کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قسەكانى نیچیرڤان بارزانى بۆ پێشێل كردنى مافى ژنان بوو نەوەك دانى

Monday, 26/11/2012, 12:00




قسەكان بەشێوەیەكى وا كارى لە ناخ ودەرونم كرد كە هەرئەوەندم پێكرا پربدەمە لابتۆپەكەم ولامى دەمەوە, نیچیرڤان بارزانى سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان, لەمیانەى وتارێكى لە رۆژى نا بۆ توندووتیشى دژى ئافرەتان.
بەشانازیەوە دەی وت "ئێمە رێگریمان لەفرەژنى كردووە" كاتێك كە ئەو قسەیەم گوێ لێ بوو, ئنجا ئەوەم بۆیەك لا بووەوە كە %98 مامۆستایانى ئاینى یان بونەتە عەبدى مەعاش و كورسی یان لە ترسان بونەتە (شیگان اخرس), ئەگەر ویستان بڵێن ئەو قسەیە تەشهیرە بە مامۆستایان ئەوا من نیم تەشهیردەكەم بەلكو نەێى فەرمودە و ئایەتى قورئانە بۆ؟
رۆژێك لەو حكومەتە هەڵنە ستانەوە بلێ ئەرى خوا كە دروستكەرى هەموو شتێكە, رێگەى داوە پیاو چوار ژن بهێنى ئێوە بۆ رێگرى دەكەن, ئایە ئێوە لە خوا زاناترن نە عوزوبیلا, ئایە ئێوە هەردوولاتان ئاگادارنین كە رۆژانە لە داداگاكانى كوردستان بەدەیەها ئافرەت تەلاقدەدرێت, تەنها لە بەرئەوەى كە پیاوەكە ناتوانێت ژنى دووم مارەكات, ئنجا پیاوەكە ژنێكى تردەهێنێت لەگەڵ رێزى زۆرو حورمەتم بۆئافرەتە تەلاق دراوەكان, بەشێكیان دەبنە لە شفرۆش, انحراف دەكەن, جا مامۆستایان لە شفرۆشى باشترە یان فرەژنى, خۆ زۆر ژن هەیە رێگرى لەپیاوى دەكات ژنى دووم بێنێت, بەلام گەرپیاوەكە هێنای و دادگا رێگرنە بوو لەكۆتایى ژنى یەكەمى زۆرمەمنون دەبێت تەنها مەسروفى بكات, خێزانەكەش تێك ناجێت, بەلام بەپێى ئەو بەدواداچوونە وردانەى لەدادگاكان كردوومە, حكومەت بۆتە هۆكارێكى گەرورەى تەلاق, جارێ هەربەو ناوى مافى ئافرەت ژن هاردەكەن و دەیبەنە دادگا, لەوێش پیاو بێزاردەبێت ژنەكەى تەلاق دەداو مارەیەكەشى بەقست دەداتى, ئایە كەس دەتوانى بەوە بلێت ماف گەرمافیشبێت ئەوا بەقستە.
جاران ناوچەكانى سەربەحكومەتى فدرال ژنى دوومیان بۆهاولاتیانى هەرێم مارە دەركرد, بەلام ئستا ئەوان بە هیچ شێوەیەیك ئەوكارەناكەن, مەبەستیشیان ئەوەیە كە كورد زیادنەبێت ئافرەتە تەلاقدراوە كانیش توشى كارى خراپبن, من دەمەوێت لێرەوە بەسەرۆكى حكومە ت بڵیم كە فرەژنى تەنها بۆخەڵكى ئاسایى نابێت ئەگینا بەرپرسێكى نزیك لەخۆتان, لەناو دادگاى هەولێر بەچاو سوركردنەوە لە قازى ژنى دووەمى مارەكرد.
یان بەئافرەتانى كوردستان دەلێت "ئێوە حكومەتى هەرێم بكەنە پشتوو پەناى خۆتان ", ئەو قسیە ماناى زۆرری هەیە واتە لە هەركاتێك كە كارێكى نا لە بار تان ئەنجام دا كە شایەنى كوشتن بێت, یاخود هەرشتێكى تر ئەوا حكومەت ئامادەیە بتان گرێتەخۆی, ئەوەى تەنها قسەیەكى رەقیش بەرامبەرتان كات ئەوا زیندانى دەكرێت, لەوانە شە بلێت من مەبەستم بە زۆر شودانە یان چەند جۆرە كێشەیەكى تر كە لەناو خێزان ڕودەدات, من لێرەوە نمونەیەك باس دەكەم كە بەراستى رویداوە, باوكێك دەیویست بە زۆركچەكەى بە شوبدات, كچەكە ئەوەندەى لەراگەیاندنە كان گوێ لێ ببو, كە مافى ئافرەتان هەیە پەناى بردبووە لاى حكومەت كە كێشەكەى بۆحەڵكات, لە ئەنجام دا كچە لەترسى لێدان وكوشتن ئستاو ئستا كەس نازانێت جی لێهات بۆ كوى رۆشت, مالەكەش ئابرویان چوو, ئایە سەرۆكى حكومەت دەتەوێت هەموو میلەتى كورد بەو دەردەببەى دەمەوێت لێرەوە بەجەنابتان رابگەیەنم كە هەرئافرەتێك رو لە حكومەتەكەت بكات, ئەوا تەئكیدبە جێگاى لە مالە كەى نابێتەوە لەو كاتە بۆكوى بروات جائەوەیە كە ئافرەتى بێ ئابرو لەشفرۆش دروست دەكاتلەگەڵ رێزم بۆ ئافرەتان .
ئەگەرجەنابتان خۆتان بە ئسلام دادەنێن دەوەرن باشەریعەتى ئسلام لە دادگاكان پەیرەو بكەین, خۆ زۆربەى هەرەزۆرى یاسادانەرە ئەو روپیەكان, دانیان بەوە ناوە كەئەوەى ئسلام بەئافرەتى داوە پێش چەند هەزرار سال, ئەوان بە چەندین هەزارسالى تر ناتوانن لە ئەو روپا بۆ ئافرەتانى دابینكەن.
جەنابیان باسیان لەوە دەكرد كە لەچەند كابنەى رابردوو زۆرخەم خۆرى ئافرەتان ومافى ئافرەتان بونە, من دووكەیسم بە بەڵگە لایە بۆبتانى دەخەمە ڕو بزانن ئایە ئەو پێشێلكاری و بێ رێزیە بەرامبەر بەئافرەت یان ماف دانە, ماوەى چەند سالێك بەرلە ئستا گوایە ئافرەتیك چەند زانیاریەكى شەخێى ئەوى داوە بە رۆژنامەنوسان, لەسەركارەكەى لایبرد بەلام بەزوترین كاتیش بۆى دەركەوت كە ئەو نیە, نەداواى لێبردنى لێكرد نەگەراندیەوە شوێنەكەى, ئافرەتەكەش لەداخان توشى جۆرە هانەخۆشى بوو, تاداواجار, توشى نەخۆشى ێەرەتان بوو, ئایە ئەوە مافى ئافرەتە لاى جەنابتا ئێوە لەپێش خەڵك جۆرە رویەك لەدواى خەلكیش رویەكى تر.
كەیسەكەى ترش كە هاوشێوەى زۆرە ئافرەتێك دواى ئەوەى بەهۆى وەزیفەوە پارەیەكى خەیالى لەحكومەت دەدزێت, دواتر لەرێگەى چەند بەرپرسێكى بلاوە پشگیرى لێكرا, ئستا كراوەتە بەرێوەبەر, رەنگە سەرۆكى حكومەت لەگەڵ ئەو ئافرەتانەى بێت كە مافیانى داوە.
لەكۆتایدا من قسە حقەكانى خۆم كرد باشیش دەزانم جەنابتان نوتوقتانبێت لە بەرامبەر قسەكانم وتەنها ولامێكیشتان نابێت بەرەسمى, بەلام بەدوورى نازام ولامى ترتان هەبێت وەكو رفاندن هەروەكو كردتا, یان لێدان یان تۆمەت دروستكردن, زۆرجار كە رۆژنامە نوسەكانى نزیك لە ئێوە دەمبنن, دەڵَێن ئەوە بەراستە, سەرۆكى حكومەت یان سەرۆكى هەرێم ولامت بداتەوە ئەوان خۆ یان چۆن دێنە رێز تۆ, ولامت بدەنەوە من لێرەوە وەك ولامێك بۆ ئەوان و بۆ سەرۆكى حكومەت, دەلێم هەردەبێت وابێت ئەوان خۆیان نەهێنە رێزى من, لە بەرئەوەى پێوەرى من بۆشتەكان شەرعی و دادپەروەرانەیە, بەلام هی ئەوان مەزاجیە لە رەفتاركردنیشیان لەگەڵ ئەو دووكەیسەى سەرەوە دیارە, جارۆژنامەنوسەكان ناحەقنین بڵٍێن چۆن خۆیان دەهێنە رێزى تۆ وڵامت بدەنەوە .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە