کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سوپاسێک بۆ کاک نه‌وشیروان و لیستی گۆڕان

Saturday, 16/05/2009, 12:00

1745 بینراوە


چه‌ند رۆژێکه‌ سه‌رانی دزو گه‌نده‌ڵ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌کانیانه‌وه‌ که‌وتونه‌ته‌ درۆ و ده‌له‌سه‌ ، باسی پڕۆژه‌کانیان ده‌که‌ن له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانی کوردستان و به‌ تایبه‌ت له‌ سلێمانی و گه‌رمیان . چه‌ند شه‌وێکه‌ که‌وتونه‌ته‌ قیرتاوکردنی هه‌ندێ له‌ کۆڵان و شه‌قامه‌کان ، باس له‌ دروستکردنی قوتابخانه‌ وهه‌ندێ شتی تر ئه‌که‌ن .
من لێره‌وه‌ زۆر سوپاسی برای گه‌وره‌مان کاک نه‌وشیروان ئه‌که‌م بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی که‌ ئه‌کرێت ، چونکه‌ ئه‌و کارانه‌ له‌چاوی کاک نه‌وشیروانی ئه‌ناسم ، ئه‌گه‌ر کاک نه‌وشیروان و لیستی گۆڕان نه‌بێت سه‌رانی جه‌لالی ناکه‌ونه‌ هه‌له‌که‌ سه‌ما و پڕۆژه‌ بۆ خه‌ڵک ناکه‌ن سه‌رانی دزی جه‌لالی بۆچی شه‌ش مانگ یاخود سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م پڕۆژانه‌یان نه‌ئه‌کرد ، که‌ ئه‌م پاره‌یه‌یان له‌لا بووه‌ و بۆچی چه‌ند ساڵه‌ خه‌رجی ناکه‌ن ، با خه‌ڵکی کوردستان باش بزانن که‌ چه‌ند سه‌رف ئه‌که‌ن بۆ رێگاو بانه‌کان سه‌دان ئه‌وه‌نده‌ بۆ کرینی ئۆتۆمبیلی مۆدیل 2009 و ده‌مانچه‌ و شتی تر سه‌رف ئه‌که‌ن ، به‌ دیاری ئه‌نێرێت بۆ که‌سانی خۆفرۆش و بوده‌ڵه‌ و کۆنه‌ مسته‌شار ، سه‌رانی جه‌لالی کۆمه‌ڵێک نه‌فس نزم و ده‌رون روخاون وا ئه‌زانن خه‌ڵکی کوردستان به‌م پاره‌پێدان و دزی به‌خشینه‌وه‌یه‌ فریو ئه‌خۆن ، هاوڵاتیانی کوردستان ده‌مێکه‌ بڕیاری خۆیان داوه‌ که‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و کۆمه‌ڵه‌ دزو گه‌نده‌ڵ و ناوگه‌ڵ پیسانه‌ رزگاریان بێت ، خه‌ڵکی کوردستان ئه‌زانن که‌ ئه‌وه‌ی ده‌نگی بفرۆشێت شه‌ره‌فیشی ئه‌فرۆشێت ، با سه‌رانی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی خائین بزانن که‌ هه‌ره‌شه‌و چاوسورکردنه‌وه‌و هه‌رشه‌ی موچه‌ برین خه‌ڵکی کوردستان ناترسێنێ ، چ‌ونکه‌ ده‌نگمان بۆ لیستی گۆڕان و برامان کاک نه‌وشیروانه‌ .

 


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)