نێچیر بەرزانى شەڕ دەكات و مەسرور بەرزانى هەڵدێت!
Friday, 20/02/2009, 12:00
992 بینراوە
لە لێدوانێكى نێچیر بەرزانى بۆئاژانسى دەنگوباسى ئەسۆشیت پرێز(AP)گلەى لە ئەمەریكا دەكات كە لەگەڵ كوردا ڕِاست ناكات و درێژە دەدات بە قسەكانى و دەڵێت شەڕى كورد و عەرەب دەست پێدەكات دوای كشانەوەى هێزەكانى ئەمەریكا لە عێراق.
هەڕەشەكردن بەم شێوەیە و هەوڵدان بۆ خۆشكردنى ئاگرى شەڕى نەتەوەى لە عێراق لەسەر دەستى كوڕانى بنەماڵەى بەرزانى بۆخۆى شتێكى چاوەڕوانكراوە, چونكە مێژووى ئەو شتە بۆگەنەى كە پێى دەڵێن شۆرش هیچ نەبووە لە هەوڵدان بۆ ڕشتنى خوێنى میللەت و دواتر وەرگرتنى پارەى خوێنى ڕژاوى میللەت لەلایەن كوڕانى بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى,كۆبوونەوەى كوڕانى هەردوو بنەماڵە لەسەر خوانى لاشەى هەلاهەلابووى میللەت و سەوداو مامەڵەكردن پێوەى لە بازاڕەكانى كڕین و فرۆشتنى لاشەى مرۆڤدا.
هەر ئەو دەمەى نێچیر هەوڵى خۆشكردنى ئاگرى شەڕ دەدات, مەسرور بەرزانى ئامۆزاى هەوڵى بەدەستهێنانى ڕەگەزنامەى ئەمەریكى دەدات,سەیرە بنەماڵەى بەرزانى وا دەزانن ئێستاش ساڵ ساڵى حەفتاو چوارەو كە شوێنى گەم و نەرمیان لە كەرەج بۆ خۆیان ئامادەكردوو زیاتر لە 75ملیۆن دۆلاری شۆڕشەكەیان ڕەوانەى بانقەكانى ئەمەریكا و ئەوروپا كرد و پاش ئەمە هەستان بە هەڵگیرساندنى شەڕ لەگەڵ حكومەتى عێراق,هەرئەو كاتەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق توانیان بۆمبەكانیان بگەیەننە نزیكى بارەگاكانى بنەماڵە ئیتر ئاشبەتاڵیان لێكردووە بەرەو كەرەج كەوتنەڕێ و خەمى پارەكانیان بوو لە بانقەكانى ئەمەریكاو ئەوروپا.
هەڕەشەكەى نێچیر بۆ هەڵگیرساندنى شەڕ لەبەر چییە؟ - نێچیر دەزانێت پۆستى سەرۆكایەتى مافیاى وەزیرانى بەجێدێڵێت ئەیەوێت شەڕێك دروست بكات و هەموو شتێك تێكبدات و خۆى ڕابكات بۆ ڤیڵاكانى لە باشورى ئیتالیا.
-نێچیر ئەیەوێت شەڕێك ڕووبەڕووى یەكێتى بكاتەوە چونكە چەند مانگێكیتر پۆستى سەرۆكایەتى مافیاى ئەنجومەنى وەزیران دەكەوێتە دەست یەكێتى.
-نێچیر بەدروست كردنى ئەم شەڕە ئەیەوێت فەزاعەتى دۆڕانەكانیان لە هەڵبژاردنەكانى شارى موسڵ و دیالەو تكریت بشارێتەوە.
-نیچیر بەم هەڕەشەیە ئەیەوێت بە 4 حیزبەكان و لیستى سەربەخۆ بڵێت دۆڕان قبوڵناكەین لێتان بەتەماى بردنەوەى دەستەڵات نەبن,وەك چۆن دۆڕان بە عەرەبەكان قبوڵناكەین و شەڕ هەڵدەگیرسێنین ئەوا لە ئێوەشى قبوڵناكەین.
- نێچیر دەیەوێت بەم هەڕشەیە قەناعەت بە ئەمەریكا بهێنێت كە ئاشتى ئارامى نییە لە عێراق ,ئەمەش بۆ ئەوەى ئەمەریكا جنسیە ئەمەریكى بدات بە مەسرورى ئامۆزاى.
جەنابى نێچیر بەرزانى بە پاڵپشتى چ خەڵكانێك شەڕى عەرەب و كورد هەڵئەگیرسێنیت؟هێشتا باوەڕت وایە خەڵك ئامادەیە شەڕتان بۆ بكات؟
بەرپرسى دەزگاى پاراستن بۆچى دەیەوێت جنسیەى ئەمەریكى وەربگرێت لە مێژووى ئەو شتە بۆگەنەى كە پێى دەڵێن شۆرش هیچ كات بەرپرسان و كوڕەكانیان لە دوریشەوە نزیكى شەڕو هەراكان نەدەبوونەوە كوڕەكانى بنەماڵەو كوڕانى بەرزانى لەكەرەج و بنەماڵەو كوڕانى تاڵەبانى لە پایتەختەكانى ئەورووپا هایڤ لایڤانە دەژیان و هەزارانى كوڕى هەژار و گوند نیشینى وەك مامە ڕیشە ڕۆژانیان لەژێر تۆپ و تەیارە و شەوانیشیان لەناو ئەشكەوتەكاندا دەگوزەراندن,كەچى دواتریش كوڕانى بنەماڵەى پەروەردەبووى پایتەختەكانى ئەوروپا كە دەستەڵاتى كوردستانیان گرتە دەست خەڵاتى بكوژانى مامە ڕیشەیان كردو ئەنفالچیەكان پاراست و و بكوژانى هەڵبجەشیان ئازاد كرد.
كەسێك بەرپرسى دەزگایەكى ئەمنى بێت ئەبێت جنسیەى ووڵاتێكیتر چ سودێكى بۆى هەبێت؟تۆ بڵێ مەسرور بەرزانى بۆنى ئاشبەتاڵێكیترى نەكردبێت؟تۆ بڵێى مەسرور بەرزانى متمانەى بە دەزگاكەى خۆشى نەبێت و جنسیەى ئەمەریكاى وەك پارێزگاریەك بۆخۆى بەكاریبهێنێت؟
دواجار ئەمەوێت بڵێم" بنەماڵەى بەرزانى و تاڵەبانى خۆیان بەتەنها شەڕى عەرەب بكەن,چونكە ئێمە ئامادە نین شەڕتان بۆ بكەین و كوڕەكانى خۆتان لە ئەمەریكاو ئەوروپا خۆش ڕابوێرن
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]