی ئازاری ئەمساڵ داوام لە برادەرانی KNN کرد کە چاوپێکەوتنێک یان بەرنامەیەک ئەنجام بدەین و بە پارتی و خەڵکی کوردستان بڵیـم کە کێ ڕاپەڕیوە و کێ هەولێری ڕزگار کردووە.. هەڵبەتە وەک شاهید حاڵێک و بەشدار بوویەکی ڕاپەڕین و بگرە سەرپەرشتیکارێک، بە دیکۆمێنتو و بەڵگەی حاشا هەڵنەگرەوە قسەم دەکرد و پارتی و بنەماڵەی بارزانیم دەکردەوە بەم دیوی کەرەج دا، کەچی برادەرانی تەلەفزیۆنی KNN ڕاشکاوانە پێیان ووتم:
خۆت دەزانی کە ئیستا سەردەمی گفتۆگۆمانە لەگەڵ پارتی و دەبێت موراعاتی ئەو بارو دۆخە بکەین.. گوایە گەر من بێمە تەلەفزیۆن و قسە بکەم ئەوا گفتۆگەکە تێک دەچێت و پارتی لێیان دەڕەنجێ و لە پۆست و پلەکان کەم دەکەنەوە.
بۆ یادی ٢٦ ساڵەی ئەنفالیش دیسان ووتم با قسەیەک لەسەر ئەو پرسە نەتەوەیی و کارەساتە مرۆییە بکەین...خوا هەڵناگرێ بێ سێ و دوو ڕەزامەندیان دەربڕی بەڵام بەمەرجێک دیسان موراعاتی بارو دۆخەکە بکەم.. نە باس لە پارتی و سەرۆکەکەی بکەم نە ناوی جاشەکان بهێنم، کە زوربەی زۆریان لای پارتی و بنەماڵەی بارزانی داڵدە دراون.
ڕیزو وەفام بۆ ئەنفالکراوەکان و کەسووکارەکەیان منیش وەک تاکێکی کورد کە چەند ساڵە لەم کەیسە کار دەکەم ئەم مەرجەی تەلەفزینەکەیانم قبوڵ کرد، بەڵام لە ناخیشەوە دەکوڵام بۆ چەند قسەیەکی هەق و ڕەق.
بە کوردی و بە کورتی ئەمە ئەو گۆڕانە بوو کە داوای گۆڕینی دەکرد، کەچی دەرکەوت پارتی گۆڕانی گۆڕی، چونکە ئەمڕۆ تا سەر ئێسقان دەبێ بارد و دۆخی پارتی و بنەماڵەی بارزانی لەبەر چاو بگرێت.
ڕیککەوتنێک بۆ پێکهێنانی حکومەت لە کاتییکدا پارتی گەورەترین خیانەتی نیشتیمانی بەرامبەر بە پارچەیەکی تری کوردستان دەکات و خەندەقی خیانەت و بێشەرەفی دژ بە هاوڵاتیانی کوردی ڕۆژ ئاوا هەڵدەکەنێت، بۆ ئەم خیانەتە گەورەیە قسە و باسێکی گەلێگ زۆرتر هەڵدەگرێت، چونکە خیانەتی ٣١ی ئاب زۆر بچوکترە لە خیانەتی خەندەق هەڵکەندن
ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت، بۆتە مشتو مڕ، کە ئەم ڕێککەوتنە هەر تەنیا ڕیککەوتنی پێکهێنانی حکومەت نییە، بەڵکو ڕیککەوتنێکی ستراتیجییەکی نوێە لە نێوان پارتیی و گۆڕاندا، بە هەردووکیان دەیانەوێت پەل بهاون بۆ دابەشکردنی دەسەڵەتەکانی چوار ساڵی داهاتوو لەهەر یەکە لە پارێزگا و پەرلەمانی عیراق . گۆڕان بەپێی دەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەقی پلە و پۆستی زیاتریشە، دەشکرا، لێبراوانەتر و ئازایانە تر بچوایەتە پێشەوە، دەیتوانی پێدابگرێت ئەوسا پارتی نەیدەتوانی حکومەت پێک بهێنێت، گۆڕان وەک براوەی دووەمی هەڵبژاردنەکان، پرسی دروستکردنی حکومەتی یەکلایی کردبایەوە، کە بەپێ یاسای هەرێم ڕێگا پێدراو بوو، بەڵام ئەمەیان بۆ نەکرد!؟
دەبێت ئەم پرسیارە ڕووبەڕووی خۆیان بکەینەوە

ئەم بابەتە درێژەی دەبێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە