بنهمالهی تیرۆریستی مهسعود تۆمەتی ئەخلاقی بۆ سەردەشت دروست دەكات
Thursday, 20/05/2010, 12:00
مەسعود و پیاوەكانی پاراستن لەهەولێر هەر رۆژەی سیناریۆیەك بۆ تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان دروست دەكەن بۆیە سات لەدوای سات ئەو سیناریۆیانە لەڕێگەی خەڵكی دڵسۆزی كوردستانەوە كەشف دەكرێن، رۆژی 19/5 بەسەردانێك چوومە ناو كۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی سەڵاحەددین و بۆیان روونكردمەوە كە پارتی و پاراستن تۆمەتی ئەخلاقی بۆ سەردەشت دروست دەكات.
لەگەڵ دوو خوێندكاری ئەو كۆلێژە وامان دانا نزیكەی 40-50 دەقیقە پێكەوە باسی ئەوە بكەین كە چۆن باس لەسەردەشتی رۆژنامەنووس دەكرێت، بۆیە ئەوان دەیانویست بزانن لەشاری سلێمانی دەنگوباسی ئەو شكستەی پارتی چییەو منیش دەمویست بزانم لەناو كۆلێژدا چۆن باسی سەردەشت دەكرێت، تا چەند خوێندكاران بۆی حەزینن، بەو دوو هاوڕێیەم وت، ئێوە دەست پێبكەن، بۆیە سەرەتا لەو رۆژەوە بۆیان باس كردم كە دیار نەما و رفاندیان لەبەردەم كۆلێژ دواتر رۆژی هێنانەوەی تەرمەكەو پاشان ئەو خۆپیشاندانەی خوێندكاران كە قوتابیانی سەر بەپاراستن و ئەندامانی یەكێتی قوتابیان ویستیان رێڕەوی خۆپیشاندانەكە وانیشان بدەن كە ئەمە كارێكە لەدەرەوەی پارتی كراوە، بەڵام هەر زوو ئەوە بۆ پارتی نەچووە سەر، بۆیە لەسێیەم رۆژ واتە چوونە سەر گۆڕی كاكە سەردەشت ئەو كەسانەی لەگەڵمان بوون لەخۆپیشاندانەكەی بەردەم پەرلەمان، رێیان لێگرتین و نەیانهێشت بەشدار بین لە مەراسیمی سەرگۆڕی سەردەشت.
هاوڕێكەم وتی: سەرەتا وایان بڵاوكردەوە كە ئەو لەسەر دواهەمین وتار كە لەسەر كۆسرەت رەسوڵ نوسیبووی تیرۆر كراوە، بەڵام هەر زوو ئەمە كەشف بوو، كوردستانپۆست ئەوەی كەشف كرد كە ئاگاتان لەپارتی بێت، پاشان ئەندامانی یەكێتی قوتابیان - ی سەر بەپارتی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە سەردەشت قەرزی زۆری دۆست و برادەری لایەو قەرزدارە، ئەم دەنگۆیە تەنیا یەك رۆژی خایاند ئەوەندە بێشەرمانە بڵاویانكردەوە كە هەندێ خەڵك كە مەیلی بۆ پارتی هەبوو گاڵتەی بەعەقلی ئەندامانی یەكێتی قوتابیان دەهات.
من هەر گوێم گرتبوو لەو دوو برادەرەم و سوچێكمان گرتبوو هەندێ جاریش دەیانوت: خۆ كەس ناوێرێت زۆر قسە بكات لەسەر پارتی و بەتایبەتی لەم كاتەدا و هەر كەس بڵێ گومان لەپارتیە لەسەر كوشتنی سەردەشت عوسمان بۆ شەو بانگی ئاسایشی دەكەن و تا ئێستا دوو خوێندكاریان چاوترسێن كردووە، یەك لەهاوڕێكانم وتی: كاتێك هەواڵمان لەتەلەفیزیۆنی KNN و رۆژنامەی هاوڵاتی و ئاوێنەو چەند رۆژنامەیەكی ترەوە پێدەگەیشت دەربارەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییە یەك لەدوای یەكەكانی سلێمانی و گەرمیان و كەركوك، هێندەی تر دڵخۆش دەبووین، بەڵام هەر ئەوەندەمان زانی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی و دابەشكردنی لەناو زانكۆ لەلایەن ئەندامانی پاراستن و یەكێتی قوتابیان دەنگی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە سەردەشت عوسمان، گۆڕان كوشتوویەتی ماوەی هەفتەیەك ئەم دەنگۆیەیان هێناو برد تا دواجار نەغمەی ئیشەكەیان گۆڕی، نەخێر... گۆڕان بەكوشتی داوە، چونكە ئەو نووسەری كوردستانپۆست بووە، بۆیە گۆڕان هانی داوە كە شت بنوسێ بۆیە كوژراوە، ئێستا ماوەی دوو رۆژە دەزگای پاراستن تۆمەتی ئەخلافی دەخاتە پاڵ سەردەشت عوسمان و بڵاویان كردۆتەوە لەگەڵ كچێكی ئێرانی لەدەرەوەی كۆلێژ پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە، كەسوكاری كچەكە پێیان زانیوە بۆ سەردەشتیان كوشتووە.
جا خەڵكینە سەیری ئەم كارە سەیرو سەرسوڕهێنەرەی دەزگای پاراستن بكەن چۆن ئەم مەسەلە گەورەیەی تیرۆری رۆژنامەنووسێك لەسەر نووسین، دەیەوێت سووك بكات و بەئارەزووی خۆی تۆمەتباری بۆ دروست دەكات، بۆیە پاراستن هەر كەسێكی هێنایە سەر شاشە، پارتی و پاراستن نەبوو بڕوا مەكەن و خۆپیشاندان دژی بكەن.
كات درەنگی كردو بەرەو نێوەڕۆ دەڕۆیشت، گەرما تینی بۆ هێنام، بۆیە هەردوو هاوڕێكەم بەجێ هێشت و بەپەلە لەناو زانكۆ دەرچووم ،چونكە لێتان ناشارمەوە، ترسام نەوەك منیش بەرەو سەری رەش بەرن و دواتر لەموسڵ فڕێم بدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست